وتووێژ:نووسینگە (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ئەمریکی)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گواستنەوە[دەستکاری]

بەڕێز @ساکاتا گینتۆکی: ھۆکاری دوایین گواستنەوە چی بوو؟ سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٦، ١٨ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارام بکر: خۆشحاڵ بووم بە پرسیارەکەت، سوپاس بۆ چوونەوە بەسەر وتارەکانمدا... تەنھا لەبەر ناخۆشی خوێندنەوە گواستمەوە، ئەگەر کێشەیەکت ھەیە لەگەڵ ناوەکەدا، ئەوا دەتوانیت بیگۆڕیت 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٢١:١٢، ١٨ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ساکاتا گینتۆکی: خۆشی و ناخۆشیی خوێندنەوە دەور نابینێت، دروستی ناوەکان دەور دەبینێت. نابێت ناوێکی ڕاست بگوازیتەوە بۆ ھەڵەیەک ھەر لەبەر ئەوەی کە پێتوایە خوێندنەوەکەی خۆشە. --‏◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٣٦، ١٨ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Épine: بەڕێز ژیار تەنھا یەک پرسیار، ئایە تۆ ئەم ناوەی ئێستا بە ھەڵە دەبینیت یان نا؟؟؟ 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٢٣:٥٣، ١٨ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من خۆم لەگەڵ وەرگێڕانی ناوی فیلمەکان نیم بەڕاستی. دە ئۆفیس بێت زۆر باشترە وەک لە کوردییەکەی بەڕای من. بۆ گواستنەوەکەی تۆ و کاک ئارام کێشەکەتان لەسەر ئەو یائەیە کە کاک ئارام لە من باشترە لەو شتانەیا بۆ ڕێگە بەو دەدەم شی بکاتەوە. --‏◂ ئێپین لێدوان ‏٠٠:٠٣، ١٩ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ساکاتا گینتۆکی: و @Épine: سپاس بۆ ھەردووکتان. وەک کاک ژیار فەرمووی من کێشەم لەگەڵ ئەو پیتی یائە پەیوەنییە ھەیە.
ئێستا بەڕێز ساکاتا گینتۆکی تکایە ئەمە بخوێنەوە.
(ی)ی پێوەندی
(ی)ی پێوەندی ئەو دەنگی (ی)یەیە کە دەکەوێتە نێوان دوو ناو، یان ناوێک و ئاوەڵناوێکەوە: مامۆستای قوتابخانە. کچی شۆخ.
کێشەکە لەوەدایە کاتێ وشەیەک خۆی بە (ی) کۆتاییی بێت، وەکوو:(کوردی، ئیسلامی، کرماشانی، سنەیی، کۆیەیی)، ھەندێ کەس ئیر (ی)ی پێوەندییەکەیان لەبیر دەچێ بینووسن، کە ھەڵەیەکی گەورەیە. بۆ نموونە لەباتیی "یەکێتی نیشتمانی کوردستان" دەبێ بنووسرێت: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان". دەبێ وردبین بین و نەھێڵین (ی)ی پێوەندی بقرتێنرێت، لەم نموونانەی خوارەوەدا (ی)ی پێوەندی ڕەچاو کراون: داری سەوز، قوتابخانەی سەرەتاییی کچان، کۆماری ئیسلامیی ئێران، کرماشانیی دڵسۆز، پەپوولەی خۆشەویستیی من، کۆیەییی ھونەرمەند، زاراوەی ھەورامیی کۆن.[١]
