ھێنری جەیمز

ھێنری جەیمز نووسەرێکی بەریتانیە و بەڕەچەڵەکیش ئەمریکی بووە، (ماوەی ژیان: ١٥ی نیسانی ١٨٤٨ لەشاری نیویۆرک تاکوو ٢٨ی شووباتی ١٩١٦)، لەتەمەنی لاوێتیدا گەشتی لەنێوان ئەمریکا و ئەوروپادا کردووە، لەسەر دەستی چەند مامۆستایەکی تایبەتی لە جنێف و لەندەن و پاریس و پۆلِۆنیا و بۆن خوێندوێتی، لەتەمەنی ١٩ ساڵیدا ئامادەی چەند وانەووتەوەیەکی یاسا بووە لە زانکۆی ھارفارد بەڵام زیاتر حەزی لەخوێندنەوەی ئەدبی بووە، یەکەم کورتە چیرۆکی خۆی بەناوی تراجیجیایی ھەڵەکان بڵاوکردۆتەوە و خۆی تەرخان کردووە بۆ ئەدەب، یەکێک بووە لەو کەسانەی بەشداریان لە بڵاوکردنەوەی گۆڤاری نەتەوە کردووە. ھێنری جەیمز لەساڵی ١٨٧١ چیرۆکە درێژەکانی بڵاوکردۆتەوە، دامەزرێنەر و سەرۆکی قوتابخانەی ڕاستەقینەیە لە ئەدەبی خەیاڵیدا، بە مەزنترین نووسەرەکانی چیرۆک دەژمێردرێت، زۆربەی زۆری ژیانی لە ئینگلتەرا بەسەربردووە، بە نووسینی کۆمەڵێک چیرۆک ناوی دایەوە کە باس لە یەکگرتنی ئەمریکا و ئەوروپا دەکات ھەروەھا چیرۆکەکانی تەرکیزی لەسەر پەیوەندی کەسایەتیەکان کردۆتەوە. ھێنری جەیمز سوور بووە لەسەر ئەوەی کە دەبێت نووسەرەکانی بەریتانیا و ئەمریکا بەوپەڕی ئازادی ڕای دەبڕینەوە بنووسن، بەشێوەیەکی زۆر جوان ھەستی خۆی لەنووسینەکانی دەربَرَیوە و نووسەرێکی لەڕادەبەدەر بووە، سەرەڕای نووسینی چیرۆک ووتار و پەرتوکی لەسەر گەشت و ژیان نامەی خۆی بڵاوکردۆتەوە و چەند کتێبێکی ڕەخنە گرتنی نووسیوە و شانۆگەریشی بڵاوکردۆتەوە و سەرکەوتنێکی زۆر گەورەی لە نووسینەکانی بەدەستھێناوە. ھێنری جەیمز لە ٢٨ی شووباتی ساڵی ١٩١٦ کۆچی دوایی کردووە.
سەرچاوە
[دەستکاری]- لەدایکبووانی ١٨٤٨
- مردووانی ١٩١٦
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز سکۆتلاندی
- ڕۆماننووسانی ئەمریکی
- ڕۆماننووسانی ئینگلیز
- نووسەرانی ئینگلیز
- لەدایکبووانی ١٨٤٣
- ڕۆماننووسانی ئەمریکیی سەدەی ٢٠ەم
- ڕۆماننووسانی پیاوی ئەمریکی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئیری
- نووسەرە کوڕە ئەمریکییەکانی سەدەی بیستەم
- نووسەرە پیاوە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢٠ەم
- نووسەرانی مانھاتن