بەیبوون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گوڵە بەیبوون
بەیبوون

بەیبوون (بە ئینگلیزی: chamomile)، گوڵە بابونە، گیایەکە لە تیرەی تێکەڵاوەکان (Composées)، پەلەکانی سەوز و گوڵەکانی زەردن، لە مانگەکانی خاکەلێوە و بانەمەڕدا شین دەبێ و دەپشکوێ. نزیکەی ٣٠ سم بەرز ئەبێ و ٢٠ رۆژ دەژی. گیایەک کە گوڵێکی تاسمانی و چەرموو ئەکا و بۆن خۆشە (بۆنی سێو دەدا)، رۆنێکی بۆن خۆشی لێ ئەگرن کە بۆ دەرمان ئەشێ، نزیکەی ٢٠ گرام لە گوڵەکەی لە ١ لیتر ئاودا دەم ئەکەن و ئەیخۆنەوە کە بۆ زۆر نەخۆشی وەک کار نەکردنی ریخۆڵەکان و بۆ ئەو ژنانەی لە کاتی خۆیدا ناکەوەنە بێ نوێژییەوە زۆر بەکەڵکە.[١]

ژێدێرەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://kurdipedia.org/?q=%D8%A8%DB%95%DB%8C%D8%A8%D9%88%D9%88%D9%86&lng=1