ھەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەوکردنی جومگەکانی رۆماتیزم : هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم نەخۆشییەکی خودبەرگری و هەوکردنە، واتە سیستەمی بەرگری تۆ بە هەڵە هێرش دەکاتە سەر خانە تەندروستەکانی لەش

هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم چییە؟[دەستکاری]

هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم نەخۆشییەکی خودبەرگری و هەوکردنە، واتە سیستەمی بەرگری تۆ بە هەڵە هێرش دەکاتە سەر خانە تەندروستەکانی لەش، دەبێتە هۆی هەوکردنی (ئاوسانێکی ئازاربەخش) لە بەشە کاریگەرەکانی لەش. هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم بە شێوەیەکی سەرەکی هێرش دەکاتە سەر جومگەکان، وە هەروەها لە یەک کاتدا هێرش دەکاتە سەر چەندین جومگە. هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم بەزۆری کاریگەری دەخاتە سەر جومگەکانی دەست و مەچەک و ئەژنۆ. لە جومگەیەکی توشبوو بە هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم ناوپۆشی جومگەکە هەودەکات، کە زیانی بە شانەی جومگەکە گەیاندوە ئەم زیانەش دەتوانێت ببێتە هۆی ئازاری درێژخایەن، ناجێگیری (نەبوونی هاوسەنگی) ، و شێواویی (ناشێوەیی). هەروەها دەتوانێت کاریگەری لەسەر شانەی تر هەبێت بە ناو هەموو جەستەدا و کێشە لە ناو ئۆرگانەکان دروست بکات وەک سیەکان و دڵ و چاوەکان.

نیشانەکانی ھەوکردنی رۆماتیزم[دەستکاری]

لە هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم هەندێک کات نیشانەکان خراپتر دەبن، کە ناسراوە بە (گەشاوەبوون)، و ئەو کاتانەی کە نیشانەکانی باشتر دەبن، بە (سووکبوون) ناسراون.

نیشانەکان[دەستکاری]

  1. ئازار یان ئێش لە زیاتر لە یەک جومگەدا
  2. ڕەقی لە زیاتر لە یەک جومگەدا
  3. ٣- نەرمی و ئاوساوی زیاتر لە یەک جومگە
  4. هەمان نیشانەکان لە هەردوو لای لەشدا (وەک هەردوو دەست یان هەردوو ئەژنۆ)
  5. دابەزینی کێش
  6. بەرزبونەوەی پلەی گەرمی جەستە (تا)
  7. هیلاکی یان ماندوبوون
  8. لاوازی

چی دەبێتە هۆی هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم؟[دەستکاری]

هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم لە ئەنجامی وەڵامدانەوەیەکی بەرگرییە کە تیایدا سیستەمی بەرگری لەش هێرش دەکاتە سەر خانە تەندروستەکانی خۆی. لەگەڵ ئەوەشدا، هۆکاری دیاریکراوی نەخۆشی هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم نەزانراوە، بەڵام هەندێک هۆکار دەتوانن مەترسی گەشەکردنی ئەو نەخۆشییە زیاتر بکەن. ئەو هۆکارانە چین کە دەتوانن مەترسی گەشەکردنی نەخۆشی هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم زیاتر بکەن؟ توێژەران چەندین هۆکاری بۆماوەیی و ژینگەییان خوێندوە بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا ئەو هۆکارانە دەبنە هۆی گۆرانی مەترسی لەسەر تاك بە گەشەکردنی هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم.

ئەو تایبەتمەندیانەی کە مەترسی زیاد دەکەن[دەستکاری]

١- تەمەن[دەستکاری]

هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم دەتوانێت لە هەر تەمەنێک دەست پێ بکات، بەڵام ئەگەری توشبوون لەگەڵ تەمەندا زیاد دەکات. لە گەورەکاندا لە ماوەی شەستەکانی تەمەنیاندا بەرزترینە.

٢- رەگەز،[دەستکاری]

‌‌حاڵەتە نوێیەکانی هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم بەشێوەیەکی ئاسایی دوو بۆ سێ جار لە ئافرەتاندا زیاترە وەك لە پیاوان.

