پێپ گواردیۆلا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
Xqbot (لێدوان | بەشدارییەکان) ب r2.7.3) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی bn:পেপ গার্দিওলা |
ب r2.7.2) (ڕۆبۆت: گۆڕانی el:Χοσέπ Γκουαρδιόλα بۆ el:Ζοζέπ Γκουαρδιόλα |
||
ھێڵی ١٢٨: | ھێڵی ١٢٨: | ||
[[da:Josep Guardiola]] |
[[da:Josep Guardiola]] |
||
[[de:Josep Guardiola]] |
[[de:Josep Guardiola]] |
||
[[el: |
[[el:Ζοζέπ Γκουαρδιόλα]] |
||
[[en:Pep Guardiola]] |
[[en:Pep Guardiola]] |
||
[[es:Pep Guardiola]] |
[[es:Pep Guardiola]] |
وەک پێداچوونەوەی ٢١:١٥، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
جۆسێپ گوادیۆلا سالا | |
---|---|
لەدایکبوون | ١971/1/18 |
نەتەوە | ئیسپانی |
پیشە | ڕاهێنەر |
چالاک‌بوون | ١٩٨٣ - ئێستا |
باڵا | ١.٨٠م |
مناڵ(ەکان) | ماریا ، ماریوس ، ڤالەنتینا |
خەڵاتەکان | مەدالیای ئاڵتوون ١٩٩٢ |
گواردیۆلا له سالى 1984 ده‌ستى كردووه به‌یاریكردن له تیپى دووه‌مى یانه‌ى بەرشلۆنه بۆ ماوه‌ى شه‌ش سال كه توانى (263) یارى ئه‌نجام بدات له كۆى ئه‌م یارییانه توانى (6) گۆل بۆ یانه‌كه‌ى تۆماربكات ، تا له‌ساڵى (1990) رِاهێنه‌رى ئه‌وكاتى تیپى یه‌كه‌مى یانه‌ى بەرشلۆنه ( یوهان كرۆیف ) بانگهێشتى گواردیۆلاى كرد بۆ یاریكردن له تیپى یه‌كه‌مى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه كه ئه‌و كات ته‌مه‌نى ( 19 ) ساڵ بووه .
چاره‌نوسى له‌گه‌ل یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه
گواردیۆلا شوێنى سه‌ره‌كى هه‌بووه له یانه‌كه و یه‌كێك بووه له پلانه‌كانى راهێنه‌ر (یوهان كرۆیف) و هه‌میشه به یاریزانێكى باشى ده‌زانى و دواى ئه‌وه‌ى رِاهێنه‌ر هۆله‌ندى (لویس فان گال) ئه‌ركى رِاهێنانى یانه‌ى به‌رشلۆنه ده‌گرێته ئه‌ستۆ له شوێنى راهێنه‌رى پێشوو به‌لام گواردیۆلا له‌گه‌ل ئه‌م رِاهێنه‌ره‌شدا ئاستێكى باش و نموونه‌یى پێشكه‌ش ده‌كات تا دوایى ئه‌وه‌ى راهێنه‌ر متمانه‌ى ته‌واو به‌و یاریزانه ده‌دات و له دوایدا گواردیۆلا ده‌بێته كاپتنى یانه‌كه.
له رِۆژى 11/4/2001 و دواى تێپه‌ربوونى (11) سال یاریكردن له تیپى یه‌كه‌مى یانه‌ى برشلۆنه له یاریگاى (نیو كامپ) له یارى نێوان یانه‌كه‌ى و یانه‌ى سێلتا فیگۆ له یارى هاتن له جامى شاى ئیسپانیا كه هانده‌ران به درێژایى یاریه‌كه ده‌یان گوت سوپاس بۆ تۆ گواردیۆلا هه‌ست به ناخۆشیه‌كى زۆر ده‌كه‌ین ! وه دواى ته‌واوبوونى یاریه‌كه گواردیۆلاى یاریزان به هه‌موو هانده‌رانى گوت له بیرتان ناكه‌م ، به‌م شێوه‌یه یانه‌ى به‌رشلۆنه جێهێشت .
چاره‌نووسى یاریزان گواردیۆلا دواى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه
دواى ئه‌وه‌ى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى جێهێشت له سالى 2001 یاریزان گواردیۆلا رووى كرده یانه‌ى (بریشیا)ى ئیتالى و كه ماوه‌یه‌ك یارى بۆ كردن و توانى دوو گۆل بۆ یانه‌كه‌ى تۆماربكات ، له‌گه‌ل نزیك بوونه‌وه‌ى كۆتایى هاتنى وه‌رزه‌كه (2001-2002) گواردیۆلا دووچارى پێكان هات .
