ھێڵکاریی مێژووی پەرەسەندنی مرۆڤ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھێڵکاریی مێژووی پەرەسەندنی مرۆڤ ھەڵدەستێت بە ناساندن و دەستنیشانکردنی دیاردە و ڕووداوە گەورەکان لە لایەنی پەرەسەندنی جۆری مرۆڤی نوێوە. پیشاندانی تەواوی مێژووی جۆری ھۆمۆ سەیپیەنەکان (مرۆڤی ژیر) لە سەرەتایی ژیان (نزیکەی ٤ میلیارد ساڵ لەمەوبەر) بۆ کۆتا ئاستی پەرەسەندنییان لە (کۆتا چاخی سەھۆڵبەندان)دا.

ھەروەھا چەند شیکردنەوەیەکی کورت و پوخت لەخۆدەگرێت دەربارەی ئاستە جۆراوجۆرەکانی پۆلێنەکانی مرۆڤ.

تاک خانەکان[دەستکاری]

مێژوو (میلیارد ساڵ) دیاردە
٤٫١ دەرکەوتنی سەرەتاترین شێوەی ژیان.
٣٫٩ دەرکەوتنی ئەو خانانەی زیندەوەری تاک خانەی (بێ ناوک یان ناوک سەرەتایی)ن (پەردە یان دیواری ناوکیان نییە).
٣٫٥ دەرکەوتنی یەکەمین ڕۆشنەپێکھاتنی ھەوایی (ئۆکسجینی) و لە ئەنجام دا ھاتنە کایەی بڕی زۆری ھەوا لەسەر زەوی بۆ یەکەمین جار.
٢٫٥ دەرکەوتنی یەکەمین خانەکان کە ئۆکسجین بەکاردەھێنن. لە مێژووی ٢٤٠٠ میلیۆن ساڵ دا لە دیاردەی بەئۆکسجینبوونی مەزن دا، شێوە ژیان (زیندەوەر) ە بێ ھەواکان لەناوبران لەلایەن زیندەوەرە بەرھەمھێنرەکانی ھەواوە.
٢٫١ دەرکەوتنی (زیندەوەرە ناوکدارەکان) (ناوکەکانیان پەردە یان دیوار دەورە دراون).
١٫٢ پەرەسەندنی زاوزێکردنی سێکسی کە کردەی پەرەسەندن خێراتر دەکات و بۆماوەکان تێکەڵ دەبن لە ھەموو وەچەکان دا کە ڕێ خۆشدەکات بۆ ھاتنەکایەی ھەمەجۆریی (جیاوازی) زیاتر.
٠٫٩ ھاوشێوەیی (کوێنۆفلاجلەیت) لەگەڵ بنەچەکانی ھەموو شانشینی ئاژەڵەکان دا و دەکرێت بنەچەی ڕاستەوخۆی ئیسفنجەکان بێت.[١]

ھۆمۆ سەیپیەن (مرۆڤی ژیر)[دەستکاری]

پوختەیەکی خشتەیی لەسەر ڕیزبەندی پۆلێنەکان بۆ جۆری ھۆمۆ سیپیەن (مرۆڤی ژیر) و بۆ ھەر ئاستێک تەمەن (مێژووی)ەکەی خەملێنراوە، وەک لەمەی خوارەوەدا دەردەکەوێت:

