ئازادی
ئازادی، بەگشتی واتا ھەبوونی توانای کردن، گۆران، دەربڕین، بیرکردنەوە، ھەستکردن، ژیان و مافەکانی تری مرۆڤ بەبێ ھیچ سنووردارکردنێک لەلایەن ھیچ لایەنێک یان کەسایەتییەکەوە. شتێک ئازاد بێت دەتوانرێت بگۆڕدرێت بەئاسانی بەبێ سنوورداربوون، لە فەیلەسوفییەت و ئاینەوە بە مانای ھەبوونی ڕەزامەندی ئازادەوە دێت و ھەبوون بەبێ گەڕاندنەوە و بڕیاردان لەسەرت یان بە کۆیلەکردن.[١][٢][٣][٤][٥]
ئازادی
[دەستکاری]ئازادیی ڕادەربڕین بنەمایەکە پشتیوانی دەربڕینی ئازادانەی کەسەکان دەکات لە ناو کۆمەڵدا. کە هەموو تاکێکی کۆمەڵ بتوانێ بێ زۆر لێکردن، بێ ترس، بێ چاودێریی و سزای یاسایی، بێ چاوسوورکردنەوە و تۆقاندن، بەڵکو ئازادانە بۆچوونی دڵی خۆی دەربڕێ. مافی ئازادیی قسەکردن لەژێر سایەی یاسای نێودەوڵەتیدا زامنکراوە لە رێگەی چەندین ھۆکاری تایبەت بە مافەکانی مرۆڤەوە، و بە شێوەیەکی بەرچاویش ئەمە لە مادەی ٩ی جاڕی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ و مادەی ١٠ی پەیماننامەی ئەوڕووپی لەسەر مافەکانی مرۆڤدا ھاتووە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |