بلووری شل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەیەک لە بلووری شل

بلووری شل (بە ئینگلیزی: Liquid crystals) دۆخێکی ماددەیە کە تایبەتمەندی شل وە ھەم بلووری ماددەی دۆخی ڕقی تێدایە. بۆ نمونە ماددەیەکی بلوورێکی شل دەتوانێ وەک شلەیەک بخلیسکێت و ھاوکات توانای ھەیە گەردەکانی لە شێوەی بلووری ڕێک بخات. چەندین شێوەی جیاوازیان ھەیە کە دەشێ بە ھۆی تایبەتمەندیە بییناییەکانیان و چۆنیەتی ڕەفتار کردنیان لەگەڵ ڕووناکی پۆلێن بکرێن. ھەڵبەت ئەم تایبەتمەندیانە تایبەتن بە دۆخی شلی ماددەکە وە ئەم جۆرە ماددانە وەک گشت ماددەکانیتر بە ھۆی سارد کردن دۆخی ڕەقی وەردەگرن و بە ھۆی گەرم کردن بە ھەڵم دەبن.[١]

ئۆتۆ لیمان یەکەم کەس بوو کە لە ساڵی ١٨٨٩ ووتاری لەسەر ڕەفتاری بلووری شڵ بڵاو کردەوە.[٢]

شێوە نواندن[دەستکاری]

نواندن لە شێوەی وەستاوی گەردەکانی بلووری شل

نواندی لە شێوەی ھاوتەریب[دەستکاری]

لە لای چەپ گەردەکانی بلووری شل بە شێوەی ھاوتەریب و ڕێ وەستاوون. لە لای چەپ ھەمان گەردەکان بە گۆشەیەک لار بوونەتەوە.

بەکارھێنانی بلووری شل[دەستکاری]

پەیکەری کاتژمێرێکی دیجیتاڵ کە سود لە بلووری شڵ وەرگیراوە لە شێوەی چەند پانێڵێک.
ناوی ویکیپێدیا بە ئینگلیزی وێنا کراوە لەسەر شاشەیەکی LCD

بلووری شڵ بە شێوەیەکی بەرفراوان سودی لێبینراوە لە شاشەی نمایشی تەلەڤیزیۆن، کۆمپیوتەر، کاتژمێر و .. ھتد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Liquid_crystal
  2. ^ Lehmann, O. (1889). "Über fliessende Krystalle". Zeitschrift für Physikalische Chemie. 4: 462–72. doi:10.1515/zpch-1889-0434.