ھەڵبژاردنی فیدراڵیی ئوسترالیا (٢٠٠٧)
|
|
ھەڵبژاردنی فیدراڵیی ٢٠٠٧ بۆ ھەڵبژاردنی نوێنەرانی پەرلەمانی فیدراڵی ئوسترالیا و ھەڵبژاردنی سەرۆک وەزیر، لە ڕۆژی ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ لە وڵاتی ئوسترالیا بەڕێوەچوو.[١] ژیاتر لە ١٣، ٦٠٠، ٠٠٠ کەس لە گەلھەی بیست و یەک میلیۆنی ئوسترالیا دەیانتوانی دەنگ بدەن، بە پێی ڕاگەیێندراوی فەرمی سەرۆکوەزیران، پارتی کرێکار براوەی ئەم ھەڵبژاردنە بوو.[٢][٣]
ئەنجامە سەرەتاییەکان نیشاندەری سەرکەوتنی دڵنیایی پارتی کرێکار بوو. بەم شێوەیە کێڤین رۆد لە پارتی کرێکاری ئوسترالیا وەکوو سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە ناوبرا.
پارتە بەرانبەرەکان
[دەستکاری]دوو پارتی دیاری ئەم ھەڵبژاردنە کە لە پێشبڕکێکە دابوون بریتی بوون لە پارتی دەسەڵات واتا پارت لیبراڵ بە ڕێبەری جۆن ھۆوارد کە لە ساڵی ١٩٩٦ و بۆ ماوەی ١١ ساڵ پارتی براوەی ھەڵبژاردنەکان بوو. لە لایەکەی تر پارتی چەپگەرای کرێکار بە ڕێبەری کێڤین رۆد و بە وردبوونەوە لەسەر بابەتەکانی ژینگە و باشتر کردنی باروودۆخی کار لەم وڵاتە دا و بە پێی پێش بینیەکان بەختێکی زۆرتری بۆ بردنەوە ھەبوو. پارتی لیبراڵ لەگەڵ پارتی نیشتیمانیی ئوسترالیا ھاوپەیمانیان بەستبوو. پارتی سەوزەکانی ئوسترالیاش بە تەنیا بەڵام ھاوسوێی پارتی کرێکار بەشداری ئەم ھەڵبژاردنانەی کرد.
- جۆن ھۆوارد، ڕێبەری پارتی لیبراڵی ئوسترالیا
ھەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران
[دەستکاری]پێشبڕکێی سەرەکی لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ و بۆ گرتنی کورسیەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوسترالیا بوو. ئەم ئەنجومەنە بریتیە لە ١٥٠ کورسی و بە پێی ئەنجامە ڕاگەیێندراوەکان پارتی کرێکار توانی ٨٣ کورسی و نزیک بە ٥٣٪ ھەموو دەنگەکانبکاتە ھی خۆی.[٤] ھاوپەیمانی پارتی لیبراڵ و پارتی نیشتیمانیش کۆ گشتی ٥٨ کورسیان بەدەست ھێنا.
ھەڵبژاردنی ئەندامانی سێنا
[دەستکاری]لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ ھەڵبژاردنی سەرتاسەری بۆ دیاری کردنی ئەندامانی سێنای ئوسترالیاش بەڕێوەچوو. ئەم ئەنجومەنە ٧٦ ئەندامی ھەیە کە چاودێری لەسەر بڕیار و پەسەند کردنەکانی کابینەو ئەنجومەنی نوێنەران.
واترە پەیوەندی دارەکان
[دەستکاری]پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ↑ Australians vote to choose leader - BBC News
- ↑ Howard, After 11 Years in Power, Concedes Australia's Election ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. خبر و بازدید ٢٤ نوامبر ٢٠٠٧
- ↑ سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا بە دۆڕان ڕازی بوو
- ↑ http://www.abc.net.au/elections/federal/2007/
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- Wikipedia contributors، "Australian federal election، 2007،" Wikipedia، The Free Encyclopedia،
- ABC Elections
- کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی ئوسترالیا