ھەڵوەرینی قژ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

قژھەڵوەرین کە ھەروەھا ناسراوە بە کەچەڵی یان (ئەلۆپیشیا)، ئاماژە دەکات بۆ لە دەستدانی موو لە بەشێکی سەر یان جەستە بەڵام زۆربەی جار دەبێتە ھۆی سەر رووتانەوە. توندی ئم حاڵەتە ئەتوانێت لە بەشێکی بچووکی جەستە تاکو ھەمووی بگرێتەوە. زۆربەی کاتەکان سووربون یاخود جێی برین بەجێ ناھێلێ. لە دەستدانی قژ ئەگەری ھەیە لە ھەندێ کەس توشی گوشاری دەروونی بکات.

ھەندێ لە دۆخە باوەکانی بریتیە لە لەدەستدانی قژی پیاو، لە دەستدانی قژی ئافرەت، (ئالۆپیشیا ئەریتیا)، (تیلۆجین ئفلووڤیەم) کە دۆخێکی لاوز بوونی قژە. ھۆی لە دەستدانی قژی پیاوان بریتییە لە ھەردوو بۆماوزانی (جینێتکس) و ھۆرمۆنیاتی پیاو پێکەوە، و ھۆی لە دەتدانی قژی ئافرەتان نادیارە، و ھۆی (ئالۆپیشیا ئەریتیا) کە بەرگری لەش ھێرش ئەکات بۆ سەر خانەکانی خۆی، و ھۆی (تیلۆجین ئفلووڤیەم) چەندەھا روداووە کە گوشار دەکاتە سەر دەروون یان جەستە. (ئالۆپیشیا ئەریتیا) زۆر باوە لە دوای دووگیانی لە ئافرەتان.

چەند ھۆی دی بۆ لە دەستدانی قژ کە زۆر باو نینە و بەبێ سووربون و برینن بریتیینە لە راکێشانی قژ، و چەند جۆرە چارەسەر وەکو چارەسەری کیمیایی، دەرمانی چارەسەری ئایدس، دەرمانی کەمچالاکیی پایرۆیدی فەرمانی سستی (ھایپۆثایرۆدسم)، و ھەروەھا خراپ خۆری.

ھۆی دیکە بۆ لەدەستدانی قژ، کە برین و سووربون بەجێ دەھێڵن، بریتیینە لە نەخۆشی سووربونی قارچک، نەخۆشی گورگە، چارەسەری تیشکدانەوە، دەردە سارکۆید. دەستنیشانکردنی حالەتی قژھەڵوەرین بە پێی ئەو شوێنانە دەبێت کە مووەکەی لێ ھەڵدەوەرێت.

چارەسەرێک بۆ قژھەڵوەرین ئەوەیە کە ئەم حاڵەتە پەسەند بکەی و پێی رازی بیت، واتە قبولی بکەیت. چەند چارەسەری دی بریتیینە لە بەکارھێنانی دەرمانی (مینۆکسدێل) و نەشتەرگەری چاندنی قژ.

(ئالۆپیشیا ئەریتیا) دەتواندرێت چارەسەر بکرێت بە دەرزی لێدانی ستێریۆید لەو بەشەی کە توشبووە، بەڵام بۆ ئەوەی ئەم دەرزی لێدانە کاریگەر بێت، دەبێت بە بەردەوام دووبارە لێبدرێتەوە.

قژ ھەڵوەرین کێشەیەکی باوە. لە ٥٠ ساڵیەوە قژھەڵوەرین توشی نیوەی پیاوان و چواریەکی ئافرەتان دەبێت. لە ٪‏٢ی خەڵکی توشی (ئالۆپیشیا ئەریتیا) دەبن لە قۆناخە جیاجیاکانی دیکەی ژیان دان.

نیشانەکان[دەستکاری]

مرۆڤ نزیکەی ١٠٠٬٠٠٠–١٥٠٬٠٠٠ مووی ھەیە لە سەری. ژمارەی مووە ھەڵوەریەکانی سەر نزیکەی ١٠٠ دەبێت لە رۆژێک دا. بۆ ئەوەی قژەکە درێژە پێبدرێت ئەبی مرۆڤ چەندی مووی قژ لە دەست دەدات نزیکەی ھەر ئەوەندە درووست بکاتەوە. یەکەم نیشانەی قژ ھەڵوەرین ئەوەیە کاتێک کەسێک مووی زۆر لەسەر شەیەکانیان دەبینن، یاخوود موو لەناو دەستیان دەبینن، لە کاتی سەر شوشتن بە شامپۆ. ھەروەھا چۆنییەتی داھێنانی قژ پێت نیشان دەدات کە لە چ شوێنێک قژ لە دەست دەدەی. یەکێکی دی لەم نیشانانە بریتییە لە بوونی چەوریەکی یان ووشکیەکی زیاد لە پێستی سەر. نیشانەیەک بۆ قژ ھەڵوەرین کە زۆر سەیرە ئەوەیە، کاتێک کەسێک ھەست بە ھەستێکی ناخۆشی دەروونی دەکات و وا ھەست دەکات کە پیر دەبێت، یان کە لە رووی رووخسارەوە جوانیەکەی لە دەست دەدات و لێی رازی نیە، ھەرچەندە ئەمە بێجگە لە قژ ھەڵوەرین لە وانەیە بۆ ھۆی تر بگەرێتەوە. بەڵام باشترین نیشانە ئەوەیە کە کەسێک قژێکی بەھێز و زۆری ھەبووە و بە تێپەڕینی کات بەرە بەرە قژەکە لاوز دەبێت و ھێز و ڕەنگی تێدا نامینێ.

ھۆکارەکان[دەستکاری]

ھەرچەندە ھۆیەکانی قژھەڵوەرین زۆربەیان کەمێک گووماندارن و نەزاندراون، باڵام ئەتوانین بۆ چەند شتێک ھۆکارەکە بگەرێتەوە وەکو:

  1. چەندەھا جۆری نەخۆشی باو.
  2. بەکارھێنانی چەندەھا جۆری دەرمانی خراپ.
  3. چارەسەری کیمیایی
  4. توند بەستنی قژ کە دەیخاتە ژێر فشارەوە
  5. زۆر لەسەر کردنی کڵاو
  6. کەمی خەو
  7. ڕاکێشانی قژ یان خوراندنی سەر بە توندی
  8. فشاری دەروونی
  9. دووگیانی لە ئافرەت
  10. ھۆرمۆنات

چارەسەر[دەستکاری]

تاکە چارەسەر کە ھەبێت تاوەکو ئێستا کە بەسوود بێ بۆ قژ ھەڵوەرین نەشتەرگەری چاندنی قژە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]