ئیسای شور
ڕواڵەت
عیسای شور (١٠ی کانوونی دووەمی ١٨٧٥–١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٤١[١]) بیرکارێکی ڕووسی بووە و زۆربەی ژیانی لە ئەڵمانیا کاری کردووە. لە زانکۆی بەرلین خوێندوویەتی. لە ساڵی ١٩٠١ دکتۆرای بەدەستھێناوە، لە ساڵی ١٩٠٣ بووەتە وانەبێژ و دوای مانەوەی لە زانکۆی بۆن، لە ساڵی ١٩١٩ بووەتە مامۆستا.
کار
[دەستکاری]شور بە چەندین بەرھەمی گرنگ بۆ تیۆریی گرووپ و تیۆری نوێنەرایەتی درێژە بە کارەکانی مامۆستاکەی فرۆبینیۆس دەدات. جگە لەوەش ئەنجامە گرنگەکان و بەڵگەی ڕەسەنی ئەنجامە ناسراوەکانی نزیکەی ھەموو لقەکانی جەبر کلاسیک و تیۆری ژمارە بڵاوکردەوە. بەرھەمە کۆکراوەکانی[٢] بەڵگەی ئەوەن. لەوێدا دەتوانرێت کارەکانی لەسەر تیۆری ھاوکێشە یەکگرتووەکان و زنجیرە بێکۆتاکان بدۆزرێتەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیسای شور تێدایە. |