ھێزی ئاسمانیی تایوان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێزی ئاسمانیی تایوان
بەشێکە لەھێزە چەکدارەکانی تایوان
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٢٠
کورتەناوROCAF
ناکۆکیSecond Sino-Japanese War، جەنگی جیھانیی دووەم، Chinese Civil War
وڵاتتایوان
وێبگەhttps://air.mnd.gov.tw/، https://air.mnd.gov.tw/EN/Home/index.aspx

ھێزی ئاسمانی کۆماری چین (تایوان) (ROCAF) لقی ئاسمانی کۆماری چین یان سوپای تایوانە و ئەرکی سەرەکی بەرگریکردنە لە ئاسمانی و سنوورەکانی تایوان. تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە

ئەولەوییەتی سەرەکی بۆ ROCAF بریتییە لە زیادکردنی مەودای دۆزینەوە و ڕێگریکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی و تێکەڵکردنی سیستمی ڕادار و دژە فڕۆکە لەسەر بنەمای خاکی تایوان و زیادکردنی چەکی ھێرشبەر، دامەزراندنی شەڕکەری ھاوچەرخ و بەھێزکردنی فڕۆکەخانە و دامەزراوەکانی دیکەی لە بەرامبەر ھێرشە کتوپڕەکان لەلایەن دوژمن.

ساڵی ٢٠٠٥ بەپێی بڕیاری فەرماندەیی ھێزە چەکدارەکانی تایوان، فەرماندەیی سەرجەم سیستەمە مووشەکییە ھێرشبەرەکانی تایوان کەوتە ژێر فەرماندەیی ھێزی ئاسمانی تایوان. دوای ئەم گۆڕینی فەرماندەیییە، ھەموو یەکەکانی سام مەودای کورت و مامناوەندی سوپای تایوان کەوتنە ژێر فەرماندەیی ھێزی ئاسمانی تایوان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]