ئیدی خۆم ڕەچاوی ئەوە دەکەم و ھیوادارم گشت بەکارھێنەرانی دیش وا بکەن. ھەروەھا بە ڕای من پێویست ناکات بنووسرێت "زنجیرەیەکی" ھەر زنجیرە؛ خۆی کێشەی نییە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٥:٣٦، ١٩ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارام بکر: زۆر سوپاس بۆ کردنەوەی ئەم باسە، ئێستا لە زمانی کوردیدا دوو "و" (وو) یان زیاترمان هەبوو لە وشەیەکدا بە دوای یەکدا (واتە تەنانەت سێ یان زیاتر) بەڵام بۆ جوانکردنی نووسینکە کەمکرایەوە، هەر چەنێک هێشتا هەندێک کەس بەکاری دەهێنن بەڵام هەر بەڕاست بینیوتە لەسەر یەک سێ "و" (ووو) بێت، بۆ خۆم نەخێر نەمبینیوە، هەر بۆیە پێت دەڵێم، تکایە کەمێک هەوڵ بدە لە منیش تێ بگەیت، هەر چۆنێک بێت من هەوڵێکی زۆر دەدەم لە کە لێت تێ بگەم، لەگەڵ خۆشەویستیم 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٠٦:٤٥، ١٩ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ساکاتا گینتۆکی: زۆر سپاس بۆ تۆش کە ئاماژەت بەمە دا. ھەرچەند ئەم کێشەیەی ئێستامان پەیوەندی نییە بە ھاتنی سێ پیتی «یائـ» و «و» بە دوای یەکدا. و ڕێزمان، نووسین و خوێندنەوەی ئێمەش تا ڕادەیەک ئاڵۆزییەکی پێوە دیارە. بۆ ئەوەش ڕاستە، بەڵام بۆ ئێستا هیچ نموونەیەک نایە بە مێشکمدا. و هەوڵەیەم بۆ مەسەلەی ڕێزمان کەمێک بدوێم لەگەڵ بەکارهێنەرانی دیکەدا. ئێستا گەر بکرێ دەتوانم دەستکارییەکەت بگەڕێنمەوە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٧:١٤، ١٩ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەڕاستیدا ئەمانە ھەموو پێویستە بە یەکدەنگی بڕیاری لەسەر بێت. خۆی ڕێزمانی کوردی بەڕاستی ھەر لە سەرەتاوە کە داڕێژراوە کێشەی ھەبووە و ئێستاش ئەو کێشانە ھەر چاکنەکراون و ھاتووەتە سیستمی خوێندنەوە. ئەگەر بڕیاری فەرمی دراوە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە و ئەمانەوە کە نابێت دوو-سێ یائـ لەدوای یەک بنووسرێت، سەرچاوەی دابنێ تا ئێمەش تاووتوێی بکەین. ھەرچۆنێک بێت بۆ واوەکان کە باست کردن، سێ پیتی بزوێن بە دوای یەکدا نایەن، کە واوەکان بزوێنن و ھەرگیز نایەتە سەر ئەوەی سێ واو بەدووی یەک بنووسرێن. ئێمە مامۆستای کوردیمان ماستەری لە کوردی ھەیە، خۆی دایمەن خۆی لەو دوو واوانە لا دەدات، فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینەش وای کردووە، بەس تا ئێستا ھیچ بڕیارێکی فەرمی نەدراوە و ناشکرێت ھەر یەکەو لە ئاوازێک بخوێنێت، بە تایبەت لە ویکیپیدیا کە زانستنامەیە و پێشبینی لە ھەمووان دەکرێت بە توندی سیاسەتەکان پەیڕەو بکەن. سوپاس،--‏◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:٠٧، ١٩ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

داواکاریی بەسەرداچوونەوە[دەستکاری]

سڵاو @ساکاتا گینتۆکی: دەتوانیت بەسەر ئەم ٣ دەستکارییەدا بچیتەوە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٢٩، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Aram: وەڵا هەڵەی تێدایە، بە تایبەتی دووەم، وادیارە بەکارهێنەرێکی تازەیە. واباشە خۆت سەیرێکی بکەیت و دووەم و سێیەم پووچەڵ بکەیتەوە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١١:٥٠، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ساکاتا گینتۆکی: من سەیرم کرد، بەڵام لەبەرئەوە بانگی ئێوەم کرد چونکە ئێوە وتارەکەتان دروست کردووە و حەتمەن ئێوە باشتریشی لێ دەزانن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٥٣، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]