بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یوو ئێف سی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە یو ئێف سیەوە ڕەوانە کراوە)
ئەڵتیمەیت فایتینگ چامپیۆنشیپ Ultimate Fighting Championship
لاوەکی
پیشەسازیھونەرە جەنگییەکان
دامەزرا١٩٩٣؛ ٣٢ ساڵ لەمەوپێش (١٩٩٣)
دامەزرێنەران
  • ئاڕت دەیڤی
  • بۆب مایرۆویتز
  • کەیل مکلارن
  • دەیڤد ئایزاکس
  • جۆن میلیوس
  • ڕۆریۆن گرەیسی[١][٢]
بارەگا،
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
کەسایەتییە سەرەکییەکان
دەینا وایت (سەرۆک)
خاوەن
وێبگەUFC.com
لۆگۆی سەرەکی کۆمپانیا

پاڵەوانیەتی شەڕە مەزنەکان (بە ئینگلیزی: Ultimate Fighting Championship) کۆمپانیایەکی ڕێکخەری یاریی شەڕی ھونەرە جەنگییەکانە کە لە لاس ڤێگاس، نێڤادا دامەزراوە. کۆمپانیاکە بەشێکە لە زنجیرە کۆمپانیاکانی زوفا کەوا لەلایەن گرووپی وەبەرھێنانی ئێندەڤەرەوە خاوەنداریەتیی دەکرێت.[٣][٤][٥] یو ئێف سی گەورەترین کۆمپانیای ھونەرە جەنگییەکانە و خاوەنی بەشێک لە ناودارترین شەڕکەرانە لەم بوارەدا وەکو کۆنەر مکگرێگەر و حەبیب نۆرماگومیدۆڤ.[٦] کۆمپانیاکە ساڵانە چەندین مەڕاسیمی جیاواز ڕێکدەخات لە سەرتاسەری جیھان و خاوەن حەوت پۆلی کێشە بۆ شەڕکەران.[٧] دەینا وایت سەرۆکی کۆمپانیاکەیە لەوەتەی ساڵی ٢٠٠١ەوە، لەژێر سەرکردایەتیی ئەودا کۆمپانیاکە گەشەی کردووە و بووەتە دامەزراوەیەک کەوا بەھاکەی بە ملیاران دۆلار دەخەمڵێندرێت.[٨]

یوو ئێف سی لە سەرەتادا لەلایەن ھەریەک لە ئارت دەیڤی و شەڕکەری ھونەرە جەنگییەکان ڕۆریۆن گرەیسەوە دامەزراوە لە ساڵی ١٩٩٣ لە دێنڤەر، کۆڵەرادۆ.[٩] ئامانجی سەرەتای دامەزراندنی کۆمپانیاکە بۆ ئەوە بوو کە کێبڕکێی جیاواز ڕێکبخەن بۆ شەڕکەرانی ھونەرە جەنگییەکان بەبێ ھەبوونی پۆلی کێشەکان و یاسای ڕێکخراو. لە سەرەتادا کۆمپانیاکە بە توندی دژایەتیی دەکرا لەلایەن سیاسەتمەدارانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆنگرێس و بە «شەڕی ئاژەڵان» ناودەبردرا، دواتر وردە وردە یاسای کاریگەر ھاتە ناو وەرزشەکەوە و شەڕکەرانیش گەشەیان بە تواناکانی خۆیان دا لەڕێگەی فێربوونی ھونەری جەنگیی زیاتر و بەمشێوەیەش وەرزشەکە گەیشت بەمەی ئەمڕۆ ھەیە.[١٠] لە ساڵی ٢٠١٦دا، کۆمپانیای خاوەنداری یو ئێف سی، زوفا، فرۆشرایە ئێندەڤەر بە بڕی ٤ ملیار دۆلار.[١١]

لەڕێگەی ھەبوونی گرێبەستی تەلەڤیزیۆنی لە کیشوەرەکانی ئوستورالیا و ئاسیا و ئەورووپا بەدەر لە ئەمریکا،[١٢][١٣][١٤] یو ئێف سی توانیویەتیی بگاتە لووتکەی ناوبانگی لە سەرتاسەری جیھان و داھاتی ساڵانەشی ملیاران دۆلاری تێپەڕ دەکات،[١٥] ھەروەھا کۆمپانیاکە گرێبەستیان لەگەڵ تۆڕی ئی ئێس پی ئێندا واژوو کردووە بە بڕی ١٫٥ ملیار دۆلار بۆ گواستنەوەی یارییەکانیان لەسەر تۆڕی ناوبراو.[١٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Meltzer، Dave (٨ی نیسانی ٢٠٠٩). «UFC 6: Wild West». Yahoo! Sports. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
  2. ^ «UFC Creator Bwb Meyrowitz Announces New MMAPromotion». MMAjunkie.com. ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە. ١٠ی تەممووزی ٢٠١٢ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  3. ^ Kroll، Justin (٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧). «WME-IMG Renames Holding Company Endeavor». Variety. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  4. ^ «WME-IMG Renames Parent Company as Endeavor». The Hollywood Reporter. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  5. ^ Damon Martin (٣١ی ئازاری ٢٠٢١). «Endeavor closes deal for 100 percent controlling interest over UFC ahead of planned IPO, Elon Musk joins board of directors». MMA Fighting. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ Gross، Josh (٢٠ی ئازاری ٢٠١١). «UFC buys rival Strikeforce». ESPN. لە ٢ی تەممووزی ٢٠١١ ھێنراوە.
  7. ^ «Learn UFC Rules». Ultimate Fighting Championship. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  8. ^ Boice، Danny. «Boxer To Entrepreneur: How Dana White Became The Champ Of Mixed Martial Arts». Forbes. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
  9. ^ Stefano، Dan (٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٩). «Former UFC champ helps promote Pittsburgh event». Pittsburgh Tribune-Review. لە ڕەسەنەکە لە ١ی تەممووزی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ ھێنراوە. ١ی تەممووزی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ «Royce Gracie's Legacy, BJJ's Relevance on the Decline in Modern MMA». Bleacher Report. ٢٧ی نیسانی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  11. ^ Rooney، Kyle (٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٦). «UFC sold to WME-IMG». HNHH. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە. ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ «Dana White on UFC in Abu Dhabi, Afghanistan and GSP vs. Silva». MMA Fighting. ٨ی نیسانی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  13. ^ «Australia tapped an annual UFC destination». MMAjunkie.com. ٢٠ی شوباتی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی شوباتی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٠ ھێنراوە. ٢٥ی ئایاری ٢٠١٢ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  14. ^ Stupp، Dann (٢٩ی ئابی ٢٠١٠). «UFC officials announce Asian operations, NBA exec Mark Fischer named head». MMAjunkie.com. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٠ ھێنراوە. ٢٥ی ئایاری ٢٠١٢ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  15. ^ «What investor documents tell us about the UFC's past – and its future». MMAjunkie. ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
  16. ^ Mullin، Benjamin (١٨ی ئازاری ٢٠١٩). «ESPN, UFC Reach Exclusive Pay-Per-View Deal». Wall Street Journal (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٠٩٩-٩٦٦٠. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخی |issn= بپشکنە (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]