لێکخشاندن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تاقیکردنەوەی بلۆکی شێوەی ڕەق لە ڕووی دەرەوە، پیشاندانی ھەماھەنگی لێکخشانی وەستاو

لێکخشاندن ھێزێکەبەرگری دەکات لە جوولە ڕێژەی نێوان ڕووە ڕەقەکان و شلەکان و ئەومادانەی لەیەکدی دەخلیسکێن چەندین جۆری لێک خشان ھەیە. لێک خشاندنی وشک

ھێزەکە بەرھەڵستی جوولەی نێوان دوو ڕووی ڕەق دەکات. لێکخشاندنی وشک بەش دەبێت بەسەر

وەستاوە لێکخشاندن کە لەنێوان ڕووە وەستاوەکانە.

جوولە لێکخشاندن کە لەنێوان ڕووە جوولاوەکانە. لێکخشاندنی گەردی و گەردیلەی لێ دەچێ لێکخشاندنی وشک بەشێوەیەکی گشتی سەر ھەڵدەدات لەکارلێکی نێوان ڕوەکان.

شلە لێکخشاندن وەسفی لێکخشان دەکات لەنێوان چینە شلەلینجەکان کەبەسەرییەکدی دادەجولێن.

لێکخشاندنی جەورکراو کەلقێکە لە شلەلێکخشان کەتیایدا شلەیەکی جەورکەر دوو ڕووی ڕەق لێک جیادەکاتەوە.

ڕووەلێکخشاندن جۆرێکە لە ڕاکێشان

ھێزەکە بەرگری لە جوولەیەکی شلەیەک دا دەکات بەسەر ڕوەک.

لێکخشاندنی ناوخۆی ئەو ھێزەیە بەرھەڵستی جوولەی نێوان ئەو توخمانە دەکات کە مادەیەکی ڕەقیان لێی پێک ھاتوە کاتێک توشی شێوە گۆڕان دەبن.

ئەو کاتەی دوو ڕووی بەریەک کەوتو بەسەر یەکدا جوولە دەکەن لێک خشاندنی ئەو دوو ڕووە جوولە وزە دەگۆرێ بۆ وزەی گەرمی (واتا ئیش دەگۆڕێ بۆ گەرمی). ئەو تایبەت مەندییە دەکرێ دەر ئەنجامی سەرنج ڕاکێشی ھەبێت وەک نشانڕاوە لە ئەنجامی لێکخشاندنی پارچە دار ئاگر دروست دەبێت جوولە وزە دەگۆڕێ بۆ گەرمی. ھەر کاتێک جوولەلێکخشاندن ڕوودەدات بۆ نموونە کاتێک شلەیەکی لینج توشی لادان دەبێت یەکێکی تر لە دەرەنجامە گرینگەکانی لێکخشاندن دەکرێت ھەڵوەرین بێت کە ئەوەش دەبێتە ھۆی زیان گەیشتن بە مادەکان لێکخشاندن لقێکە لە زانستی تریبۆلۆگی.

لێکخشاندن خوازراوو گرینگە لە ئاسانکردنی جوولە لەسەر خاک. بەشی زۆری ئۆتۆمبیلەکان پشت دەبەستن بە لێکخشاندن بۆ تاودان و ھێواش کردنەوەو ئاراستە گۆڕین کەمبونەوەی لەناکاوی لێکخشاندن دەبێتە ھۆی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ و ڕووداوی ھاتو چۆ.

لێکخشاندن ھێزێکی بنجینەیی نییە وشکەلێکخشاندن سەر ھەڵدەدات لە تێکەڵەیە پێوە نوسانی ڕوەکان و زبری ڕوەکان و شێواندنی ڕوەکان و پیسبونی ڕوەکان. ئاڵۆزی ئەو کارلێکانە وادەکات ھەژمارکردنی لێکخشاندن لەیاسا سەرەکییەکان شتێکی بێکەڵک بێت وادەخوازێت ڕێگای تاقیکاری بەکار بھێنین بۆ شیکردنەوەو پەرە پێدانی بیردۆزەکان.

لێکخشاندن ھێزێکی پارێزراو نییە ئیشی سەپێنراو دژی لێکخشان پەیوەستە بە ڕێگاکە کە. لە ئامادە بوونی لێکخشاندن بەشێک لە جوولە وزە ھەردەم دەگۆڕێ بۆ گەرمی بۆیە جوولەی میکانیکی پارێزراو نییە.

یاسای لێکخشاندن[دەستکاری]

تایبەتمەندییە سەرەتایییەکانی جوول لێکخشاندن لەسەدەکانی ١٥_١٨ دۆزراونەتەوە و بەشێوەی سێ یاسای تاقیکاری وەسف کراون.

یاسای یەکەمی ئەمۆنتۆنس:ھێزی لێکخشان ڕاستەوانە دەگۆڕێت لەگەڵ کێشی سەپێنراو. یاسای دووەمی ئەمۆنتۆنس: ھێزی لێکخشان پەیوەست نییە بە ڕووی بەرکەوتوو یاسای. لێکخشانی کۆڵۆمب:جولە لێکخشان پەیوەست نییە بە خێرای لێکخشان.

