نامەی داواکاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نامەی داواکاری (بە ئینگلیزی: Cover letter) یان داوانامە یان نامەی پشتگیری، پێشەکییە نامەیەکە کە لەگەڵ سیڤی کەسی داخواز بۆ کارێک دادەنرێت[١]

بۆ ئەوانەی کە بەدوای کاردا دەگەڕێن[دەستکاری]

ئەو کەسەی کەبەدوای کارد دەگەڕێت نامەی داواکاری دەنێرێت لەگەڵ سیڤییەکەی بۆ ناساندنی تواناکانی خۆی و بەھێزی ئەو لەبەرامبەر ڕکابەرەکانی، کەسەکە ھەڵدەستێ بە نووسینی ئەو شتە تایبەتییانەی کە لەودا ھەیە و لە ڕکابەرەکانیدا نییە (جا لەڕووی ئەزموونی بێت یان لەڕووی بڕوانامە یان..... ھتد) یان ئەوبیرۆکانەی کە ھەیەتی بۆ پێشخستنی ئەو کارەی کە دەیەوێ وەری بگرێت، بەمەش ئەگەری وەرگرتنی ئەم کەسە زیاتر دەبێت لەبەرامبەر ڕکابەرەکانی.[٢]

چی دەنوسی لە نامەی ھاوپێچ[دەستکاری]

لە کاتێک پێشکەشکردنی داواکاریدا بۆ کارێکی نوێ لە ھەر کۆمپانیایەک، چەند پرسیارێک ھەیە کە پێویستە پێشتر بیری لێ بکەیتەوە و خۆت بخەیتە جێی ئەو کەسەی کە داواکاریەکەت دەخێنێتەوە؛

– دەتەوێ چی بزانیت لە بارەی ئەو کەسەی کە داواکەی پێشکەش کردووە؟

– چ مەرج و توانایەک لە کەسی داواکەردا ھەیە کە شوێنی کارەکە دەیەوێت بیزانێت؟

– چ شتێک ھەیە کە شوێنی کارەکە بە دوایدا دەگەڕێت؟

جۆرەکانی نامەی ھاوپێچ[دەستکاری]

دوو جۆر نامەی ھاوپێچ ھەیە، نامەی ھاوپێچی داواکرا و داوانەکراو.

نامەی ھاوپێچی داواکراو بۆ ئەو داواکاریانەیە کە پێشتر ریکلامی بۆ کراوە. نامەی ھاوپێچی داوانەکراویش بۆ ئەو کەسانەیە کە بە دوای کاردا دەگەڕێن و داواکاریەکانیان دەنێرن بۆ چەند شوێنێک و باسی تایبەتمەندی و تواناکانی خۆیان دەکەن و لە چاوەڕێی ئەوەدان کە کارێک بدۆزنەوە. ئەو داواکاریانەی کە بۆ راھێنانن، لە جۆری دوھەمن.

بۆ ھەر دوو جۆری نامەی ھاوپێچ، پێویستە پێشتر زانیاریت ھەبێت لەسەر شوێنی کارەکە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە پێشتر خۆت ئامادە کردووە و وێنەیەکی پۆزەتیڤ لەسەرت دروست دەکات لە لایەن شوێنی کارەکەوە.

چۆنێتی نوسینی نامەی ھاوپێچ[دەستکاری]

نامەیەکی ھاوپێچی باش بریتیە لە کورتکردنەوەی ئەو زانیاریانەی کە لە سیڤیەکەتدا ھەیە. پێویستە کە زانیاریەکانی ناو سیڤیەکەت دووبارە نەکەیتەوە، بەڵکو ئەو زانیاریانە بەکار بھێنیت بۆ ئەوەی پشانی شوێنی کارەکەی بدەیت کە بۆچی دەتوێت ئەم داواکاریە پێشکەش بکەیت و بۆچی تۆ کەسی شیاوی بۆ ئەم کارە.

لە نامەی ھاوپێچی داواکراودا پێویستە ئاماژە بە ریکلامی کارەکە بکرێت، بۆنمونە ئاماژە دان بە شوێن و کاتی ئاگاداربوونت لەم ریکلامە. پێویستە لە نامەکەدا چەند زانیاریەک دەربارەی خۆت بخەیتەروو و بۆچی دەتوێت کار بۆ ئەم کۆمپانیایە بکەیت. پێویستە ئەوە بسەلمێنیت لە نامەکەتدا کە بۆچی دەتوێت ئەم کارە بکەیت و بۆ ئەم کۆمپانیایەش کار بکەیت، ھەروەھا دەبێت ئەوەشت لە یاد بێت کە زۆر قسەکانت دووبارە نەکەیتەوە. ھیوا و چالاکیەکانت کە لە سیڤیەکەتدا باست کردوە، دەبێت لەم نامەیەدا باسی بکەیت بەڵام دەشبێت کە پەیوەندیان بەم کارەوە ھەبێت کە داواکاریەکەی بۆ پێشکەش دەکەیت.

