وتووێژ:ویندۆز ڤیستا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی وتارەکە بکەین بە ڤیستا یان ڤێستا؟ وابزانم ڤیستا باشتر بێت. عەرەبی و فارسیش وایان نووسیوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٢:١٩، ١٢ی ئازاری ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من لەگەڵ ڤیستام مادیوتووێژ (٢١ی ڕەشەمەی ٢٧١٤) ‏١٣:٠٢، ١٢ی ئازاری ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ ڤێستام، ھەر ئەوەمان بەکارھێناوە و ئاسانتریشە لەسەر زمان. --سەرچیا وتووێژ ‏١٣:٤٨، ١٢ی ئازاری ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لای ئێمە ڤێستا باوترە بەس کێشە نییە با یەکێ ببێتە ڕەوانەکەر و ئەوی دیش بکرێتەر سەرەکی ، وتووێژەکە کۆتایی پێبهێنن بە دەرەنجامێک >Kushared (لێدوان) ‏١٤:٥٧، ١٢ی ئازاری ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئاشکرایە ڤێستا ھەڵەیە. سەیری en:wikt:vista#English بکەن نووسراوە /ˈvɪstə/.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٤٧، ١٣ی ئازاری ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خۆی چونکە لە عەرەبی و فارسی پیتی «ێ» نییە، ناتوانین بزانین ئەوان ڤێستا دەڵێن یان ڤیستا، و بە زارەکیش گوێم لە ھیچ عەرەب و فارسێک نەبووە کە چۆن ئەو وشەیە گۆ دەکەن. لە باشوور ڤێستا دەوترێت، بەڵام گەر ئای پی ئەی بکەینە پێوەر، ئەوا ڤیستا دروستە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٤٧، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر ڤێستا بووبایە ئەوە لە فارسیدا وەک عەرەبی نییە دەنووسن وِستا. لە باشووریش وشە بیانییەکان بەداخەوە زۆر سەقەت دەڵێن. ئەمە واقعیەتە و ناڕەحەتبوونیشی ناوێ (نموونەیشی یەکجار زۆرە). لە جیات پێداگریی لەسەر شتی ھەڵە، ھەنگاوێک ھەڵ بێننەوە و ئەمانە لە زمانتاندا ڕاست بکەنەوە. سپاس.-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٧، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ویندۆزی ڤیستا چووەتە مێژوو و ئیتر کەس نایڵێ :) بۆ ئەم کەیسە تایبەتە ئاساییە ئەگەر کورد بە ڤیستا، ڤێستا یا ڤستا وەریبگرێت. چون وەک پێشتر وتم فۆنیمی /ɪ/مان نیە لە کوردیدا. ھەمان بەزممان بۆ /ʌ/ ھەیە. ساڵی زوو لێرە لە وتووێژ:کەندی کراش ساگادا وتووێژێک کرا لەسەر چۆنێتیی مەپکردنی دەنگەکان بە پیتە کوردییەکان. ھیچکاتیش ناگات بە ئەنجام. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٢٤، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڤستا ئێستا شتێک چون بزرۆکە لە کرمانجیدا زیاتر لە /ɪ/ و /ɨ/ نزیکە و وکوو سۆرانی شوا /ə/ نییە. بە ھەر حاڵ ئەگەر نیمانە دەبێ دەنگێکی نزیکی بۆ دابنێین و ناکرێ جارێک بڵێین دەبیتە ئی و جارێک ئێ.-- چالاک وتووێژ ‏١٩:٥٥، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]