ئایپۆد
ئایپۆد یەکێکە لە بەرهەمە سەرکەوتووەکانی کۆمپانیای ئەمریکی ئەپڵ ، یەکەم بەرهەمی ئایپۆد لە ٢٣ ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٠١ دەرچووە سەرەتا بەشێوەیەکی سادە وەشێنرا کەتەنیا دەیتوانی پەڕگەی میوزیکی بەکاربهێنرێت
وەشێنراوەکان
[دەستکاری]ئایپۆد کۆمەڵێ وەشانی بۆ وەشێنراوە یەکەم وەشان کە ناودەبرێت بە ئایپۆد کلاسیک کەبەشێوەیەکی سادە و ساکار وەشێنرا کە تەنیا پەڕەگەی دەنگی دەتوانرا کارپێبکرابوایە بەڵام دواتر کۆمپانیای ئەپڵ هەستا بە وەشاندنی جۆرێکی تر بەناویئایپۆد نانۆ کە لەم وەشانەدا دەتوانرا پەڕگەی دەنگ و ڕەنگ لەسەری کارپێکرێت وە لەکۆتایدا ئەپڵ ئایپۆد تەچی دروستکرد کە دەیتوانی فایلی دەنگ و ڕەنگ بخوێنێتەوە بەشێوەی کارامەتر وە جگە لەوەش پەڕگەی یاری و ئەپڵێکەیشنی ئایفۆنیش لەسەری کار دەکات بەگشتی ئایپۆد تەچ هەمان شێوەی ئایفۆنی هەیە تەنیا ناتوانرێت پەیوەندی تەلەفۆنی پێوە ئەنجامدرێت بەڵام دەتوانرێت تەکنەلۆژیای وایەرلێسی و وایفای لەسەر کارپێکرێت وە ئەپڵ تا ئێستائایپۆد تەچ ٤ وەشانی تایبەتی لێوەدەرچووە لەلایەن ئەپڵەوە وە ئایپۆد تەچ هاڕدی ناوەکیشی هەیە کە لەتوانی زەخیرەکردنی ٨گێگا و ١٦گێگا و ٣٢ گێگای هەیە
پەڕگەکان
[دەستکاری]- ئایپۆد شەفڵ دەتوانرا تەنیا فایلی دەنگی mp3 و wmv لەسەری کارپێکرێت
- ئایپۆد کلاسیک لەسەر جۆرەها پەڕگە کاردەکات وەک ACC,Wav,aiff,MP3
- ئایپۆد نانۆ سەرجەم پەڕگەکانی ئایپۆد کلاسیکی دەخوێنێتەوە وە جگەلەوەش فایلی دەنگ و ڕەنگ بەیەکەوە دەخوێنێتەوە وەک wma وە mpeg4
- ئایپۆد تەچ نوێکاری زۆری لێکراوە دەتوانێ پەڕگەی یاری ipa وە زۆربەی پەڕگە دەنگ و ڕەنگەکانیش لەسەر کار دەکات
ئەمانەش سەیر بکە
[دەستکاری]سەرچاوە
[دەستکاری]بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ویکیوتە، وتەی پەیوەندیداری بە iPod تێدایە. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە iPod تێدایە. |