کارڵ مارکس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
Xqbot (لێدوان | بەشدارییەکان) ب r2.7.3) (ڕۆبۆت: گۆڕانی ml:കാൾ മാക്സ് بۆ ml:കാൾ മാർക്സ് |
ب r2.7.3) (ڕۆبۆت: گۆڕانی hy:Կարլ Մարքս بۆ hy:Կառլ Մարքս |
||
ھێڵی ١٣٩: | ھێڵی ١٣٩: | ||
[[hsb:Karl Marx]] |
[[hsb:Karl Marx]] |
||
[[hu:Karl Marx]] |
[[hu:Karl Marx]] |
||
[[hy: |
[[hy:Կառլ Մարքս]] |
||
[[ia:Karl Marx]] |
[[ia:Karl Marx]] |
||
[[id:Karl Marx]] |
[[id:Karl Marx]] |
وە‌ک پێداچوونەوەی ١٨:٤٧، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣
لەدایکبوون | 5ی مه‌ی 1818 |
---|---|
مەرگ | 14ی مارچی 1883 له‌نده‌ن، به‌ریتانیا |
شوێنی گۆڕ | گۆرستانی هایگه‌یت |
نەتەوە | ئه‌لمانی |
پەروەردە | به‌کالۆریۆس له بواری یاسا له زانکۆی بۆن، ساڵی 1833، دکتۆرا له فه‌لسه‌فه ساڵی 1840 |
پیشە | فه‌یله‌سوف، رووناک‌بیر، ئابووری‌زان، ڕۆژنامه‌نووس، نووسه‌ر، کۆمه‌لناس |
کارڵ هێنڕیش مارکس (١٨١٨-١٨٨٣) (بە ئنگلیزی :Karl Heinrich Marx ) خاوەن بیر، فەیلەسوف ، مێژووناس، کۆمەڵناس، ئابووریزانی ئەڵمانی و یەکێک لە کاریگە‌رترین خاوەن بیرەکان لە سە‌رانسە‌ر دونیادایە. نووسەری کتێبی سەرمایه گرینگ‌ترین کتێبی بزووتنەوەی سۆسیالیستی بووه و بە هاوکاری فرێدریش ئە‌نگە‌ڵس تێزی مانیفێستی کۆمۆنیست ، مێژوویی‌ترین نووسراوی بزووتنە‌وە سۆسیالیستیە‌کانیان نووسی.
ژیان
لە ساڵی ١٨٤١دا و بە پێشکە‌ش‌کردنی ئامیلکە‌ی دوکتوراکە‌ی سە‌بارە‌ت بە جیاوازی دوو فە‌لسە‌فە‌ی یۆنانی خوێندنە‌کانی زانکۆی کۆتایی هێنا. لە‌و کات و ساتە‌دا بیرۆکە‌کانی هێگڵ لە مێشکیدا بوون، خۆی بە هێگڵی دە‌زانی و ڕوانگە ماتێریالیستی و دژە ئایینە‌کانی ئە‌و سە‌ردە‌مە‌ی ئە‌ڵمانیای پە‌سە‌ند ئە‌کرد.
دواتر پێکە‌وە لە‌گە‌ل فرێدریش ئە‌نگە‌ڵس دە‌ستیان بە کار کرد، پە‌یوە‌ندی لە‌گە‌ڵ چوارچێوی بیر و ڕا گۆڕینە‌وە‌ی زانکۆکانی ئە‌ڵمانیا پچران و لە بزوتنە‌وە کرێکاریە‌کانی ئە‌ورووپا بە‌شدار بوو.
ساڵانی کۆتایی ژینی کە زیاتر لە ٣٠ ساڵ بوو، بە دوور خستنە‌وە لە وڵات لە لە‌ندە‌ن ڕابرد و هە‌ر لە‌وێشدا چاوی نایە یە‌ک. بیر و ڕاکانی تە‌نانە‌ت لە سە‌ردە‌می خۆی پاڵپشتی زۆری هە‌بوو بە‌ڵام دوای خۆی و هاتنە سە‌رە‌وە‌ی بلشویکە‌کان لە سۆڤیە‌ت، مارکسیسم و کۆمۆنیسم لە دونیادا پە‌ڕە‌ی سە‌ند.
ئە‌گە‌رچی زۆرێک لە کە‌سایە‌تیە‌کان و بزووتنە‌وە‌کان خۆیان بە مارکسیست دە‌زانن بە‌ڵام ڕوون نیە جیایی ئە‌وان لە‌گە‌ڵ مارکسیستی ڕاستی چۆنە. جارێک مارکس بۆ نیشان دانی ناڕە‌زایە‌تی بە‌وانە‌ی ناوی خۆیان مارکسیست ناوە وتی: هە‌ر باشە ئە‌زانم کە بۆخۆم مارکسیست نیم.
لە ساڵی 2005 بی‌بی‌سی دە‌ستی کرد بە ڕاخوازیێک کە ٢ ملیۆ‌ن کە‌س بە‌شدار بوون تێیدا، مارکس وە‌ک کاریگە‌رترین کە‌س لە سە‌ر بیری گشتی لە هە‌زارە‌ی دووهە‌می زایینی ناسرا. دوای ئە‌و ئالبە‌رت ئە‌ینشتە‌ین و ئایزاک نیۆتۆن پلە‌ی دووهە‌م و سێهەم هاتنە‌وە.
" مێژووی کۆمە‌ڵە‌کان، سە‌رانسە‌ر خە‌باتی چینایە‌تیە" گرینگ‌ترین ڕە‌ستە‌ی مانیفێستی کۆمۆنیستە.
بە‌رهە‌مە‌کان
- سە‌رمایە
- سە‌بارە‌ت بە کێشە‌ی جوو
- شە‌ڕی ناوخۆی فە‌ڕنسا
- خە‌باتە چینایە‌تیە‌کانی فە‌ڕنسا
- و چه‌ن به‌رهه‌می دیکه
ژیان له تاراوگه
پاش به‌رپابوونی شۆرش له هه‌ریه‌ك له فه‌ره‌نسا و ئه‌لمانیا، حکوومه‌تی به‌لجیکی ترسا شۆرش ئه‌و وڵاتیش بگرێته‌وه، بۆیه کارڵ مارکسی دووره وڵات کرد.
سه‌ره‌تا کارڵ مارکس چوو بۆ پاریس، پاشان ڕووی کرده کۆلۆنیا، هه‌ر له‌وێش ڕۆژنامه‌یه‌کی دامه‌زراند به‌ناوی "Neue Rheinishe Zeitung"، وه ده‌ستی به‌کاری شۆرشگێری کرد. له ساڵی 1849 ده‌ستگیرده‌کرێ و دادگایی ده‌کرێ به تۆمه‌تی هاندان بۆ یاخیبوونی سه‌ربازی. پاشان تۆمه‌ته‌که‌ی له‌سه‌ر لاده‌برێت و دوور ده‌خرێته‌وه بۆ ئه‌لمانیا.
ساڵه‌کانی کۆتایی ژیانی و مردنی
لە ساڵی ١٨٥٢ کە دەستەی شیوعییەکان هەڵوەشێندرایەوە مارکس بەردەوام بوو لە پە‌یوە‌ندی بە سەدان شۆرشخوازەوە بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوێکی نوێ. ئەم هەوڵانەش بووە هۆی پێکهێنانی ئەنجوومەنی نێۆدەوڵەتی.
سه‌رچاوه‌کان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە Karl Marx تێدایە. |