پۆلێن ناو ناوی باو پێش میلیۆن ساڵ
کۆمار یوکاریوت ٢٬١٠٠
شانشین ئاژەڵ ئاژەڵ ٥٩٠
لق کۆرداتە بربڕەدارەکان و ئەوانەی نزیکن لە بێ بربڕەکان ٥٣٠
لقی لاوەکی بربڕەدارەکان ماسی/بربڕەدارەکان ٥٠٥
پۆلی گەورە چوار پەلەکان چوار پەلەکان (ئەو ئاژەڵانەی خاوەنی چوار پێن) ٣٩٥
پۆل شیردەرەکان شیردەرەکان ٢٢٠
پۆلی لاوەکی دڕندەکان ئەو ئاژەڵانەی بێچووەکانیان دەبێت (ھێلکە دانانێن) ١٦٠
پۆل دڕندە ڕاستییەکان شیردەرە وێلاشییەکان ١٢٥
پلە دڕندە باکورییەکان شیردەرە سمدارەکان، شیردەرە گۆشخۆرەکان، نەھەنگ و شەمشەمەکوێرە ١٠١–١٢٤
پلە ئاژەڵە قرتێنەرەکان ئاژەڵە شێوە مشک، کەروێشکەکان ١٠٠
پلە ئاژەڵە پیاھەڵکشانەکان مەیموون ٨٠–٩٩
پلە پریماتۆمۆرفا مەیموونەکان[٢] ٧٩٫٦
پلە مەیموونەکان ٧٥
پلەی لاوەکی ھاپلۆرھینی لووت سادەکان ٦٣
پلە سیمیفۆرم مەیموونەکان ٤٠
پلە کاتەرھینی ٣٠
خانەدانی گەورە ھۆمینۆیدیا ئەو مەیموونانەی ئاراستەی لووتیان بەرەو خوارەوەیە ٢٨
خانەدان ھۆمینیدای مەیموونە مەزنەکان، مرۆڤەکان، شەمپانزییەکان و گورێلاکان ١٥–٢٠
خانەدانی لاوەکی ھۆمینینای مرۆڤەکان، شامپانزییەکان و گۆرێلاکان ١٢–١٤
تیرە ھۆمنینی (لێکچووەکانی مرۆڤ) مەیموونە شامپانزییەکان دەگرێتەوە بەڵام گۆرێلا نا ٨–١٠
تیرەی لاوەکی ھۆمنینا خێزانی ھۆمۆکان، نزیک لە خزم و بنەچەی مرۆڤەکانەوە ٤ – ٨
خێزان ھۆمۆ ھابیلس (مرۆڤی بە توانا) مرۆڤەکان ٢٫٥
جۆر ھۆمۆ سەیپیەن (مرۆڤی ژیر) مرۆڤە توێکارییە نوێیەکان ٠٫٣ – ٠٫٨

پاشماوەی بە بەردبووی جۆری ھۆمۆ سەیپییەنەکان (مرۆڤی ژیر) کە لەگەڵ چەند کەرەستەیەکی بەردیی لە شاخی (ئەیغود)ی وڵاتی مەغریب دۆزراوەتەوە و مێژووەکەیان دەگەرێتەوە بۆ ٣٠٠ ھەزار ساڵ لەمەوبەر بە یەکەمین بەڵگەی بە بەردبوو دادەنرێت لەسەر ھۆمۆ سەیپییەنە نوێیەکان (نوێ لەڕووی توێکارییەوە). لە ساڵی ٢٠١٧ دا لە وڵاتی ئیسڕایل بەردینی ئێسکێکی شەویلگەی ١٧٧ ھەزار ساڵی دۆزرایەوە کە بە کۆنترین پاشماوەی مرۆڤ دادەنرێت لە دەرەوەی کیشوەری ئەفریقا دۆزرابێتەوە. ھەروەھا لە ھەمان مێژوودا (نزیکەی ٣٠٠ ھەزار ساڵ لەمەوبەر) مرۆڤە نێردەتاڵەکان لە جۆری (ھۆمۆ ھایدڵبێرگنسس)ەوە سەرچاوەیان گرتووە.

نزیکەی ١٦٠ ھەزار ساڵ لەمەوبەر، ھۆمۆ سەیپییەنەکانی (دۆڵی ڕووباری ئاواش) (کە دەکەوێتە نزیک گوندی ھێرتۆ سەر بە وڵاتی ئێسۆپیای ئێستا) ھەستاون بە ئەنجامدانی کردەی بەجێھێشتنی مردووەکانیان لە شوێنێک دا (وەک جۆرە مەراسیمێکی ناشتن یان ماڵئاویی کردن لێیان).

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ depending on the classification of the Homo heidelbergensis lineage; 0.8 if Neanderthals are classed as H. sapiens neanderthalensis, or if H. sapiens is defined cladistically from the divergence from H. neanderthalensis, 0.3 based on the available fossil evidence.
  2. ^ "'Experiments with sex have been very hard to conduct,' Goddard said. 'In an experiment, one needs to hold all else constant, apart from the aspect of interest. This means that no higher organisms can be used, since they have to have sex to reproduce and therefore provide no asexual control.' Goddard and colleagues instead turned to a single-celled organism, yeast, to test the idea that sex allows populations to adapt to new conditions more rapidly than asexual populations." Sex Speeds Up Evolution, Study Finds (URL accessed on January 9, 2005)