ھەڵبژاردەی تۆپی پێی زەنگبار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
هەڵبژاردەی تۆپی پێی زەنگبار
وڵاتی وەرزشزەنگبار
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتتانزانیا
خاوەنZanzibar Football Association
کۆدی وڵات لە فیفاZAN

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی زەنگبار نوێنەرایەتی زەنگبار دەکات لە تۆپی پێی نێودەوڵەتیدا و لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی زەنگبار سەرپەرشتی دەکرێت.[١]زەنگبار ئەندامی فیفا نییە و بۆیە مافی بەشداریکردنی نییە لە جامی جیھانیی فیفا. دوورگەکە بەشێکە لە وڵاتی تانزانیا کە ناسنامەی فیفای لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ھەیە.[٢] زەنگبار ئەندامێکی تەواو سەربەخۆی یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقا بوو، بەڵام ھەرگیز ھەڵبژاردەکە نەیتوانیوە بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بکات. یەکەمین یاری خۆی لە ١٨ی ئەیلوولی ١٩٤٧ بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی تانزانیا ئەنجامدا کە بە ئەنجانی ٣–١یارییەکەی دۆڕاند.[٣]لە مانگی ئازاری ٢٠١٧ لە یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقا وەرگیرا و شایستەی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بوو.[٤] بووە ٥٥ھەمین ئەندامی ڕێکخراوەکە، بەڵام دوای چوار مانگ ئەندامێتی ھەڵوەشایەوە،[٥] ئەحمەد ئەحمەد سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا بانگەشەی ئەوەی کرد کە نەدەبوو ناوچەکە وەربگیرێت،[٤] چونکە دەوڵەتێکی خاوەن سەروەر نەبووە.[٥] یاساکانی فیفا دوو تیپی لە یەک وڵات قەدەغە کردووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Zanzibar national team". www.international-football.net. Retrieved 2023-12-18.
  2. ^ PH, Patrick (2023-11-14). "The Tanzania's Love Affair: A Story Between a Nation and its Football". Medium (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-18.
  3. ^ "Zanzibar national team". www.international-football.net. Retrieved 2023-12-18.
  4. ^ ئ ا "Zanzibar admitted as full member of African soccer body". indianexpress.com. Indian Express. 16 March 2017. Archived from the original on 17 March 2017. Retrieved 16 March 2017.
  5. ^ ئ ا "Zanzibar loses Caf membership in embarrassing U-turn". bbc.com. British Broadcasting Corporation. 21 July 2017. Archived from the original on 23 July 2017. Retrieved 23 July 2017.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]