بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نووسینگە (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ئەمریکی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نووسینگە
سەرناوThe Office
لەسەر بنچینەیThe Office
چەشنکۆمیدیای دۆخی، مۆکیومێنتەری
پەرەپێدەرگرێگ دانیەڵ
پەخشکەری ڕەسەنئێن بی سی
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانی سەرەکیزمانی ئینگلیزی
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢٤ی ئازاری ٢٠٠٥
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١٦ی ئایاری ٢٠١٣
بەڕێوەبەری وێنەگرتنRandall Einhorn
ئێدیتەرDavid Rogers، Dean Holland، Claire Scanlon
ئاوازدانەرجەی فێرگۆسن
کۆمپانیای بەرھەمھێنانیونیفرسال تەلەفیزۆن، دیدل-دی پروداکشنز، 3 Arts Entertainment، Endemol Shine North America
دابەشکەرپەخشی تەلەڤیزیۆنی یوونیڤەرساڵ
شوێنی گێڕانەوەسکرانتن، پەنسلڤەینیا
ڕێژەی ڕووبەر16:9
Camera setupوێنەگرتنی تاک کامێرا
پێڕستی ئەڵقەکانپێڕستی ئەڵقەکانی نووسینگەکە
چەشنی بڵاوکردنەوەڤیدیۆ بەپێی داواکاری
وێبگەhttps://www.nbc.com/the-office
ھاشتاگTheOffice
Showrunnerگرێگ دانیەڵ، پۆڵ لیبەرشتاین، Jennifer Celotta
Audio systemDolby Digital
زنجیرەفیلمThe Office

نووسینگە (بە ئینگلیزی: the office) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی سیتکام و بەڵگەنامەی و گاڵتەجاری ئەمریکییە کە ژیانی کاری ڕۆژانەی کارمەندەکانی نووسینگەیەکی شاری سکرانتۆنی پێنسلڤانیا لقی کۆمپانیای کاغەزی داندەرمیفلین(Dunder mifflin) دەگێڕێتەوە کە لە ئین بی سی لە ٢٤ مارسی ٢٠٠٥ەوە بۆ ١٦ی ئایاری ٢٠١٣ پەخشکرا کە سەرجەم ٩ وەرز بەرھەم ھات و کاتی ھەر ئەڵقەی ٢٢ خولەک تا ٤٢ خولەکە و لە زنجیرەیەکی بریتانیای بە ھەمان ناو وەرگیراوە کە لە ساڵەکانی ٢٠٠١-٢٠٠٣ لە لایەن ڕیکی گێرڤایس و ستیڤن مێرسنت سازکراوە.[١] [[پەڕگە:|وێنۆکداڕێژە:نووسینگە]]ھەروەھا وەک ھاوتا بریتانیەکەی تەنیا بە یەک کامێرا و بەبێ بینەری ستۆدیۆ یان تراکی پێکەنین ھەڵگیراوەتەوە بۆ ئەوەی شێوەی بەڵگەنامەیی ڕاستەقینە بە خۆ بگرێ.ستیڤ کاڕڵ ڕۆڵی بەڕێوبەری نووسینگەکە دەگێڕێت. زنجیرەکە بووە خاوەنی بینینێکی زۆر لە دەرەوە و ناوەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان و ھەروەھا چەندین خەڵاتی بەدەست ھێنا.

نووسینگە وەرزی یەکەمی ڕەخنەی تێکەڵاوی لەسەر بوو بەڵام وەرزەکانی داھاتوو بە تایبەتی ئەوانەی ستیڤ کاڕڵیان تێدابوو ستایشی بەرچاویان لە ڕەخنەگرانی تەلەڤیزیۆن وەرگرت وەک کارەکتەرەکانی نمایشەکە، ناوەڕۆک و چەندین خەڵاتیان بردەوە وەک خەڵاتی پێبۆدی لە ساڵی ٢٠٠٦، دوو خەڵاتی گۆڵدن گلۆب بۆ ڕۆڵگێرانی کاڕڵ و چوار خەڵاتی ئێمی پرایم تایم لەوانە یەکیان بۆ نایابترین زنجیرە کۆمێدی لە ساڵی ٢٠٠٦ بوو.

وەرزی ھەشت ڕەخنەی لێگیرا بۆ دابەزینی چۆنیەتی زنجیرەکە. زۆرێک دابەزینی ئەو چۆنیەتەیان بە ھۆی ڕۆیشتنی ستیڤ کاڕڵ دەزانی کە لە وەرزی حەوت لە زنجیرەکە ڕۆیشت بەڵام ھەر چۆنێک بێت وەرزی ٩ش بە شێوەیەکی ئەرێنی کۆتایی پێ ھات کە لە ١٦ ئایاری ٢٠١٣ پەخشکرا و ٥٫٦٩ ملیۆن بینەری مەزەندە کرد و لە ساڵی ٢٠١٦ ڕۆڵینگ ستۆن نووسینگەی بە یەکێک لە ١٠٠ گەورەترین زنجیرە تەلەڤیزیۆنی ھەموو کاتەکان ناوبرد.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «The Office (American TV series) - Wikipedia». en.m.wikipedia.org (بە ئینگلیزی). لە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]