بەڵام پێویستیشە کە زۆر باسی خۆت نەکەیت، ئەگەر ھەر توانایەکت ھەیە کە بۆ ئەم کارە سودی لێ دەبینیت، بە دڵنیاییەوە پێویستە باسی بکەیت. ھەوڵ بدە کە رستەی لەم جۆرە بەکارنەھێنیت؛ “من لە پەیوەندی و قسەکردندا زۆر باشم”، لە بری ئەوە ھەوڵ بدە ئەو چالاکی و دەستکەوتەکانت لەو بوارەدا نیشان بدەیت.

ھەوڵ بدە ئەو تایبەتمەندیانەت بخەیتەروو کە لە ریکلامی داواکاریەکەدا ھاتووە. وا پشان بدە کە تۆ ئەو کەسەیت کە کۆمپانیاکە بە دوایدا دەگەڕێت و ھەوڵیش مەدە کە باشتری نامەی ھاوپێچ بنوسیت، چونکە شتێکی لەو بابەتە بوونی نیە؛ لەوانەیە چەند تایبەتمەندیەک ھەبن کە بەڕێوبەرێک بە دڵی بێت و بەرێوبەرێکی دیکە بە دڵی نەبێت.

ھەروەھا نوسینی ئەم نامەیە دەکەوێتە سەر جۆری شوێنی کارەکە، بۆ نمونە پێشکەشکردنی داواکارییەک بۆ کارێکی ژمێریاری جیاوازە لە کارێکی کۆمپانیایەکی ریکلام.

یەکێک لە خاڵە پۆزەتیڤەکانی نامەی ھاوپێچی داوانەکراو ئەوەیە کە پێشبڕکێی کەمتر ھەیە لەم جۆرە داواکاریانەدا، چونکە خۆت بە تەنھا ئەم داواکاریە پێشکەش دەکەیت. خاڵێکی نێگەتیڤیشی ئەوەیە کە لەوانەیە ئەو کۆمپانیایەی کە ئەم نامەیەی بۆ دەنوسیت، لەو کاتەدا ھیچ کارێکی کراوەی نەبێت.

چەندین رێگە ھەیە کە بتوانی لە یەکەم پەرەگرافدا سەرنجی خوێنەری ئەم نامەیە راکێشیت. یەکێک لەوانە ئەوەیە ئەگەر کەسێکی ناسراو بناسیت، ناوی کەسەکە بھێنیت کە لە کۆمپانیایەک کار بکات. رێگەیەکی دیکە ئەوەیە کە بە پرسیارێک دەست پێ بکەیت کە وا لە خوێنەرەکە بکات بیەوێت بەردەوام بێت لە خوێندنەوە، پرسیارەکەش لەوانەیە لە بارەی کێشەیەک یاخود پێویستیەکەوە بێت کە وا ھەست بکەیت خوێنەرەکە ھەیبێت. بۆ نمونە، زۆرێک لە کۆمپانیاکان کەسێکی شیاویان نیە کە بە تایبەتی لە کارێکدا شارەزا بێت. بەڕێوبەرەکان و ئەو کەسانەی کە کارەکانی رۆژانە بەڕێوە دەبەن کاتی ئەم کارانەیان نیە. لەبەر ئەوە یەکێک کە تازە دەست بە کارکردن دەکات، لەوانەیە بۆ ئەم کارانە باش بێت.

ئەوە لە بیر مەکە کە ئاماژە بەوە بکەیت کە داواکاری بۆ ئەم کارە پێشکەش دەکەیت، دەتوانیت لە یەکەم یاخود دوھەم پەرەگراف باسی بکەیت. بۆ نامەی ھاوپێچی داواکراو، وا باشترە کە ئەوە پشانی خوێنەرەکە بدەیت کە بۆچی دەتەوێت بە تایبەتی لەم کۆمپانیایە کار بکەیت. لەبەر ئەمەشە کە ناتوانیت یەک نامە بۆ چەند کۆمپانیایەک بنێریت، دەبێت نامەکە تایبەت بکەیت بە کۆمپانیایەکی دیاریکراو.

