یەکەی کارپێکردنی بزوێنەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە یەکەى کارپێکردنى بزوێنەرەوە ڕەوانە کراوە)
یەکەی کارپێکردنی بزوێنەر (شیفرولێت بیرتا) (Chevrolet لة 1996(Beretta

یەکەی کارپێکردنی بزوێنەر جۆرێکە لە یەکەکانی کارپێکردنی (ECM) کە ناودەبرێت بە یەکەی کارپێکردنی مەکینەی (ECU) واتە یەکەی کارپێکردنی مەکینەکانی ئەلیکترۆنی کە کۆنترۆڵی زنجیرەیەک مەکینە دەکات لە ڕووی سووتانی ناوەوە بۆ زامن کردنی دەستەبەر کردنی بەرزترین ئاست بۆ مەکینەکان. ئەم جۆرەیە بەشێوەی خوێندنەوەی دەستەبەر کردنی ئامێرەکانی سووتاندنە لەناو بەشەکانی سووتاندن، ھەروەھا شیکردنەوەی داتکان بەشێوازی نەخشە و دەستەبەر کردنی ھەمە دووری کە ناو دەبرێت بە (خشتەی لێکۆڵینەوە)، ڕێکخستنی کارپێخەرەکانی مەکینە (بزوێنەر) پێش یەکەکانی کۆنترۆڵکردنی ئەلیکترۆنی تێکەڵی ھەوا و سووتەمەنی ڕێک دەخرێت. کاتی سووتاندن و خێرایی بە شێوەی میکانیکی و پاشان دەستگرتن بەسەری بەشێوەی دینامیکی بە یارمەتی میکانیکی ھەوایی.

(EEMS) دەورێکی ھەیە ئەگەر یەکەی کۆنترۆڵکردن و دەستگرتن بەسەر ھێلەکانی (یەکەکانی) سوتاندن کە دەتوانێت لە میانیدا کۆمەڵەی (EEMS) و سیستەمی دەرزیلەیی سوتەمەنی دەورێکی باڵای دەبێت لە زیادکردنی سوتەمەنی بۆ مەکینە (بزوێنەر). دەستگرتن بەسەر ئالییەت و دورییەکانی مەکینە

بەڕێک کارکردن.[دەستکاری]

دەست بەسەر گرتنی ھەواو سووتەمەنی[دەستکاری]

زۆربەی مەکینە پێشکەوتووەکان نۆزلەکانیان بەستراوە بە پستنەکانیان، ئەمە یەکێکە لە دەستبەسەر گرتنی ئەلیکترۆنی بزوێنەرەکە، بڕی سوتەمەنی کە پێی دەدرێت بە کۆمەڵە خوێندنەوەیەک دەبێت لە ڕێگەی ئامێری ھەستکردنەوە. ئەم ھەستەوەرانە ھەواڵ دەدەن بە دابینکردنی بڕی سووتەمەنی و ئۆکسجین بەھۆی یەکەی ئەلیکترۆنی ئەگەر بزوێنەر پێویستی پێ بێت واتە (ئەگەر زۆری پێویست بێت یان کەم لە ئۆکسجین و سووتەمەنی)، ئەمەش بەپێی باری دارایی دەگۆڕێت شوێنی داواکراو. ئەم ھەستەوەرانە ڕێگە بە کردنەوەی دەروازەی سووتەمەنییەکان دەدات.

لەو کاتەی کە فشار دەخرێتە سەر زیادکردنی خێرایی ئۆتۆمۆبێل.

