بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ماریۆ زاگالۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ماریۆ زاگالۆ
بە پورتوگالی: Mário Zagallo
لەدایکبوون٩ی ئابی ١٩٣١
Atalaia، بەڕازیل
مردن٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤(٢٠٢٤-٠١-٠٥) (٩٢ ساڵ ژیاوە)
ڕیۆ دێ ژانێرۆ، بەڕازیل
وڵاتی وەرزشبەڕازیل
ناوی کاتی لەدایکبوونMário Jorge Lobo Zagallo
First family name in Portuguese nameLobo
ناوی خوازراوVelho Lobo (vell llop)
ھۆی مەرگmultiple organ dysfunction syndrome
شوێنی ناشتنCemitério de São João Batista
زمانی زگماکیپورتووگالی بەڕازیلی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی پورتوگالی، پورتووگالی بەڕازیلی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ، association football manager
شوێنی یاریکردن لە تیپwing half، ھێرشبەر
دەستپێکی چالاکی١٩٤٨
ئەندامی تیپی وەرزشیBotafogo F.R.، America Football Club، Clube de Regatas do Flamengo، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل، America Football Club
وەرزشتۆپی پێ


ماریۆ زاگالۆ (بە پورتوگالی: Mário Zagallo ) ( لەدایکبووی ٩ی ئابی ١٩٣١-مردن ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤)[١] یاریزانێکی تۆپی پێی بەڕازیلی و ڕاهێنەری پێشووی تۆپی پێیە، لە ٩ی ئابی ١٩٣١ لەدایکبووە.[٢] [٣]زاگالۆ لە ساڵی ١٩٤٨ تا ساڵی ١٩٤٩ وەک یاریزانی تۆپی پێ لەگەڵ یانەی ئەمریکای بەڕازیل یژیانی پیشەگەری دەستپێکرد. ، دوای ئەوە ڕووی لە یانەی فلامینگۆ کرد، و لە ساڵی ١٩٥٠ تا ١٩٥٨ ، ٢١٧ یاری لەگەڵ فلامینگۆ ئەنجامدا و ٣٠ گۆڵی تۆمارکرد، دواتر ڕووی لە یانەی بۆتافۆگۆ دەکات لە ساڵی ١٩٥٨ تا ١٩٦٥، هەر لەو یانەیە وازهێنانی لە یاریکردن ڕاگەیاند. زاگالۆ ٣٣یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل ئەنجامداوە و ٥ گۆڵی تۆمارکردووە، توانی دووجار جامی جیھانیی فیفا بەدەستبهێنێت، لە ساڵانی ١٩٥٨ و ١٩٦٢ . [٤]

پیشەی ڕاهێنەرایەتی

[دەستکاری]

لە دوای وازهێنان لە یاریکردن زاگالۆ ڕووی کرد پیشەی ڕاهێنەرایەتی و یەکەم یانەی کە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی گرتە ئەستۆ یانەی بۆتافۆگۆ بوو، شانبەشانی هەڵبژاردەی بەڕازیل بەڕێوەی دەبرد. زاگالۆ لە ساڵی ١٩٧٠ وەک ڕاهێنەر و لە ساڵی ١٩٩٤ وەک یاریدەدەری ڕاهێنەر نازناوی جامی جیهانیی بەدەستهێنا هەردووکیان لەگەڵ بەڕازیل بوو. [٥]یەکەم کەس بوو کە جامی جیهانی بردەوە چ وەک یاریزان و چ وەک ڕاهێنەر. [٦] لە ساڵی ١٩٧٠ لە تەمەنی ٣٨ ساڵیدا جامی جیهانی بردەوە، هەروەها دووەم گەنجترین ڕاهێنەرە کە جامی جیهانیی بەدەستهێناوە، دوای ئەلبێرتۆ سوپیچی کە لە تەمەنی ٣١ ساڵیدا لەگەڵ ئۆروگوای لە ساڵی ١٩٣٠ کە نازناوەکەی بردەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • ڕۆبێرتۆ ئەسەف، کلۆڤیس مارتینز. کامپیۆناتۆ کاریۆکا: 96 ئانۆس دی هیستۆریا، 1902-1997 . ئیرادیاسۆ کولتووری (١٩٩٧).
  1. ^ Press، Associated (2024-01-06). «Mário Zagallo, World Cup-winning player and coach for Brazil, dies aged 92». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0261-3077. لە 2024-01-06 ھێنراوە.
  2. ^ «Mário Zagallo: The Tactical Masters». The Coaches' Voice (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ «Mario Zagallo, leyenda de la selección de Brasil como jugador y técnico, es el tercer ídolo inmortalizado en el Museo de la canarinha». El Universo (بە ئیسپانی). ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ «Mário Zagallo, el hombre de los cuatro Mundiales». es.linkedin.com (بە ئیسپانی). لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ «Mario Zagallo - Manager profile». www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. ^ West، Jenna (15 July 2018). «Didier Deschamps Becomes Third to Win World Cup as Player and Manager». Sports Illustrated. لە ڕەسەنەکە لە 20 May 2019 ئەرشیڤ کراوە. لە 6 September 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)