سەربزێو ٢
| سەربزێو ٢ Baaghi 2 | |
| | |
| دەرھێنەر | ئەحمەد خان |
|---|---|
| بەرھەمھێنەر | ساجید نادیاوالا |
| نووسین | ئەحمەد خان شان یاداڤ عەباس ھیرپوروالا نیراج کومار میشرا |
| چەشنی فیلم | ڕۆمانسی ئەکشن |
| کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | ستۆدیۆکانی فۆکس ستار |
| ڕێکەوتی دەرچوون | ٣٠ی ئازاری ٢٠١٨ |
| ماوەی فیلم | ١٣٧ خوولەک |
| وڵات | ھیندستان |
| زمان | ھیندی |
| تێچوون | ٥٩ کرۆر |
| داھات | ٢٥٨ کرۆر |
| بەشی پێشوو | سەربزێو ١ |
| بەشی دواتر | سەربزێو ٣ سەربزێو ٤ |
سەربزێو ٢ (بە ئینگلیزی: Baaghi 2) فیلمێکە لە ساڵی ٢٠١٨ بەرھەم ھێنراوە و لە دەرھێنانی ئەحمەد خانە. لەم فیلمەدا ئەکتەرانی وەک تایگەر شرۆف، دیشا پاتانی، مانۆج باجپایی، ڕاندیپ ھودا، دیپاک دۆبریال، پراتیک بابار، جاکلین فێرناندێز ڕۆڵیان بینیوە.[١][٢][٣] ئەم فیلمە درێژەی فیلمی سەربزێویە و دواتر فیلمی سەربزێو ٣ بڵاوکرایەوە. کاتێک کچە سێ ساڵانەکەی نیھا دەڕفێندرێت پەیوەندی بە ڕۆنی دەکات کە خۆشەویستی پێشوویەتی لە ئێستا لە نێو سوپای ھیندستانە کە بەڵێنەکەی لەبیرە کە بە ڕیھای دابوو و ڕازی دەبێت بەوەی ڕیھا بپارێزێت یارمەتی بدات. فیلمی سەربزێو ٢ لە ٣٠ی ئازاری ٢٠١٨ لە سەرانسەری جیھاندا نمایشکرا کە ٣٥٠٠ شاشەی لە ھیندستان ھەبوو. داھاتی فیلمەکە لە سەرانسەری جیھاندا زیاتر لە ٢٫٥٨ ملیار کرۆر (٣٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی) بووە و بووەتە یەکێک لە زۆرترین داھاتی فیلمەکانی بۆلیوود لە ساڵی ٢٠١٨دا.[٤] لە ١ی ئایاری ٢٠١٧، تایگەر شرۆف پۆستەری یەکەمی فیلمەکەی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاوکردەوە. بەرھەمھێنەری فیلمەکە، ساجید نادیادوالا، ھاوکاری لەگەڵ ستۆدیۆی فۆکس ستار کردووە و فیلمەکە لەژێر دەستی فۆکس ستار ستۆدیۆ و نادیادوالا ئینتەرتەینمەنت بڵاوکرایەوە.[٥]
ڕۆڵەکان
[دەستکاری]- تایگەر شرۆف وەک ڕۆنی پراتاب
- دیشا پاتانی وەک نێھا چارلاونکار
- مانۆج باجپای وەک جێگری پشکنەری گشتی پۆلیسی گەندەڵ ئاجای شێرگیل
- دەرشان کومار وەم شێخار کومار سالگاونکار
- دیپاک دۆبریال وەک عوسمان لەنگدە
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Baaghi 2: Aditya and his tryst with Telugu cinema». ٢١ی شوباتی ٢٠١٨.
- ↑ «Exclusive: Tiger Shroff-Disha Patani's Baaghi 2 is remake of Telugu film Kshanam». ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ١ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «Baaghi 2 trailer: Aditya, our desi Rambo, returns. There is an army of villains to keep him busy». Hindustan Times. ٢١ی شوباتی ٢٠١٨.
- ↑ «Top Hits 2018 - - Box Office India».
- ↑ «Tiger Shroff reveals crackling new look from Baaghi 2 and drops release date». Deccan Chronicle. ٢ی ئایاری ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.