کێڤین کارتەر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت: پۆلی ھاوپلە (22): + پۆل:لەدایکبووانی ١٩٦٠
ب r2.7.2) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی nl:Kevin Carter
ھێڵی ٣١: ھێڵی ٣١:
[[ja:ケビン・カーター]]
[[ja:ケビン・カーター]]
[[ml:കെവിൻ കാർട്ടർ]]
[[ml:കെവിൻ കാർട്ടർ]]
[[nl:Kevin Carter]]
[[no:Kevin Carter]]
[[no:Kevin Carter]]
[[pl:Kevin Carter]]
[[pl:Kevin Carter]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٨:٣٩، ٢ی ئازاری ٢٠١٣

کێڤین کارتەر

کێڤین کارتەر ڕۆژنامەنووس و وێنەگرێکی بەناوبانگ و لەدایکبووی ئەفریقای باشوور بوو.

ژیان

لە مانگی مارسی ساڵی ١٩٩٣ ھەستا بە گەشتێک بۆ سودان، لە گوندی ئایود، لەوکاتە گوێی لە نوزانەوەی منداڵێکی لاشە لاوازی کزو ئێسک پووکاوە دەبێت، منداڵەکە بەھۆی لاوازی لەشیەوە توانای رۆشتن و جوڵەی نەمابوو لە کاتێکدا لە ڕێگادا بوو تا بگاتە بنکەی دابەشکردنی خۆراک لەو شوێنە، لەو کاتەدا داڵێک لە نزیکی منداڵەکە دەنیشێتەوە، کارتەر دەڵێت : بۆ ماوەی ٢٠ خولەک چاوەڕێم کرد تاکوو بزانم داڵەکە چی بەسەر منداڵەکە دەھێنێت بەڵام دوای ئەوە بڕیارمدا کە وێنەکە بگرم و پاشان داڵەکەم دوور خستەوە لەمنداڵەکە، کارتەر لەسەر ئەم ڕوداوە زۆر سەرزەنشت کرا لەسەر ئەوەی کە بۆ چی وێنەی گرتووە و یارمەتی ئەم منداڵە بچوو‌کەی نەداوە.

ئەم وێنەیە بە رۆژنامەی نیویۆرک تایمز فرۆشراو بۆ یەکەمجار لە ٢٦ی مارسی ١٩٩٣ دا بڵاوکرایەوە. ھەر لەو شەوەدا سەدان کەس پەیوەندیان بە سەرنووسەری رۆژنامەکەوە کرد بۆ ئەوەی بزانن ئاخۆ منداڵەکە ڕزگاری بووە یان مردووە، کە ئەوەش وای لە سەر نووسەری رۆژنامەکە کرد کە ئاگاداریەکی تایبەت لەسەر رۆژنامەکە دەربکات و بنوسێت «منداڵە بچوکەکە توانیویەتی بڕوات و دوور بکەوێتەوە لە داڵەکە بەڵام چارەنووسی کۆتایی منداڵەکە ھێشتا نادیارە». لە ٢ی مانگی چواری ساڵی ١٩٩٤ کێڤین کارتەر پەیوەندیەکی تەلەفۆنی پێگەیشت لە سەرنووسەری ئەو کاتەی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز کە ناوی نانسی بۆرسکی بوو ، خاتوو بۆرسکی بە کارتەری ڕاگەیاند کە وێنەکەی بەناوبانگترین خەڵاتی بەدەست ھێناوە لە بواری وێنەی رۆژنامەوانیدا ئەویش خەڵاتی پولیتزەر بۆ وێنە بوو. ئەوەبوو لە ڕێکەوتی ٢٣ی مانگی ٥ی ساڵی ١٩٩٤دا لەنووسینگەی «لۆو میمۆریاڵ» لە زانکۆی کۆڵۆمبیا خەڵاتەکەی پێ بەخشرا.

لە ڕێکەوتی ٢٧ی مانگی تەمووزی ساڵی ١٩٩٤دا کێڤین کارتەر سەیارەکەی بەرەو ڕووباری برامفونتاینسبروی برد کە ڕووبارێکی نزیکە دەکەوێتە دەوروبەری بەشی باکوری شاری جوھانسبێرگ کە پایتەختی وڵاتی باشووری ئەفریقایە. لەو شوێنەدا کارتەر زۆربەی ژیانی منداڵی بەسەربردبوو ھەر لەو شوێنەدا دوای ئەوەی کە بۆڕی گزۆزی دووکەڵی سەیارەکەی بەدەستی خۆی دەباتە ناو سەیارەکەیەوە بەھۆی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنەوە خۆی کوشت و لەدوای خۆی نامەیەکی بە جێ ھشتبوو بۆ کەس و کار و ھاوڕێکانی.

ھەندێک لە دۆستە نزیکەکانی دەڵێن کە گوایە کارتەر لە ژێر کاریگەری ئەم وێنەیەی کە بەدەستی خۆی گرتبووی خۆی کووشتووە چونکە ھەر دوای بڵاوکردنەوەی وێنەکە باری دەروونی زۆر تێکچووە.