ھەستەوەرەکان پاڵ بە ھەوا دەنێت بۆ ناو بزوێنەر لە میانی بۆردی سووتەمەنی. ھەروەھا ھەستەوەرەکان پلەی گەرمای دەخوێننەوە کە ساردە یان گەرم بووە، ئەگەر مەکینەکە سارد بێت ئەوا سوتەمەنی زیادی پێ دەدات

کۆنترۆڵکردنی خێرایی.[دەستکاری]

بزوێنەر بەھۆی (RPM) سەرجەم سیستەمەکانی مەکینە ئەم تایبەتمەندییەی ھەیە لە زیادکردن و ھێواش کردنی بزێنەر لە بەشەکانی کۆنترۆڵی ئەلیکترۆنی. سیستەمی ھەستەوەری چاودێرە و دەورێکی زۆری ھەیە لە کارپێکردنی بزوێنەر بۆ مەبەستی پێدانی سووتەمەنی و پێدانی وزە لە کاتی دیاریکراو لەڕێگەی (صمام) واتە مەمیلە. دەست بەسەر خێرایی دادەگیردرێت لەگەڵ ھێواشکردنەوە لە ئەنجامی دیاریکردنی کاتەکان بەپێی پڕۆگرام کردن لەو ڕێڕەوە ھەوایییەی کە بە دوانەیی دەناسرێت بة مةکینةی (DC). ئەم سیستمە کاردەکات و پشت دەبەستێت بەو کاتەی کە بەھۆی پڕۆگرام کردن پێی دەدرێت. پێوست دەکات دەست بەسەر (TBI) بگیرێت لە لایەکانی، ئەم سیستەمە لە لاشەیدەبسترێت بۆ کۆنترۆڵکردنی کاریگەری خێرا کردن و ھێواشکردنەوەی بزوێنەر.

دەکرێت بزوێنەر کۆنترؤل بکرێت بە تەواوەتی بەھۆی (سکلیتەر) واتە شوێنی پێدانی خێرایی ئەوا یەکەکانی کارپێکردنی ئەلیکترۆنی بەشێوەی خولی ئەو مەمیلانە دەکاتەوە (الصمامات) بۆ ئەوەی خێرایی پێویست بەرھەم بێنن یان خێرایییەکان ھێواش بکەنەوە. بەم شێوەیە ھەوای زیاتر ڕەوانەی شوێنی سووتاندن

کۆنتڕۆڵکردنی ڤاڵڤی گۆڕاو بەپێی کات[دەستکاری]

ھەندێک مەکینە ڤاڵڤی گۆڕاو بەپێیکات ھەیە. لە مەکینەیەک بۆ مەکینەیەکی تر(ECM) یەکەی کارپێکردنی مەکینەکانی ئەلیکترۆنی جیاوازی ھەیە لە کاتی دەورانی مەکینەکە کە دەمەوانەکە دەکرێتەوە، بەردەوام دەمی دەمەوانەکە زوتر دەکرێتەوە زۆر بەڕز تر خێرایییەکەی لە خێرایە نزمەکەی، کە دەکرێ زیاد بوونەکە لێشاوێکی ھەوا زیاتر ببا بۆ ناو سیلیندەر، زیادبونی ھێزو پاشەکەوتکردنی سوتە مەنی

کۆنتڕۆلی ڤاڵڤی ئیلیکترۆنی[دەستکاری]

تاقیکردنەوە زانستییەکانی مەکینەکان دروستکراونو تاقیکراونەتەوە کە (کەم شەفتیان) نییە، بەڵام پڕە لە کۆنتڕۆلی ئەلیکترۆنی وەرگیراو، و داھێنانی دەمەوانەی دەرھاویشتنی کراوە، داخرانی دەمەوانەی کراوە و ڕووی دەمەوانەی کراوە. وەک مەکینەکان دەکرێ ئیش بکەن و بڕوا بەبێ ئامێری ئیش پێکەرەکە بۆ ئەوەی بڕواپێکراوبێ زۆر لە سیلیندەری مەکینەکان پێدانی بەوردی کاتی داگیرساندنی ئەلیکترۆنی پێدانی سوتەمەنی. وەک وەستاندنی ئیش پێکردنی مەکینە، پێدانی چوستو چالاکی مەکینەکە و نزمکردنەوەی پیس بوونی چاک بوونی - نەرمکردنی جولە کارەبایەکان. بەڵام بەبێ تێچونی و ئاڵۆزییەکانی لە ڕادەبەدەری دەستپێکردنی بزوێنەرەکان.

