ئەسۆوشیەیتید پرێس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەسۆوشیەیتید پرێس
پێکەوە کارکردنی قازانج نەویست
پیشەسازیمیدیا
دامەزرا٢٢ی ئایاری ١٨٤٦؛ ١٧٧ ساڵ لەمەوبەر (١٨٤٦-٠٥-22)[١]
بارەگا
نیویۆرک، ئەمریکا
بەردەستە لە
جیھانی
کەسایەتییە سەرەکییەکان
  • شتیڤن شۆرتز (سەرۆک)
  • گاری پرویت (جێبەجێکار)
بەرھەمەکاندەزگای ھەواڵی
داھاتdecrease US$٥٦٨٫١٣ ملیۆن (٢٠١٥)[٢]
$١٫٦ ملیۆن (٢٠١٦)[٢]
ژمارەی کارمەندان
٣٬٣٠٠
وێبگە

ئەسۆوشیەیتید پرێس ئاژانسێکی ھەواڵی قازانج نەویستی ئەمریکییە و بارەگای سەرەکی لە شاری نیویۆرکە. ئاژانسەکە کە لە ساڵی ١٨٤٦ دامەزراوە پێکھاتووە لە کۆمەڵێک دەزگای میدیایی و ڕۆژنامەی ئەمریکی. ڕاپۆرتەکانی ئەسۆوشیەیتید پرێس بە ئینگلیزی و ئیسپانی و عەرەبی بەرھەم دەھێندرێن و دەنێردرێن بۆ ھەموو ئەو میدیا و ڕۆژنامانەی کڕیاری ئاژانسەکەن. ئەسۆوشیەیتید پرێس تا ئێستا ٥٤ خەڵاتی پولیتزەری بەدەست ھێناوە، لەوانە ٣٢ خەڵاتی فۆتۆگرافی، لەوەتەی خەڵاتەکە لە ساڵی ١٩١٧ دابەش دەکرێت.

ئەسۆوشیەیتید پرێس چاودێری ژماردنی دەنگی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەکات لە ساڵی ١٨٤٨ەوە لەوانە ھەڵبژاردنەکان لەسەر ئاستی ئەمریکا و ویلایەتەکان و ناوخۆیییەکان. لە کۆتایی ھەڵبژاردنەکان ئەسۆوشیەیتید پرێس دەنگی ھەموو ناوچە و شار و شارۆچکەیەکی لە سەرتاسەری ئەمریکادا کۆدەکاتەوە و ژمارەیان دەکات لە زیاتر لە ٥٠٠٠ جۆری جیاوازی ھەڵبژاردندا.

لە ساڵی ٢٠١٦دا ئەو ھەواڵانەی کە لەلایەن ئەسۆوشیەیتید پرێس کۆدەکرانەوە لەلایەن زیاتر لە ١٣٠٠ ڕۆژنامە و سەرچاوەی ھەواڵەوە بڵاودەکرانەوە.[٣] ئەسۆوشیەیتید پرێس ٢٤٨ ئۆفیسی لە ٩٩ وڵاتدا ھەیە.[٤] ئاژانسەکە ھەروەھا تۆڕی ڕادیۆیی ئەسۆوشیەیتید پرێسیش کار پێدەکات کە دوو جار پەخشی ھەواڵ دابین دەکات لە کاتژمێرێکدا. زۆرێک لە ڕۆژنامە و سەرچاوەکانی ھەواڵی دەرەوەی ئەمریکا کڕیاری ئەسۆوشیەیتید پرێسن و پارە دەدەن بۆ بەکارھێنانی بەرھەمەکانی ئاژانسەکە بەبێ ئەوەی ئەندامی ئاژانسەکە بن. وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی پێکەوە کارکردنیان لەگەڵ ئەسۆوشیەیتید پرێس، زۆربەی ئەندامانی ئاژانسەکە مۆڵەتی ڕاستەوخۆ دەدەن بۆ ئەسۆوشیەیتید پرێس بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو ڕاپۆرت و ھەواڵە ناوخۆییانەی بەرھەمیان دەھێنن.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Documents Shed New Light on Birth of AP; Wire Older Than Originally Thought". Editor & Publisher. 31 January 2006. Archived from the original on 28 July 2018. Retrieved 27 July 2018.
  2. ^ ئ ا "Consolidated Financial Statements" (PDF). The Associated Press. April 2015. Archived (PDF) from the original on 2016-06-15. Retrieved 2016-06-02. ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "2016 Consolidated Financial Statements" (PDF). Associated Press. April 5, 2017. Archived (PDF) from the original on March 4, 2018. Retrieved March 4, 2018. ٤ی ئازاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "AP by the numbers". Associated Press. 2019. Retrieved 10 September 2020. ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Associated Press CEO: "The Inverted Pyramid Is Dead"". Adweek. November 2, 2007.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]