له هاوینى 2002 له یانه‌ى (بریشیا) وه گواسترایه‌وه بۆ یانه‌ى (رِۆما) ى ئیتالى له‌سه‌ر داواى (فابیۆ كاپیلۆ)
جارێكى تر له سالى (2003) گواسترایه‌وه یانه‌ى (بریشیا)ى ئیتالى و دواتر دوو وه‌رز (2003-2004 و 2004-2005) یارى بۆ یانه‌ى (ئه‌هلى) قه‌ته‌رى كردووه و دواتر یارى بۆ یانه‌ى (دی سینالوا) ى مه‌كسیكى كردووه وه له سالى (2006) كۆتایى به ژیانى وه‌رزشى هێناوه .
چاره‌نوسى له‌گه‌ل هه‌لبژارده‌ى ئیسپانیا
بۆ یه‌كه‌م جار له سالى (1993) درێسى هه‌لبژارده‌ى ئیسپانیا (ماتادۆر) ى پۆشى له یارى نێوان هه‌لبژارده‌كه‌ى له‌گه‌ل هه‌لبژارده‌ى ئێرله‌ندا و له‌وكاته‌وه جێگاى خۆى له پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى هه‌لبژارده‌كه كرده‌وه و بووه یاریزانێكى سه‌ره‌كى . له‌گه‌ل هه‌لبژارده‌ى ئیسپانیا به‌شداری كرد له كۆتاییه‌كانى مۆندیالى (1994) و گه‌یشته قۆناغى چاره‌گى كۆتایى به‌لام له‌سه‌ر ده‌ستى هه‌لبژارده‌ى ئیتالیا مالئاواییان له جامه‌كه كرد. به‌هۆى بوونى پێكان نه‌یتوانى به‌شدار بێت له‌گه‌ل هه‌لبژارده‌كه‌ى له یۆرۆى 1996 له ئینگه‌لته‌را و دواتر له مۆندیالى فه‌رِه‌نسا .
له یۆرۆى 2000 له‌گه‌ل هه‌لبژارده‌كه‌ى به‌شدارى كرد و ئاستێكى باشى پێشكه‌ش كرد به‌لام له قۆناغى چاره‌گى كۆتایى له‌سه‌ر ده‌ستى هه‌لبژارده‌ى فه‌ره‌نسا مالئاواییان له پاله‌وانیه‌تیه‌كه كرد . به‌هۆى بوونى پێكان نه‌یتوانى جارێكى تر به‌شدار بێت له جامى جیهانى (2002) كۆریا و ژاپۆن .
گواردیۆلا و توڕەکردنی مووسڵمانان
لەساڵی ٢٠١١ دا بەهۆی چوونی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی قەوارەی زایۆنی جولەکە دڵی چەندەها مووسڵمانی لەخۆ زویر کرد بەڵام زیرەکانە هەر زوو داوای لێبوردنی لە مووسڵمانان کرد بەبیانووی ئەوەی بانگێشتنامەی خۆشەویستەکەی پێ گەیشتبوو بۆیە سەردانی ئیسڕائیلی کرد لەگەڵ جێڕاڕد پیکێ و یارەکەی شاکێڕ !
ئه‌و نازناوانه‌ى كه گواردیۆلا به‌ده‌ستى هێناوه وه‌ك یاریزان
- خولى ئیسپانى (6) جار : (1990-1991 و 1991-1992 و 1992-1993 و 1993-1994 و 1997-1998 و 1998-1999 )
- جامى شاى ئیسپانیا (2) جار : (1996-1997 و 1997-1998)
- جامى سوپه‌رى ئیسپانیا (4) جار : (1992 و 1993 و 1995 و 1997)
- خولى یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا : 1991-1992
- جامى جامه‌كانى ئه‌وروپا : 1996-1997
- جامى سوپه‌رى ئه‌وروپا : (1992 و 1997)
ئه‌و نازناوانه‌ى كه گواردیۆلا به‌ده‌ستى هێناوه وه‌ك رِاهێنه‌ر
دواى ئه‌وه‌ى له‌وه‌رزى 2008-2009 ئه‌ركى رِاهێنه‌رایه‌تى پێ‌سپێردرا ئه‌م نازناوانه‌ى به‌ده‌ست هێنا :
- خولى ئیسپانى : (2008-2009)
- جامى شاى ئیسپانیا : (2009)
- خولى یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا : (2008-2009)
- جامى سوپه‌رى ئیسپانیا : (2009)
- جامى سوپه‌رى ئه‌وروپا : (2009)
- خولى ئیسپانى : (2009-2010)
- خولى یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا : (2011-2010)
- سوپەری ئیسپانیا : (2011-2010)
- خولی ئیسپانیا : (2011-2010)
- جامی جیهانی یانەکان : (2011-2010)
- جامی شای ئیسپانیا : (2011-2012)
سەرچاوەکان
[کوردماکس http://www.kurdmax.com]