یەکەم بەرھەمھێنانی ئەو جۆرە مەکینەیە داھێنانی بۆ کرا لە ساڵی ـ٢٠٠٢ بوو خۆی ناساند لە ٢٠٠٩ واتە ناسێندراوە لەلایەن ایتاڵیا شەریکەی فیات لەشاری ئەفلا ڕۆمیۆەمیتۆ. مەکینەی مەلتایەری بەکار دەھێندران بۆ کۆنترۆڵکردن. کە لە پرا گۆرنکارییەکی چاکی کرد لە تواناو ھێزی ئەسپ. کاتێک بەکارھێنانی سوتەمەنی کەم دەبوەوە وەک {%١٥}. بەشێوەیەکی تایبەت ئامێرەکان کرانەوە لەلایەن پەمپی ھایدرۆلیکی، کە خرایە کار لەلایەن {ECU}. ئامێرەکان دەکرێ چەند جارێک بکرێنەوە بۆ ھەریەک لێدان وەرگرتنەوە، باری مەکینەکە بوونیادنراوە. ـ و پاشان {ECU} بریاردەدات چەندی سوتەمەنی تێ بکرێت سودی لێوەردەگیرێ بۆ سووتان. لەجێگیرکردنەوەی بار مەرجەکان، ئامێرەکان دەکرێنەوە سوتەمەنی تێدەکرێت و ئامێرەکان قەپات دەبن. لەپرا لەژێر زیادبونی خنکاندا، ئامێرەکان دەکرێنەوە لەھەمان وەرگرتنەوەی لێدانەکەدا وەبرەکی زۆری سوتەمەنی بۆ دەچێ.

ئەوا یەکسەر ڕیخۆشکەرەک دەبیت بۆ تاودانەکە. بۆ دووەم لێدانی داھاتوی وەکو ھەژمارکردنێکی باری مەکینەکە دیاری دەکات بە نوێیی، بەرزی (ECU)و بڕیاردەدات کە چۆن ئامێرەکە بکاتەوە، زوو یان درەنگ، بە فراوانی دەکرێتەوە یاخود بە نیوە کراوەی. باشرینیان کراوەیەو و کاتەکە ئەوەیە کە ھەمیشە گەیشتبن و سووتانەکان توندو تۆڵترن وەک پێویست. ەوە بێگومان ئەوەیە کە لەوانەنییە لەگەڵ کەم شەفتەکی ئاسایی، کە ئامێرەکە دەکاتەوە تەواوی گۆرانکاری کاتی، و ھەمیشە بۆ بەرزکردنەوەیەکی پڕ. فرێدانی کەمەکان وەک کەمی کامێرا یاخود ئی ھەر ئامێرێک تری وەک بەرزکەرەوەکان، جۆڵانەکان و کات دانانی کەمکردنەوەکانی تەنھا کێش نییە و قەبارەکان، بەڵام ھەروەھا لێکخشانەکان بایەخ پێدانی ھێزی بەشەکانی کە مەکینەیەک لە ڕاستی دا لە کەمکردنەوەکان کە لە خڵاسبونی تەنھا مەشق پێکردنی بەکار ھێنانی ئامێرەکان

ھێزێکی تەواوی لە پڕا دەرکەوتنی ھەزاران جار لە خولەکێک.

جارەکی دی بەپڕی گەشەدەکات، چالاکییەکانی ئامێری ئەلیکترۆنی ھاواری لێ ھەڵدەستێ. سلندەرەکە لە بارێکی باش بۆ بارێکی خراپ بۆ نموونە دەکرێ سوتەمەنییەکی زۆر کارامە دروست بکا ئەگەر ئامێرەکە بکڕێ بە کراوەیی وەری بگری لەسەر ھەموو لێدانێکی ژێرەوە و دەرھاوێشتەی گازی دوکەڵ کرانەوەی لەسەر ھەموو لێدانێکی سەرەوەی چالاک نەبوی سیلیندەر یاخود چالاکی مردو. کاتێک کە سەیارەیەک دەخنکێنی ئەو ڕێگریکردنە لە ئەیە فلۆو ھۆکاری زۆری بۆشایییە، کە ھۆکارێکە کە مەکینە چوستی تێدا نامێنێت وەک بۆشایی کردارەکانی پەمپ. ((BMW))ھەوڵی دابگات بە خولگەی ئەوەی لەسەر (v-10) ی ھێزی پێدانی (M5) کە خنکێنەڕیکی تاک ھەبوو لە ھەر یەکێک لە سلیندەرەکان، جێگیڕکرا ڕێک بەر لە ئاڵو گۆرکردنی ئامێرەکان لە بەشەکی خنکاندنەکەدا، کاتێک کەمترین ھەوا یان گاز کۆتای دێت ئامێری بەرزکەرەوە بە نرخ نابێت.