٣- بۆماوەیی[دەستکاری]

خاسیەتی بۆماوەیی، ئەو کەسانەی کە بە جیناتی دیاریکراوەوە لەدایک بوون زیاتر هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم لە ناویاندا بەرەو پێش دەچێت. ئەم جینانە، کە بە (دژە جینی لیکۆستی مرۆڤ) پۆلی(بەشی) دووی جۆرەکانی جینی بانگ دەکرێن، دەتوانن جومگەکان خراپتر بکەن. ڕەنگە مەترسی نەخۆشی هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم بەرزترین بێت کاتێک ئەو کەسانەی ئەم جیناتانەیان هەیە بەرکەوتەن لەگەڵ هۆکارە ژینگەییەکانی وەک جگەرەکێشان یان کاتێك مرۆڤێك قەڵەوە.

٤- جگەرەکێشان،[دەستکاری]

توێژینەوە هەمەجۆرەکان دەریدەخەن کە جگەرەکێشان مەترسی کەسەکە بۆ گەشەکردنی نەخۆشی هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم زیاد دەکات وە هەروەها دەبێتە هۆی زیاتر خراپ بوونی نەخۆشیەکە. ٥- مێژووی لە دایك بوونی زیندوو، ئەو ژنانەی کە هەرگیز منداڵیان نەخستۆتەوە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزمی وە گەشەکردن تێیاندا زیاترە.

٦- بەرکەوتنی ژیانی زوو،[دەستکاری]

لەوانەیە هەندێک بەرکەوتنی سەرەتای ژیان مەترسی گەشەکردنی هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم زیاد بکات لە تەمەنی پێگەیشتن. بۆ نموونە، یەک لێکۆڵینەوە ئەوەی بۆ دەرکەوت کە ئەو منداڵانەی دایکیان جگەرەیان دەکێشا دوو هێندە مەترسی گەشەکردنی هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزمیان هەیە وەك کەسێکی پێگەیشتوو، وە هەروەها منداڵانی دایک و باوکی داهات نزم لە مەترسی زیاتردان بۆ گەشەکردنی هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم وەک گەورەکان. ٧- قەڵەوی، قەڵەوبوون دەتوانێت مەترسی گەشەکردنی هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزمی زیاد بکات. لێکۆڵینەوەکان دوای پشکنین رۆڵی قەڵەویان بۆ دەرکەوت، هەر چەند کێش زیاد لە پێویست زۆر بێت، مەترسی ئەو بۆ گەشەی هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم زیاد دەبێت.

ئەو تایبەتمەندیانەی کە دەتوانن مەترسی توشبوون کەم بکەن[دەستکاری]

جیاواز لەو هۆکارە مەترسیانەی سەرەوە کە ڕەنگە مەترسی گەشەکردنی هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم زیاد بکات، بەلایەنی کەمەوە یەک تایبەتمەندی هەیە کە لەوانەیە مەترسی گەشەکردنی هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم کەم بکات.

١- شیردان،[دەستکاری]

ئەو ژنانەی شیریان بە کۆرپەکانیان داوە، کەمتر مەترسی گەشەی هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزمیان لەسەرە.

چۆن هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزمی دەستنیشان کراوە؟[دەستکاری]

نەخۆشی هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم دەستنیشان کراوە بەهۆی پێداچوونەوەی نیشانەکان، ئەنجامدانی پشکنینێکی جەستەیی، وە ئەنجامدانی تیشکی ئێکس و پشکنینی تاقیگە باشترینە لە ماوەی 6 مانگ لە سەرەتای دەستپێکردنی نیشانەکانی بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی کە ئەو نەخۆشیەیان هەیە دەست بکەن بە چارەسەر بۆ خاوکردنەوەی یان وەستاندنی نەخۆشیەکە لە بەرەو پێشچوون (بۆ نموونە زیان گەیاندن بە جومگەکان). دەستنیشانکردن و چارەسەری کاریگەر، بە تایبەت چارەسەر بۆ نەهێشتن یان کۆنترۆڵکردنی هەڵئاوسان، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی کاریگەرییە زیانلێکەوتوەکانی هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم.

کێ دەبێت دەستنیشان و چارەسەری هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم بکات؟[دەستکاری]

پزیشکێك یان تیمێك لەو پزیشکانەی کە تایبەتن بە چاودێری نەخۆشیەکانی هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم پێویستە دەستنیشانی بکەن و چارەسەری هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزمی بکەن. ئەمە بەتایبەتی گرنگە چونکە نیشانەکانی نەخۆشی هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم تایبەت نین و دەکرێت لە نیشانەکانی تری جومگەکانی هەڵاوسان دەرکەون. ئەو پزیشکانەی کە پسپۆڕن لە بواری جومگەدا پێیان دەوترێت پزیشکی رۆماتیزم، دەتوانن دەستنیشانی دروست بکەن.

