فاڵکۆن ١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
هەڵدانی فاڵکۆن ١ لە دوورگەی ئۆملیک لە زەریایی هێمن لە ١٤ی تەمموزی ٢٠٠٩

فاڵکۆن١ (بە ئینگلیزی : Falcon 1) مووشەکێکی هەڵگری گچکەی دوو قۆناغیە، کاری دروستکردن و پەرەپێدانی لەلایەن کۆمپانیای سپەیس ئێکسەوە دەکرێ، یەکەمین هەڵدانی ئەو مووشەکە ئەنجامدرا لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٠٤، ناردنەکە لە دوورگەی ئۆمێلیکەوە هەڵدرا و بە کاتێکی کەم هەڵدانەکە شکستی هینا، دواتر و پاشی ٣ جار هەڵدانی شکست و چارەم هەڵدان لە ٢٨ی تەمموزی ٢٠٠٨ هەڵدانەکە سەرکەوتوو بوو، هەروەها هەڵدانی پێنجەمیش سەرکەوتوو بوو لە ١٤ی تەمموزی ٢٠٠٩، فاڵکۆن١ مووشەکێکی هەڵگری کەرەستەی بازرگانیە لەبۆ بۆشایی ئاسمان

لە چەپەوە لۆ ڕاست مووشەکی Falcon 1v.0، مۆدێلی Falcon 9، سێ مۆدێلی Falcon 9 v1.1، هەروەها سێ مۆدێلی Falcon 9 v1.2، هەروەها Falcon 9 Block 5، وە مۆدێلی (Falcon Heavy - فاڵکۆنی قوڕس)

فاڵکۆن١ یەکەمین مووشەکی کۆمپانیاییەکەی تایبەتە کە کەرەستە بگوازێتەوە خولگەی زەوی، لە ئێستادا مووشەکی فاڵکۆن١ کارەکانی ڕاوەستایە و پەرەی پێنادرێ لەلایەن کۆمپانیای سپەیس ئێکس بە هۆکاری پەرەپێدان و دروستکردنی مووشەکی فاڵکۆن ٩. [١]

سەرچاوە[دەستکاری]