ھێڵکاری کات-پلەی گەرمی-گۆڕان
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|

ھێڵکاری کات-پلەی گەرمی-گۆڕان (time-temperature-transformation (TTT)) بریتییە لە ھێڵکاریەک کە تەوەرەی ئەستونی بریتیە لە پلەی گەرمی و تەوەرەی ئاسۆیی بریتیە لە کات. ئەم ھێڵکاریانە بڕی گۆڕانی دۆخێکی دیاری کراو بۆ شێوەکانی تر دەردەخات. بۆ نمونە لە پۆڵادا (ستیل) گەر ماددەیەک لە پلەی گەرمی بەرز (لە دۆخی ئەوستێنایت) کتوپڕ و بە خێراییەکی زۆر سارد بکرێتەوە، دۆخەکە دەگۆڕێ بۆ مارتێنسایت. بەڵام گەر ماوەی ساردکردنەوەکە زیاد و زیادتر بێت پێکھاتەی تری مایکڕۆسکۆپی دروست دەبێ وەک پێڕڵایت (شێوەی وەک ھێڵەکانی پێستی کەرەکێویە (زیبڕا))، باینایت، سفیڕۆید و … ھتد.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Isothermal transformation diagram»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٠.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ھێڵکاری کات-پلەی گەرمی-گۆڕان تێدایە.