نووسینگە (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ئەمریکی)
نووسینگە (بە ئینگلیزی: the office) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی سیتکام و بەڵگەنامەی و گاڵتەجاری ئەمریکییە کە ژیانی کاری ڕۆژانەی کارمەندەکانی نووسینگەیەکی شاری سکرانتۆنی پێنسلڤانیا لقی کۆمپانیای کاغەزی داندەرمیفلین(Dunder mifflin) دەگێڕێتەوە کە لە ئین بی سی لە ٢٤ مارسی ٢٠٠٥ەوە بۆ ١٦ی ئایاری ٢٠١٣ پەخشکرا کە سەرجەم ٩ وەرز بەرھەم ھات و کاتی ھەر ئەڵقەی ٢٢ خولەک تا ٤٢ خولەکە و لە زنجیرەیەکی بریتانیای بە ھەمان ناو وەرگیراوە کە لە ساڵەکانی ٢٠٠١-٢٠٠٣ لە لایەن ڕیکی گێرڤایس و ستیڤن مێرسنت سازکراوە.[١]
ھەروەھا وەک ھاوتا بریتانیەکەی تەنیا بە یەک کامێرا و بەبێ بینەری ستۆدیۆ یان تراکی پێکەنین ھەڵگیراوەتەوە بۆ ئەوەی شێوەی بەڵگەنامەیی ڕاستەقینە بە خۆ بگرێ.ستیڤ کاڕڵ ڕۆڵی بەڕێوبەری نووسینگەکە دەگێڕێت. زنجیرەکە بووە خاوەنی بینینێکی زۆر لە دەرەوە و ناوەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان و ھەروەھا چەندین خەڵاتی بەدەست ھێنا.
نووسینگە وەرزی یەکەمی ڕەخنەی تێکەڵاوی لەسەر بوو بەڵام وەرزەکانی داھاتوو بە تایبەتی ئەوانەی ستیڤ کاڕڵیان تێدابوو ستایشی بەرچاویان لە ڕەخنەگرانی تەلەڤیزیۆن وەرگرت وەک کارەکتەرەکانی نمایشەکە، ناوەڕۆک و چەندین خەڵاتیان بردەوە وەک خەڵاتی پێبۆدی لە ساڵی ٢٠٠٦، دوو خەڵاتی گۆڵدن گلۆب بۆ ڕۆڵگێرانی کاڕڵ و چوار خەڵاتی ئێمی پرایم تایم لەوانە یەکیان بۆ نایابترین زنجیرە کۆمێدی لە ساڵی ٢٠٠٦ بوو.
وەرزی ھەشت ڕەخنەی لێگیرا بۆ دابەزینی چۆنیەتی زنجیرەکە. زۆرێک دابەزینی ئەو چۆنیەتەیان بە ھۆی ڕۆیشتنی ستیڤ کاڕڵ دەزانی کە لە وەرزی حەوت لە زنجیرەکە ڕۆیشت بەڵام ھەر چۆنێک بێت وەرزی ٩ش بە شێوەیەکی ئەرێنی کۆتایی پێ ھات کە لە ١٦ ئایاری ٢٠١٣ پەخشکرا و ٥٫٦٩ ملیۆن بینەری مەزەندە کرد و لە ساڵی ٢٠١٦ ڕۆڵینگ ستۆن نووسینگەی بە یەکێک لە ١٠٠ گەورەترین زنجیرە تەلەڤیزیۆنی ھەموو کاتەکان ناوبرد.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «The Office (American TV series) - Wikipedia». en.m.wikipedia.org (بە ئینگلیزی). لە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نووسینگە (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ئەمریکی) تێدایە. |
- Pages using Lang-xx templates
- بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان بە زمانی ئینگلیزی
- بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان کە خەڵاتی پیبۆدییان وەرگرتووە
- نمایشەکانی تۆڕی ئێن بی سی
- یەکەم دەرکەوتنی زنجیرە تەلەفزیۆنییەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٥
- بەرنامەکانی تۆڕی ئێن بی سی
- ئەو بەرنامە تەلەفزیۆنییانەی کە خۆیان لەگەڵ یارییە ڤیدیۆییەکان گونجاندووە
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە تەنزئامێزە ئەمریکییەکانی دەیەی ٢٠٠٠
- فیلمە تاک-کامێرا ئەمریکییەکانی دەیەی ٢٠٠٠
- یەکەم دەرکەوتنی زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە ئەمریکییەکانی ساڵی ٢٠٠٥
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە تەنزئامێزە ئەمریکییەکانی دەیەی ٢٠١٠
- ئەو زنجیرە تەلەڤیزیۆنییانەی کە خەڵاتی پرایم تایم ئێمیان وەرگرتووە
- ئەو بەرنامە تەلەڤیزیۆنییانەی کە خۆیان لەگەڵ یارییە ڤیدیۆیییەکان گونجاندووە