لە کۆتایی نامەکەدا، داوا بکە کە زیاتر قسە لەسەر تایبەتمەندی و تواناکانت بکەن لە چاوپێکەوتنێکدا، و ئاماژە بەوەش بدە کە کەی و لە چ کاتێکدا تۆ بەردەستیت.[٣]

نموونەیەک لەنامەی داواکاری[دەستکاری]

Date

Mr. Surname and Name

Human Resource Manager

Company Name

Str. Area Code

P.O.Box ####

City, country

Dear Sir/Madam,

بەڕێز/خانم

I read with great interest your Ad in “Executive Magazine” issue #, dated march 31, 2003. I am applying for the position of Accountants I believe this position offers the challenges that my education and experience have prepared me to handle such tasks on professional basis.

من ئاگادارییەکەی ئێوەم خوێندەوە لەگەڵ ئەوپەڕێ گرنگیدان پێی دەربارەی کاری ""  لە (ئەو شوێنەی کە ئاگادارییەکەت خوێندۆتەوە)، من دەمەوێ کاربکەم وەک ژمێریار ، چونکە پێم وایە ئەم شوێنە دەبێتە ئەو شوێنەی کەمنی لەسەر ڕاھێنراوە، و من دەتوانم ئەم کارگەلانە ڕاپەڕێنم بەشێوازێکی زۆر نایاب

I am a graduate of the American University of Beirut and hold a bachelor Degree in business Administration. I have earned my degree in February 2003 and currently seeking a good position with your reputable company that meets my qualifications and expectations.

من دەرچووی زانکۆی ئەمریکیم لە بەیرووت ، ھەڵگڕی بڕوانامەی باکالۆریۆسم لە (بەڕێوەبردنی بازرگانی)، لە (February 2003) ، ھیوادارم کە شوێنێکی باش و گونجاو بێت لەگەڵ داواکاری و خواستی کۆمپانیاکەی بەڕێزتان.

During my years of education at the American University of Beirut, I have participated in …or assisted my professors in several projects. In addition, I was an active member in the Business/Engineering/Education … society and participated in social events that were organized by the departments.

لەماوەی خوێندنم لە زانکۆی ئەمریکیم لە بەیرووت ، من ڕاھێنراوم لەسەر ئەمانەی خوارەوە:

........... لەگەڵ ئەوەشدا من ئەندامێکی چالاکبوومە لە بواری (بازرگانی / ئەندازیاری / خوێندن)

I am a highly motivated person with good analytical and communication skills. Moreover, my strong background in computer will put me in the right direction to run any program in your department. I am fluent in English, French and Arabic and have good writing style.

و من کەسێکی کاریگەرم (دەتوانم کاریگەری لەسەر ئەوانی تر درووست بکەم و شیکەرەوەیەکی چاکم بۆ ڕووداوەکان و کەسێکی بەتوانام لە درووستکردنی پەیوەندییەکاندا. لەسەرو ئەمانەشەوە، بەھۆی ئەو ئەزموون و باکگڕاوەندەی کە لە کۆمپیوتەردا ھەمە، وام لێدەکات کە بتوانم ھەر پرۆگرامێک کارپێبکەم کە پێویستە بۆ بەشەکەی تۆ، من کەسێکی شارەزام لە زمانی ئینگلیزی و فەڕەنسی و عەرەبی، و دەستنووسێکی (خەتێکی) ڕەوان و جوانم ھەیە

Finally, I am available at anytime in order to discuss further your job requirements and my qualifications. In this connection, please find attached my resume for your perusal. Here below is also my email, contact address and number in case you are interested in my profile.

لە کۆتاییدا، من ئەمادەم لە ھەرکاتێکدا بۆ گفتوگۆکردنی دەربارەی (داواکردنی کار- ھەلی کار) ەکەی کۆمپانیاکەتان و ھەڵسەنگاندنی من

Thank you for your precious time and consideration and looking forward to hearing from you.

Best Regards,

Signature

Surname and Name

Home Address

Email Address

Phone:+961-3-11111111

Fax:+961-1-1111111[٤]

References[دەستکاری]

  1. ^ Yate, Martin John (٢٠٠٤). "What Is a Cover Letter?". Cover letters that knock 'em dead (6th ed.). Avon, MA: Adams Media. pp. ١–٦. ISBN 978-1-59337-107-4 – via Google Books.[بەستەری مردوو]
  2. ^ "Cover Letters". MIT Global Education & Career Development.
  3. ^ http://kurdkar.blogspot.com/2017/06/blog-post_45.html
  4. ^ http://kurdkar.blogspot.com/2017/07/cover-letter.html

Further reading[دەستکاری]

External links[دەستکاری]

داڕێژە:Employment