دییزاینی سیستەمی ھایبرید[دەستکاری]

سیستەمی ھایبرید یان شتی لەیەکچوو لە ناوەڕاستی ساڵەکانی ھەشتا ئەم سیستەمە بەربڵاو بوو. بەکارھێنانی ئەم تەکنەلۆجیایە چەند گۆڕانکارییەک بوو لەناو مەکینەکان و پاشان خشتەیەک و پلانێک زیاد کراو بۆ ھەڵگرتن (خەزن) کردنی وزە لە تابلێتە دیجیتاڵییەکان بەشێوەی (ROM)رۆم کە بۆ ھەڵکردن و کوژاندنەوەی مەکینەیە ئەو کاتانەی کە پێویست بێت. ئەو لایەنە خراپانەی کە ھەیەتی بریتییە لە بوونی سنوورێکی دیاریکراو ناسینەوەی (نموونەیی) واتە کەمتر توانا لە سیستەمی پێشوو لە ڕووی ھێزی.

شێوازی نوێ[دەستکاری]

یەکەی ئەلیکترۆنییەکان نوێیەکان چارەسەر ئەو پەستانەی کردووە بە شێوەیەکی ورد و ھەستیارانە بۆ مەکینە پێشکەوتووەکان لەکاتی کار. ئەم یەکە نوێیە کۆنترۆڵی ئامێرەکانی کردووە بەھۆی بەرنامە تایبەتە جێگیرەکان. ئەم ئامێرە پێکھاتووە لە خشتەی (MCU)، یان دووبارە پرۆگرامکردنەوەی EPROMs لە PCB لەوێ بەرنامەکان خەزن دەکرێت یان لە شوێنی تر بۆ چارەسەر ھەڵگرتن و ھێماکان و گۆڕانکەکان. ئەمەش ناسراوە بە ئیدارەی بزوێنەر EMSی ئەلیکترۆنی.

ئەم سیستەمە ئەدای تایبەت بە بزوێنەر دەدات لە ڕێگەی ئەودەروازانەی کە دەدرێتە بزوێنەرەکە بۆ نموونە، کۆنترۆلکردن بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی دەبێت لە ڕووی کاتی کردنەوە و داخستنی (صمامات) مەمیلەکان. ھەروەھا کارگێری کردنی دەرگاکانی تورباین کە دەبەسترێنەوە لە یەکەکانی کۆنترۆڵکردنی بزوێنەر یان بە شێوەی ڕاستەوخۆ و پێدانی فەرمانی ئەلیکترۆنی.

یەکە ئەلیکترۆنییە نوێکان ھەندێک جار تایبەت مەندی کۆنترۆڵکردنی ھەیە بۆ (گێر بۆکس) و لەگەڵ کۆنترۆلکردنی سیستەمی برێک و دەستگرتن بەسەر دزین و ھەندێک لەو بابەتانە. ض

