بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نیشتەجێیی ھەمیشەیی لە کەنەدا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نیشتەجێبووی کاتی، كندا، بریتیە لەوکەسە ناکەنەدیەی کە بەشێوەیەکی کاتی لەکەنەدا دەژێت بەشێوەیەکی یاسایی بەمەبەستی کار و بازرگانی ،بەومەرجەی کەسەکە بۆماوەی دووساڵ یان زیاتر  لەکەنەدا مابێتەوە و کاری کردبێت تاوەکو مافەکانی مانەوەی لەدەست نەدابێت ،کەسی نیتەجێبوو دەتوانێت تاوەکو پێنج ساڵ لەکەنەدا بمێنێتەوە دواتر مافی تازەکردنەوە و دڕێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی دەبێت.

نیشتەجێبووی کاتی وەکوو نیشتەجێبوێکی هەمیشەیی نیە وە هەموو مافەکانی ئەوی نیە ،نیشتەجێبووی کاتی ئەومافانەی نیە :

  •  مافی دەنگدانی نیە.
  •  مافی خۆ پاڵاوتنی نیە .
  •  مافی هەڵگرتنی  گەشتنامە(پاسپۆرت)ی کەنەدی نیە.

نیشتەجێبووی کاتی وەکو نیشتەجێبووی هەمیشەیی ناتوانێت بچێتە ڕێز هێزە چەکدارەکانی ناوەخۆیی و بەرگری کەنەدا.[١] هەروەها وەکو نیششتەجێبووی هەمیشەیی ناتوانێت دوای سێ ساڵ  لەمانەوەی داواکاری پێشکەش بکات بۆ وەرگرتنی ڕەگەزنامە و گەشتنامەی کەنەدی.[٢]

ناسنامەی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی

[دەستکاری]

لەساڵی ۲۰۰۲ ،کەنەدا ناسنامەیەکی دەرکرد بۆ هەموو نیشتەجێبوانی هەمیشەیی کەنەدا کەناسراوە بە (پی ئار)لەساڵی ۲۰۰٤ ەوە هەڵگرانی ناسنامەی پی ئار دەتوانن گەشت بکەن  لەڕێگای شەمەندەفەر و فڕۆکە و ترومبێل و ....هتد ،بەجۆرێک لەدەرەوەی سنوری کەنەدا دەرنەچێت.داڕێژە:إنج

لەکارە گرنگەکانی ئەم ناسنامەیە ئاسانکاری دەکات بۆ مامەلەی گەشت و هەبوونی ناونیشان و پێدانی مافی خوێندن تەندرووستی و هەلی کارە.

ماوەی کارپێکردنی ئەم ناسنامەیە پێنج ساڵە کەدوای ئەم ماوەیە دەبێت نوێ بکرێتەوە ،بەهۆی ئەوەی گەلێک لەهەڵگرانی ئەم ناسنامەیە دوای سێ ساڵ داوای مافی ڕەگەزنامە و گەشتنامەی کەنەدا ناکەن وەکو زۆربەی چینیەکان.

ئەمانەش بزانە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Enrolment Information». لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  2. ^ «Becoming a Canadian citizen: Who can apply». Cic.gc.ca. ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠. لە ٤ی ئازاری ٢٠١١ ھێنراوە.