نیشتەجێیی ھەمیشەیی لە کەنەدا
نیشتەجێبووی کاتی، كندا، بریتیە لەوکەسە ناکەنەدیەی کە بەشێوەیەکی کاتی لەکەنەدا دەژێت بەشێوەیەکی یاسایی بەمەبەستی کار و بازرگانی ،بەومەرجەی کەسەکە بۆماوەی دووساڵ یان زیاتر لەکەنەدا مابێتەوە و کاری کردبێت تاوەکو مافەکانی مانەوەی لەدەست نەدابێت ،کەسی نیتەجێبوو دەتوانێت تاوەکو پێنج ساڵ لەکەنەدا بمێنێتەوە دواتر مافی تازەکردنەوە و دڕێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی دەبێت.
نیشتەجێبووی کاتی وەکوو نیشتەجێبوێکی هەمیشەیی نیە وە هەموو مافەکانی ئەوی نیە ،نیشتەجێبووی کاتی ئەومافانەی نیە :
- مافی دەنگدانی نیە.
- مافی خۆ پاڵاوتنی نیە .
- مافی هەڵگرتنی گەشتنامە(پاسپۆرت)ی کەنەدی نیە.
نیشتەجێبووی کاتی وەکو نیشتەجێبووی هەمیشەیی ناتوانێت بچێتە ڕێز هێزە چەکدارەکانی ناوەخۆیی و بەرگری کەنەدا.[١] هەروەها وەکو نیششتەجێبووی هەمیشەیی ناتوانێت دوای سێ ساڵ لەمانەوەی داواکاری پێشکەش بکات بۆ وەرگرتنی ڕەگەزنامە و گەشتنامەی کەنەدی.[٢]
ناسنامەی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی
[دەستکاری]لەساڵی ۲۰۰۲ ،کەنەدا ناسنامەیەکی دەرکرد بۆ هەموو نیشتەجێبوانی هەمیشەیی کەنەدا کەناسراوە بە (پی ئار)لەساڵی ۲۰۰٤ ەوە هەڵگرانی ناسنامەی پی ئار دەتوانن گەشت بکەن لەڕێگای شەمەندەفەر و فڕۆکە و ترومبێل و ....هتد ،بەجۆرێک لەدەرەوەی سنوری کەنەدا دەرنەچێت.داڕێژە:إنج
لەکارە گرنگەکانی ئەم ناسنامەیە ئاسانکاری دەکات بۆ مامەلەی گەشت و هەبوونی ناونیشان و پێدانی مافی خوێندن تەندرووستی و هەلی کارە.
ماوەی کارپێکردنی ئەم ناسنامەیە پێنج ساڵە کەدوای ئەم ماوەیە دەبێت نوێ بکرێتەوە ،بەهۆی ئەوەی گەلێک لەهەڵگرانی ئەم ناسنامەیە دوای سێ ساڵ داوای مافی ڕەگەزنامە و گەشتنامەی کەنەدا ناکەن وەکو زۆربەی چینیەکان.
ئەمانەش بزانە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Enrolment Information». لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ↑ «Becoming a Canadian citizen: Who can apply». Cic.gc.ca. ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠. لە ٤ی ئازاری ٢٠١١ ھێنراوە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |