وتووێژ:ئۆکسجین

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاک چالاک لەسەر بنەمای باوبوونی ناوی وتار کارمان نەکردووە؟ کەس نازانێت ئۆکسیجێن چییە! من دژ بە گواستنەوەی ئەو وتارەم لە ئۆکسجینەوە بۆ ئۆکسیجێن! --برووسک ١٥:١٠, ١٤ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

منیش پشتگیری کاک برووسک دەکەم..بە هەردوو زمانی (عەرەبی و ئینگلیزی)یش هەر بە (ئۆکسجین) دەخوێنرێتەوە.--DIYAR DESIGN ١٥:٣٤, ١٤ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)
برایان من کارم به عەرەبی نییە بەڵام لە ئینگلیزیدا ئەم وشەیەیە ɒksɪdʒən دەخوێندرێتەوە کە ئەویش دەبێتە «ئۆکسیجەن» یا «ئۆکسیجن» و نازانم چۆن دەڵێن دەبێتە «ئۆکسجین»؟ بە کورمامنجیش دەڵێن «ئۆکسیژەن» کە وا بوو ناوی وتارەکە دەبێ بکرێتە «ئۆکسیجەن» یا «ئۆکسیجن» نە شتێکی تر. کاک برووسک کەس نازانێت ئۆکسیجێن چییە؟؟ منیش نازانم ئۆکسجین چییە! دەفەرموون دەیگوازینەوە بۆ «ئۆکسیجەن» یا «ئۆکسیجن» چون باوتر (لە ڕۆژھەڵات دەڵێن «ئۆکسیژێن») و دروستترە دەنا بیروڕایەکەتان بڵێن. سپاس.--:)چالاکوتووێژ ٢٠:٤٥, ١٤ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)
کاک چالاک بەو جۆرە باو نییە. لە هەموو پەڕتووکەکانی هەرێمی کوردستاندا، بەو بادینانەشەوە کە فەرمووت، لەنێو دەقەکاندا ئۆکسجین هەیە، ئەمەی ترمان نەبیستووە. پێشتر من لەسەرەتاکانی ئەم ویکیپیدیایەدا لەسەر شێوە درووستەکەی خۆی ئەمنووسی وەک ئەزیزت، کەچی دژایەتیتان کردم بەو پاساوەی ویکیپیدیا لەسەر باوییەتی ناوی وتار کار دەکات. دڵنیا دەکەمەوە لەهەرێمی کوردستان لەنێو مەنهەجی رەسمی خوێندنگەکانیشدا بەو جۆرە دەگوترێت --برووسک ٢١:٣٧, ١٤ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)
کاک برووسک گیان من نازانم بڵێم چی بەڵام ئەوەندەی دەزانم ئەم گرفتانە دەبێ ئاکادێمییەک چارەسەریان کات نە من و تۆ. ئێستاش کە لە ڕۆژاوا بە شوکری خودا سەربەخۆیییەک ھەیە، بەڕاستی حکوومەتی ھەرێم زۆر کەمتەرخەمە. وەکی جنابت دەڵێی، دەبێ ئێمە بە ژاپۆنیش بڵێین یابان؟! وەڵڵا نازانم بڵێم چی من خۆم ھەمیشە لایەنگری ڕاستی بوومە و قەتم تەعەسوب نەبووە بۆ شێوەزاری خۆم. ئێمە کوردین نە فارس و تورک و عەرب: فارس دەڵێ اکسیژن، تورک دەڵێ oksijen و عەرەب دەڵێ أكسجين؛ دەی با ئێمە بڵێین ئۆکسیجن لە ھەموویان ڕاستتر. ھەر چی بێ زمانی ئێمە زۆر دەولەمەندتر لەو زمانانەیە، زمانی ئێمە لانی کەم ١٠ دانە بزوێنی ھەیە کوا ئەو زمانانە دەگەنەوە سەر زمانی کوردی؟ ئێمە بۆ دەبێ لاسای ئەم زمانە لاوازانە بکەین؟ خودا روحم بەو زمانە جوانەمان بکات.--:)چالاکوتووێژ ٢٣:٣٢, ١٤ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)
مامە چالاک لێدوانە کۆنەکانم بخوێنەرەوە، دەبینیت من زوو داوام کرد لەڕێی ئێرەوە زمانی کوردی گەشە بکات، بەڵام سیاسەتێک لەگەڵم بەکارهات وای لێهات خەریبوو هەر دەریشم کەن، وتیان نییە و نابێت و ئێرە سیاسەتی کاری هەیە و بەپێی باوی ناوی وتار دادەنریت، دەنا نەک ئەمە، بگرە سەدان وتارمان هەیە بەناوی سەقەت سەقەتەوە ماونەتەوە، من هیوادارم ڕۆژێک ئێرە ببێتە شوێنی ئەوەی هەنگاوی لێوە بنرێت بۆ بەهێزکردنی زمانی کوردی. چوونکە ئێرە دەتوانێت خزمەت بکات بە زمانەکە. ببورە ئەگەر زوویرم کردبیت --برووسک ٠١:٣٥, ١٥ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

ناوەڕۆک[دەستکاری]

بەڕێز بەکارھێنەر:Aramئەم وتارە خۆی هیچ سەرچاوەیەکی نیە،ئەوەندەی تیایەتی لە وتارێک وەرگیراوە کە هیچ واتایەکی نیە،وە هیچ کات لە کارەکانم زانیاری نادرووستم تێنەخستۆتە هیچ وتارێک بە تایبەت لە وتارە زانستیەکان.هەر زانیاریەک زیادبکەم سەرچاوەکەش زیاد دەکەم بەڵام کاتم پێویستە.بژیت.فەرهاد (لێدوان) ‏١٤:٤٢، ٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @فەرهاد: سەرچاوەیەکی بۆ دانرابوو، بەڵام مردبوو؛ سڕیمەوە. من گومانم لە دروستیی ناوەڕۆک و کارەکانی ئێوە نییە، بەڵام وەک ویکیپیدیاوان ھەر دەبێت لەگەڵ دەستتان سەرچاوەکانیش دانێن. گەر دەزانن کارەکانی وتارێکتان تەواو نەبووە، ئەوا تکایە تاگی {{ئامادەکردن}}ی لەسەر دانێن تا تەواوی دەکەن و دوای ئەوە، تاگەکە لابەرە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٨، ٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]