ویکیپیدیا:پاڵاوتنی وتاری باش/ڕێنماییەکان
لەم پەڕەیەدا ڕێنووێنی کراوە بۆ زانینی چۆنیتی پاڵاوتن و بەسەرداچوونەوەی وتارێک بۆ ئەوەی ببێت بە وتاری باش، بە ڕەچاوکردنی سیاسەتەکانی وتاری باش. وتارەکان دەکرێت پێشنیازبکرێت لەلایەن ھەمووکەسێکەوە، بەڵام بەردەوام وا باشترە کە سەرەتا شارەزایییەکی گشتیت ھەبێت لەسەر ویکیپیدیا و سیاسەتەکانی، بەتایبەتی سیاسەتەکانی وتاری باش. وتارەکە دەبێت بەسەرداچوونەوەی بۆ بکرێت تەنھا لەلایەن کەسێکە کە بەشدارییەکی زۆری نەکردووە لە نووسینی وتارەکەدا و دەبێت کەسەکە بێ لایەن بێت لەسەر بابەتی وتارەکە. پێشنیازکەر مافی بەسەرداچوونەوەی ھەیە، بەڵام تەنھا لە ڕێگەی پێداچوونەوەکەی ئەوەوە نابێت بڕیار بدرێت کە وەک وتاری باش دیاری بکرێت. پاڵاوتنسەرەتا: وتارەکە ئامادە بکەسەرەتا سەیربکە و دڵنیا بە کە وتارەکە لەگەڵ سیاسەت و ڕێساکان ڕێک دەکەوێت، بەتایبەتی لەگەڵ یاساکانی بێلایەنی ڕوانگە، سەلماندنیبوون، توێژینەوەی سەرەتایی و بایەخداری. دواتر وتارەکە بەراورد بکە بە سیاسەتەکانی وتاری باش بۆ ئەوەی بزانیت کە چ گۆڕانکارییەک بکەیت کە پێویستە بکرێت بۆ ئەوەی وتارەکە ببێت بە وتاری باش. تاووتوێکەر یاخود ئەو کەسەی کە دەچێتەوە بەسەر وتارەکەدا چەند ڕێگەیەک پێشنیار دەکات بۆ باشترکردنی وتارەکە و دەبێت ڕێز لە ڕەخنەکانیان بگیرێت و ھەوڵبدرێت وتارەکە باشتر بکێت. کاتێک کە وتارێک ھەڵدەبژێریت بۆ پاڵاوتنی، دڵنیا بە کە ئامادە دەبیت بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان و تێبینییەکان بە زووترین کات کە لە تواناتدا بێت. دواتر: پێشنیازکردنی
لە کۆتاییدا: چاوەڕوان بەئێستە کارەکانی تۆ تەواو بوو. دەبێت چاوەڕێ بکەیت تاکو بەکارھێنەرانی تر بەسەر وتارەکەدا دەچنەوە ڕای خۆیان دەڵێن لەسەر ئەوەی کە ئایا وتارەکە شیاوە ببێت بە وتارێکی باش یاخود نا، و چۆن وتارەکە باشتر بکرێت. کاتەکە بۆ وەڵامدانەوە دیاری نەکراوە، ھەندێکجار لەوانەیە چەند ڕۆژێکی کەمی پێ بچێت و ھەندێک جاریش لەوە زیاتر. بۆ ئەوەی وتارەکە بسڕیتەوە پێش ئەوەی وەک وتاری باش دەربکەوێت تاگی سڕینەوە لەو پەڕەیە بدە کە پێشووتر دروستت کرد و سندوقی {{پاڵاوتنی وتارێکی نوێ}} لەسەر ئەو وتارەی دات نابوو لای ببە. بۆ بەڕێوەبەران
ھەڵبژێردراو
{{atopg | status = | result = }}
;ئەنجام: {{ھەڵبژێردرا}} ~~~~ {{بنی ئەرشیڤ}} ھەڵنەبژێردراو
{{atopr | status = | result = }}
;ئەنجام: {{ھەڵنەبژێردرا}} ~~~~ {{بنی ئەرشیڤ}} |