وتووێژی پۆل:وێنەکێشە کوردەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاک @Aram: گیان سڵاو. کاک ئارام پێش ئەوەیکە ساز کەم، سەیری م کرد حیچ پۆلێکی پەیوەندیدارم نەدۆزییەوە، ئیدی منیش سازم کرد. پاشان پۆل:وێنەکێشە کوردەکانم دیتەوە. ئێستا چۆن دەفەرمووی وا دەکەم، لەبەر ئەوە ناڵێم بۆخۆم سازم کردۆ بەڵام نێوی "شێوەکارانی کورد" لەگەڵ پۆلەکانی دیکە زیاتر دەگونجێ :) Keenîî (لێدوان) ‏١٩:٤٢، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە ئێوەش کاکە @Keenîî:ی ئازیز! وەڵا من کێشەم نییە ھەرکامیان بێ. خۆیشت بزانە کامەی دروستترە، ئەوەیان بکە سەرەکی و ئەوەی تر بکە ڕەوانەکەر بۆی، بەس مادام کاک چالاکیش دروستی کردووە، حەز دەکەی پرسێکی پێ بکەن چونکە ئەویش لە نووسیندا وەک ئێوە وریایە. ڕەنگە بە وتووێژکردنێکی دوو کەسی بگەنە ئەنجامێکی باشتر. مانوو نەوی. :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٥٦، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو. وێنەگر دەبێتە photographer و وێنەکێش painter. ئێستا شێوەکار دەبێتە چی؟ ئێمە لە کوردیدا شێوەکردن-مان کە ھاومانای وێنەکردن-ە. کورد دەڵێ شێوەت دەکەم یانی You look familiar. نازانم پێوەندی ئەمە بە paint و painterەوە چییە؟-- چالاک وتووێژ ‏١٢:٣١، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram: وەمزانی پێویستە پاک بکرێتەوە بۆیە زەحمەتم دای، دەنا ڕەوانەکردن و شتەکەی جێبەجێ دەکەم. کاک @Calak:ی بەڕێز سپاس کە بەشداری باسەکە بوون، شێوەکار لە هەرچی جێیە ئەو واتایە دەدات، هەر هیچ دوور نەڕۆین وتاری وێنەکێشی؛ بەگشتی ئەمن سەرنجی ئێوەم داوە کاک چالاک، قەت خەتی کەس ناخوێننەوە :) Keenîî (لێدوان) ‏٢١:١٥، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ ڕاست دەفەرمووی. ئەگەر شێوەکردن بە مانای paintە بەڵێ شێوەکار دەبێتە painter. بەس یەک سەرچاوەی کۆن بھێننەوە شێوەکردن بەم مانایە بێ. بۆیە من وشەی شێوەکارم پێ ڕاست نییە و پێم وایە دەبێ بیستڕینەوە. سپاس. چالاک وتووێژ ‏٠٨:٠٦، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: دەزانن چ زۆرە سەرچاوە بۆیە وشەی "کۆن"تا پێوە لکاندۆ؛ هەر بۆ لای خۆتانی بادەدەنەوە دەنا ئەمن لە باسەکەی پێشووماندا کتێبی مەسعوود محەممەدیم بە سەرچاوە بۆ هێنانەوە کەچی لێتان نەسەلماندم. پێوانەی ئێرە ئەو وشە باوانەن کە خەڵک کەڵکیان لێ وەردەگرن ئەگەر ئەوەشم لێ نەکەنە هەشتی پاک و نۆی پیس. بە دەیان پەڕەی ئێرە شێوەکار و شیوەکارییان تێدایە دە فەرموون هەمووی بسڕنەوە. Keenîî (لێدوان) ‏١٠:٢٤، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Keenîî: من یەک پرسیارم کرد براکەم وتم ئایا شێوەکردن بە مانای paintە ھەتا بڵێن شێوەکار دەبێتە painter؟ ئەمە جوابەکەی یان ئایە یان نا!
پاشان مەبەست لە سڕینەوە گۆڕینی وشەکە بوو. دەنا ھەر ھەموویان بکەنە شێوەکار چی بە من دەگا. من ھەر ڕای خۆم نووسیوە و ھیچی تر. دژایەتیش لەگەڵ ھیچ ناکەم چیتان پێ خۆشە بکەن. زۆر سپاس. چالاک وتووێژ ‏١٢:٥٦، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Calak: شێوەکار ناچێتەوە سەر شێوەکردن، چاوگی شێوەکاری شێوەکاریکردنە وەکوو مەسەلەن گەچکار و گەچکاریکردن یان هاوکار و هاوکاریکردن؛ بەڵێ ئێمە شێوەکردنیشمان هەیە و هەر ئەو واتای کە کوتتانی هەیە، بەڵام وشە لەقوپۆی لێ جیا دەبێتەوە و واتای نوێ دەبەخشێت. Keenîî (لێدوان) ‏٢٣:٢٤، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Keenîî: نەخێر لە گەچکار، گەچکاری دروست بووە و لەویش گەچکاریکردن دروست بووە. چەپەوانە تێی گەیشتووی. شیکار فیعلەکەی شیکردنەوە-یە و دیارە شێوەکار-یش شێوەکردن.
پاشان ئەم مانا نوێیانە لە کوێوە ھاتوون؟ ئەمانە مانای نوێ نین ھەندێک وشەی ھەڵە و بێ دایک و باوکن. زۆر سپاس. -- چالاک وتووێژ ‏١٣:٤٠، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]