چۆن مامەڵە لەگەڵ هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم دەکرێت؟[دەستکاری]

دەتوانرێت بەشێوەیەکی کاریگەر هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزمی چارەسەر بکرێت، وە لەوانە دەرمانەکان وستراتیژی خۆبەرێوەبردن بەڕێوە بچێت. چارەسەری نەخۆشی هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم زۆربەی کات بەکارهێنانی ئەو دەرمانانە دەگرێتەوە کە نەخۆشیەکە خاو دەکەنەوە و رێگری لە شێواوی جومگەکان دەکەن کە پێی دەوترێت (نەخۆشی هەموارکردنەوە). دەرمانی دژە رۆماتیزم؛ گۆڕانی کاردانەوەی زیندەوەری (بایلۆجی) ئەو دەرمانانەن کە کاریگەرن لە چارەسەری هێڵی دووەم. جگە لە دەرمانەکان، خەڵک دەتوانن خۆیان نەخۆشیەکە بە ستراتیژی خۆبەرێوەبەری بەڕێوەببەن کە سەلمێنراوە بۆ کەمکردنەوەی ئازار و بێ تونایی، وە ڕێگەدان بە بە دواداگەڕانی چالاکیەکان بۆ ئەوان گرنگە.

کێشەکانی ھەوکردنی جومگەکانی رۆماتیزم چییە؟[دەستکاری]

هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزمی چەندین ئەنجامی جەستەیی و کۆمەڵایەتی هەیە و دەتوانێت کوالێتی ژیان نزمتر بکات. دەکرێت ئازار و لاوازی و ئەگەری مردنی پێشوەختە دروست بکات. پێش دەرکەوتنی نەخۆشی دڵ، ئەو کەسانەی نەخۆشی هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزمیان هەیە مەترسی زیاتریان هەیە بۆ گەشەکردنی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی تری وەک نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرە. بۆیە پێویستە رێگری لەو کەسانە بکرێت کە توشبوون بە نەخۆشی هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم لە توشبونیان بە نەخۆشی دڵ، هەروەها چارەسەری نەخۆشی هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم جەخت لەسەر کەمکردنەوەی هۆکارەکانی مەترسی نەخۆشیەکانی دڵ دەکاتەوە. بۆ نموونە پزیشکان ئامۆژگاری نەخۆشەکانی هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم دەکەن کە جگەرە نەکێشن و کێشیان کەم بکەن. قەڵەوی، ئەو کەسانەی کە نەخۆشی قەڵەویان هەیە مەترسیان زۆر لەسەر دەبێت لە توشبوونیان بە نەخۆشیەکانی دڵ و هۆکارەکانی مەترسی وەک بەرزی پەستانی خوێن و بەرزی کۆلیسترۆڵ. هەروەها قەڵەوبوون مەترسی گەشەکردنی حاڵەتی درێژخایەنی وەک نەخۆشی دڵ و شەکرە زیاد دەکات. لە کۆتاییدا، ئەو کەسانەی نەخۆشی هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزمیان هەیەو قەڵەون کەمتر سود لە چارەسەری پزیشکی وەردەگرن بە بەراورد لەگەڵ ئەوانەی کە نەخۆشی هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزمیان هەیە کە قەڵەو نین. دامەزراندن، هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزمی دەتوانێت کارکردن قورس بکات. ئەو کەسانەی کە هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزمیان هەیە کەمتر لەوانەیە دابمەزرێن وەك لەوانەی کە هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزمیان نییە. هەرچەند نەخۆشیەکە خراپتر بێت، ئەوا زۆرێك لە توشبووی هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزمی ناتوانن وەك پێشتر بە کارەکانیان هەستن. ئەو کەسانەی کە هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزمیان هەیە لەدەستدانی کاریان بەرزترە بەراورد بەو کەسانەی کە کارەکانیان داوای توانای جەستەیی دەکەن. رێژەی لە دەستدانی هەلی کار کەمە لە نێوان ئەوانەی کە کارەکانیان پێویستیەکی کەمیان هەیە بە جولەی فیزیکی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]