جێ بەجێکردنی بچووکترین بەش لە یەکە ئەلیکترۆنییەکان ئەوانەی کە (کۆمپیوتەرین) ناسراون بە (GM) کە پێشتر لەسەر بزوێنەرەکانی کۆمپانیای جەنەرال مۆتۆرز ھەبووە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٩٧٩، بەڵام لە ساڵانی ١٩٨٠ سەرجەم پڕۆگرامەکان بەکاردەھات بۆ مەبەسیی چارەسەری سیستەمی بنچینە. بەھۆی ئەو گۆڕانەی گەورەی کە بەسەر قەبارەی یەکەکان و کۆنترؤڵکردنی ئەلیکترۆنی ھاتووە بەپێی یاسای پاراستنی ھەوا لە ساڵی ١٩٨١، ئەو سیستەمەی کە ئامادەکرا لە ساڵی 1981 (ECU) (یەکەی کارپێکردنی مەکینەکانی ئەلیکترۆنی) بۆ ئۆتۆمۆبێلەکان ببییەسترێت. بەرزترین ڕێژەی (ECU) (یەکەی کارپێکردنی مەکینەکانی ئەلیکترۆنی) بۆ ئۆتۆمۆبێلەکانی (جەنەراڵ مۆتۆرز) وەک یەکەم ھەنگاو تاقیکرایەوە لە ساڵی ١٩٨١، ئەم سیستەمە نوێ بوو کە چارەسەرییەکی وردی تێدایە بۆ پارێزگاریکردنی لە پاراستنی ھەوا. کۆمپانانی جەنەرال مۆتورز خێراکەوت بەدوای چاەرسەرییەک بۆ جێگرەوەی (کاربۆنیک) بە شوێنگرەوەی (فیوڵ ئینجێکشن) کە پێی دەووترێت (نۆزڵ)، واتە (بەشێوەیەکی ڕێک سوتەمەنی دەسوتێنێت). ئەم گۆڕانکارییە بووە ھۆکاری گۆڕینی سەرجەم (مەکینە) ی ئۆتۆمۆبێلەکانی مۆدیل (١٩٨٠) بۆ سیستەمی نوێ کە لەسەر (کادیلاک- مەکینە) جۆری (ئیل٨٣ – ٨ پستن ٥٫٧ لتر) لەگەڵ گۆڕینی مەکینەی ئۆتۆمۆبیلەکانی جۆری (کۆرڤێت) لە ساڵی ١٩٨٢ بۆ ھەمان سیستەم. مەکینەکانی ئۆتۆمۆبێلی (ئۆڵدزمۆبیل) جۆری ڤی ئێل٢ (٨ پستن ٥٫٠ لتر) کە دوایین ئۆتۆمۆبێل بوو لەم گۆڕانکارییە بەشدار بوو. تاساڵانی ١٩٩١ کۆمپانیای جەنەرال مۆتۆرز پێشەنگ بووە لە بەرھەمھێنانی ئۆتۆمۆبیلەکانی بەم سیستەمە نوێیە کە لە پێشی ئۆتۆمۆبێلەکانی ئەڵمانی و یابانی بووە و مەکینەکانیان بە ئینجێکشن بووە. لە ساڵی ١٩٨٨ کۆمپانیای جەنەراڵ مۆتۆرز بەشی ئەلکترۆنی زیاتر لە ٢٨٫٠٠٠ یەکەی سیستەمی پاراستنی ژینگەی فرۆشتووە لە ڕۆژێک دا وەک بەرھەمێکی زۆری جیھانی دابینکردووە.

بەرنامەکانی تر[دەستکاری]

وەک زۆرێک لە بەرنامەکانی تری سووتاندنی سووتەمەنی ناوەکی. وەک بەرنامەکانی فرۆکەوانی کە ناسراوە بە (FADECs) کۆنترۆڵکردنی تەواوی مەکینەی ژمارەیی. ئەم جۆرە تەکنەلۆجیایە کەمتر بەکاردێت لە فؤرکەکان و ھەلیکۆپتەر ئەگەر بەراورد بکرێت بە ئۆتۆمۆبێلەکان، ئەمەش ھۆکاری دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە مەکینەکانیان بەشدارن لە سیستەمی کاربۆنیک بۆ سووتاندنی سووتەمەنی و سیستەمی سووتاندنی

موگناتیسی لە مەکینە بە واتایەکی تر پێویستی بە وزە نییە بۆ داگیرساندن یان سوتاندن ئەمەش بۆ مەبەستی سەلامەتییە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]