ڕووە لێکخشاندن بەزۆری لە کاڕلێکردن لەنێوان شڵەیەک و ڕووی تەنێک؛ و ڕاستەوانە پەیوەندە بە ڕووبەری ڕووی تەنەکان کە بەریەک کەوتن دەکات ڵەگەڵ شلەکە. ڕووە لێکخشاندن یاسای ڕاکێشان پەیڕەو دەکات؛ و زیاد دەکات لەگەڵ دووجای خێرای.

لێخشاندنی شلگازەکان[دەستکاری]

شلە لێکخشاندن ڕودەدات لەنێوان جینە شلەکان کە بەسەر یەکدا دەجولێن. ئەو بەرھەڵستییە ناوەکییە بەرامبەر جوولە پێی دەڵێن لینجی لەژیانی ڕۆژانە دا لینجی شلەیەکی وەسف دەکرێت وەکو ئەستوورییەکەی. بەجۆرێک ئاو تەنکە واتا لینجی کەمە لەکاتێکدا ھەنگوین ئەستوورە لینجی زۆرە جەندە لینجی شلەیەک کەمتر بێت ئاسانتر دەجولێت و شێوەی دەگۆڕێت.

ھەمو شلە ڕاستەقینکان بێجگە لە

سوپێر فلۆیدەکان ھەندێک بەرگریان بەرامبەر جوولە ھەیە و بەم شێوەیە لینجن. لەپێناو مەبەستی تێگەیاندن و شیکردنەوەی چەمکی شلەی نموونەی بەکار دەھێنین کە ھیچ بەر ھەڵستییەکی بەرامبەر جوولە نییە واتا ڵینجی نییە.

ڕوە لێکخشاندن[دەستکاری]

لێکخشاندنی ناوخۆی[دەستکاری]

لێکخشاندنی ناوخۆی ئەو ھێزەیە بەرھەڵستی جوولەی نێوان ئەو توخمانە دەکات کە مادەیەکی ڕەقیان لێ پێک ھاتوە کاتێک توشی شێوە گۆڕان دەبن.

شێوانی پلاستکی: گۆڕانێکی ھەڵ نەگەڕاوەیە لە ھەیکەلی گەردی ناوەکی تەنێک ڕودەدات. ئەوگۆڕانە ڕودەدات بەھۆی ھێزەکی ھێزەکی سەپێنراو یانیش گۆڕان لە گەرمی گۆڕان لەشێوەی تەنێک پێی دەڵێن سترەین. ئەو ھێزەش کەدەبێتە ھۆی پێی دەڵێن سترێس.

شێوانی ئیلاستکی: لە مادە ڕەقەکان گۆڕانێکی ھەڵگەڕاوەیە لەشکلی تەنێک لە ھەیکەلی نێو گەردیلەی تەنێک. سترێس ھەموکاتێک گۆڕانی ھەمیشەی دروست ناکات کاتێک کە شێوان ڕودەدات ھێزە ناوەکییەکان ھێزێکی پێچەوانە دسەپێنن. ئەگەر پاڵە پەستۆی سەپێنراو زۆر گەورە نەبو ئەو ھێزە ناوەکیانە بەتەواوی بەر ھەڵستی ھێزە سەپێنراوەکە دەکەن ئەمەش وادەکات بجێتە دۆخەکی ھاوسەنگی وەبگەڕێتەوە شێوە سەرەکییەکەی کاتێک ھێزەکە لا دەچێت ئەوەش پێی دەڵێن شێوانی ئیلاستکی.

ڕادییەیشن فرێکشن[دەستکاری]

لە ئەنجامی پەستانێکی سووکدا ئەنیشتاین لە ساڵی١٩٠٩ پێشبینی بوونی تیشکە لێکخشاندنی کرد کەبەرھەڵستی جوولەی مادە دەکات. «ئەو نوسی» تیشکدان پاڵەپەستۆیەک دەخاتە سەر ھەردوو لای پلێتەکە ھێزەکانی ئەو پەستانەی خراوەتە سەر ھەردوو لای پلێتەکە ئەگەر پلێتەکە لەوەستان دابێت بەڵام ئەگەر لەجولەدابێت تیشکدانێکی زیاتر دەدرێتەوە لەسەر ڕوەکە بەبەراورد بەوانەی لەپشت ڕوەکەن بەمشێوەیە پەستان ھێزی سەپینراو لەسەر ڕووی پێشەوە گەورەترە بەبەراورد بە پەستان بەسەر ڕووی پشتەوە بەرەنجامی ئەو دوو ھێزە ھێزێک دەمێنتەوە کە بەرھەڵستی جوولەی پلێتەکە دەکات کەخێرای پلێتەکە زیاد دەکات بەم بەرەنجامە دەڵێن ڕادییەیشن فرێکشن.