فێستیڤاڵی فیلمی سەندانس
فێستیڤاڵی فیلمی سەندانس (بە ئینگلیزی: Sundance Film Festival) بە گەورەترین فێستیڤاڵی فیلمی سەربەخۆ دادەنرێت لە ئەمریکا، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٧٨ لە شاری سالت لەیک بەڕێوەچوو.[١] فێستیڤاڵەکە بە سەرۆکایەتی ڕۆبەرت ڕێدفۆرد و یاریدەدەری پارێزگاری ویلایەتی یوتا، مەبەست لێی گرنگیدان بە فیلمە سەربەخۆکانی دروستکراوی ئەمریکا و پاڵپشتیکردنی ئەو فیلمانەی کە بە بودجەیەکی کەم بەرھەم دەھێنرێن و فراوانکردنی کاری فیلمسازی و گرنگیدان بە سینەما لە ویلایەتی یوتا بوو. لە ساڵی ١٩٨١ەوە ئەم فێستیڤاڵە گواستراوەتەوە بۆ پارک سیتی لە ویلایەتی یوتا و لەو کاتەوە لەبری مانگی ئەیلوول لە مانگی یەکدا بەڕێوەدەچێت.[٢] دەوترێت ئەم گۆڕانکارییە لەسەر پێشنیاری سیدنی پۆلاک سینەماکاری ئەمریکی بووە، بۆ ئەوەی بینەر بتوانێت لە ناوەڕاستی مانگی یەکدا لەم شوێنەدا خلیسکێنەی سەر بەفر بەکاربھێنێت و فێستیڤاڵەکە سەرنجی زیاتری بۆ خۆی ڕابکێشێت. مەبەست لە دامەزراندنی فێستیڤاڵی فیلمی سەندانس پشتگیریکردنی فیلم و سینەماکارانی سەربەخۆیە. فیلمی زۆرێک لە سینەماکارە بەناوبانگەکانی سینەمای ئەمریکا، وەک کوینتین تارانتینۆ، ستیڤن سۆدەربێرگ، جیم جارموش و کیڤن سمیس، بۆ یەکەمجار لەم فێستیڤاڵەدا نمایشکران و بووە ھۆی پەرەپێدان و ناوبانگیان لەمڕۆدا. ئەم فێستیڤاڵە لە مانگی یەکدا ھەموو ساڵێک بە بەشەکانی وەک فیلمی دیکۆمێنتاری و دراما و فیلمە ئەمریکی و جیھانییەکان بەڕێوەدەچێت. جگە لە فیلمە ئەمریکییەکان لە فێستیڤاڵی سەندانس، فیلمە ھەڵبژێردراوەکانیش لە بەشی سینەمای جیھانیدا ھەڵدەبژێردرێن. ئەمڕۆ ئەم فێستیڤاڵە بووەتە یەکێک لە گەورەترین ناوەندە کۆمەڵایەتییەکان بۆ سینەماکارانی کەم بودجە لە دەرەوەی ھۆلیوود.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Friedman، Megan (January 27, 2010). «A brief history of Sundance Film Festival». Time (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0040-781X. لە September 11, 2017 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە March 23, 2020 ھێنراوە.
{{cite magazine}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Stambro، Jan Elise. «The Economic Impacts of the 2016 Sundance Film Festival» (PDF). Bureau of Economic and Business Research. University of Utah. لە ڕەسەنەکە (pdf) لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Structure of the Sundance Film Festival». www.sundanceguide.net. لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فێستیڤاڵی فیلمی سەندانس تێدایە. |