بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مۆزەخانەی ئێمیلی دیکینسۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مۆزەخانەی ئێمیلی دیکینسۆن
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣
ناونراوە لەدوایئێمیلی دیکینسۆن
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دابەشکاریی کارگێڕیماساچووسیتس
جێئەمھێرست
پۆتانی شوێن٤٢°٢٢′٣٤″N ٧٢°٣٠′٥٢″W
ئەندامیMassachusetts History Alliance
ستایلی نژیاروانیFederal architecture
نیشتەجێئێمیلی دیکینسۆن
باری کەلەپووریNational Historic Landmark، National Register of Historic Places listed place
وێبگەhttps://www.emilydickinsonmuseum.org/
Official shop URLhttps://emilydickinsonmuseum.square.site/
Map
وێنەی ئێڤەرگرین ئەو ماڵەی باوکی ئێمیلی دیکینسۆن سازی کردووە و دواتر ئاستین و سووزان دیکینسۆن تێیدا ژیاون و ئیستە بەشێکە لە مۆزەخانەی ئێمیلی دیکینسۆن

مۆزەخانەی ئێمیلی دیکینسۆن (بە ئینگلیزی: Emily Dickinson Museum) ماڵەمۆزەخانەیەکە کە لە دوو خانووی سەرەکی پێک دێت: ماڵی ئێمیلی دیکینسۆن و ئێڤێرگریز. ماڵی ئێمیلی دیکینسۆن ئەو شوێنەیە کە ئێمیلی دیکینسۆن تێیدا لەدایک بووە و گەورە بووە. ئێڤێرگرینز ئەو ماڵەیە باوکی ئێمیلی دیکینسۆن، واتە ئێدوارد دیکینسۆن، سازی کردووە و دواتر ئاستین و سووزان دیکینسۆن تێیدا ژیاون. مۆزەخانەکە دەکەوێتە شاری ئەمھێرست، ماساچووسیتس و ھەمووان دەتوانن سەردانی بکەن.[١]

مێژوو

[دەستکاری]

بنەماڵەی دیکنسۆن مێژوویەکی دوور و درێژیان لەو ناوچەیە بووە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای نیشتەجێبوونی کۆلۆنیالیزمی ئینگلیز لە ناوچەکەدا. ناتانایل دیکنسۆن باپیرە گەورەی ئێمیلی دیکنسۆن یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی شاری ھەدلی لە ویلایەتی ماساچووسیتسی ئەمریکا. ئەو کاری ڕووپێویی زەوییەکانی دەوروبەری ناوچەکەی کردووە. تا سەرەتای سەدەی نۆزدەھەم بنەماڵەی دیکنسۆن بووبوون بە یەکێک لە خاوەنمڵکەکانی ڕۆژھەڵاتی شاری ئەمھێرست. ساڵی ١٨١٣ ساموێل فاولەر دیکنسۆن (١٧٧٥–١٨٣٨) باوەکەورەی ئێمیلی دیکینسۆن ماڵی دیکینسۆنی کردەوە (کە ئیستە بە ماڵی ئێمیلی دیکینسۆن بەناوبانگە).[٢] دواتر ساموێل ھەڵشکا و ماڵەکەی لەدەست چوو بەڵام لە نەوەیەکی دوای ئەودا گەڕایەوە دەستی دیکینسۆنەکان.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Emily Dickinson Museum: The Homestead & The Evergreens: The Homestead». web.archive.org. ١ی ئایاری ٢٠٠٧. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئایاری ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ Bernhard، Mary Elizabeth Kromer (2002). «My Wars Are Laid Away in Books: The Life of Emily Dickinson (review)». The Emily Dickinson Journal. 11 (2): 107–114. doi:10.1353/edj.2002.0012. ISSN 1096-858X.