بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یاخیبوونی ئیخوان موسلمین (سووریا)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

یاخیبوونی ئیخوان موسلمین لە سووریا زنجیرەیەک ڕاپەڕین و یاخیبوونی چەکداری گرووپە ئیسلامییە سوننەکان بوو کە زۆربەیان ئەندامی ئیخوان موسلمین بوون، کە لە ساڵی ١٩٧٦ تا ١٩٨٢ لە سووریا ڕوویدا، ڕاپەڕینەکان ئاراستەی حکوومەتی حیزبی بەعس بوو کە کۆنترۆڵی کردبوو دەسەڵات لە سووریا لەو کاتەدا. ئەمەش بووە ھۆی کۆمەڵێک ئۆپەراسیۆنی چەکداری لێرە و لەوێ، جگە لە تیرۆرکردنی سیستماتیکی لە نێو لایەنە شەڕکەرەکاندا. لەکاتی ئەم ڕووداوە توندوتیژانەدا؛ ئیسلامییەکان ھێرشیان کردە سەر خەڵکی مەدەنی و سەربازەکان و حکوومەت ھەمان کاریان کرد و لە ھەڵمەتی تۆڵەسەندنەوەدا کە ناوبەناو دەستی پێکردبوو، دەیان ھاووڵاتی مەدەنی کوشت. ڕاپەڕین لە ١٩٨٢ گەیشتە لوتکە کاتێک کۆمەڵکوژیی حەما ڕوویدا، کە بووە ھۆی گیانلەدەستدانی نێوان ھەزار بۆ ٢٥ ھەزار کەس، کە خەڵکی مەدەنی و یاخیبوو و چەندین کەسی دیکەشیان تێدابوو.[١][٢][٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]