ھێرمان وێبستەر مۆدجێت
ھێرمان وێبستەر مۆدجێت | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Herman Webster Mudgett | |
لەدایکبوون | ١٦ی ئایاری ١٨٦١ Gilmanton، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مردن | ٧ی ئایاری ١٨٩٦ Moyamensing Prison، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٣٤ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Herman Webster Mudgett |
ناوی خوازراو | Henry Howard Holmes، H. H. Holmes، Alexander Bond، Henry Gordon، O.C. Pratt |
ھۆی مەرگ | ھەڵواسین |
شوێنی ناشتن | Holy Cross Cemetery |
باوک | Levi Horton Mudgett |
دایک | Theodate Page Price |
زمانی زگماکی | زمانی ئینگلیزی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئینگلیزی |
شوێنی دەستبەسەرکردن | Moyamensing Prison |
تاوانبار بە | کوشتنی بە مەبەست |
سزا | سزای مەرگ |
پیشە | بکوژی زنجیرەیی، con artist، pharmacist، پزیشک، hotel manager |
بواری کار | Masturbation in urban China، serial murder |
پەروەردە | University of Michigan Medical School، University of Vermont، Phillips Exeter Academy |
دانیشتووی | شیکاگۆ |
Partner in business or sport | Benjamin Freelon Pitezel |
ڕووداوە بەرچاوەکان | exhumation |
ھێرمان وێبستەر مۆدجێت (بە ئینگلیزی: Herman Webster Mudgett) ناسراو بە دکتۆر ھێنری ھاوارد ھۆڵمز، یەکەم بکوژی زنجیرەیی بەڵگەدار بوو بە واتا مۆدێرنەکەی. دڕندەییەکەی سنووری نییە، نەخۆشە بە تاوانەوە، گیرۆدەی بینینی خوێن و گریانی ئەشکەنجەدراوەکانە و لە ھەمان کاتدا کەسێکی زۆر بە ڕەوشتە، «جێنتڵمان» بە پێی دەربڕینی باوی ئینگلیزی، ڕەسەن، ڕۆشنبیر، و زیرەکی تیژ، و دەزانێت چۆن جوانترین ئافرەتەکان ڕابکێشێتە ناو تەڵەکانییەوە.
ژیان
[دەستکاری]مۆدجێت لە شاری گیلمانتۆن لە ویلایەتی نیو ھامپشایەر لە ١٦ی ئایاری ساڵی ١٨٦١ لەدایکبووە، باوکی کەسێکی ڕەق و مەیخۆر بووە، لەکاتێکدا دایکی ژنێکی زۆر ئایینی بووە کاتێک گەنج بووە ھاوڕێکانی ناچاریان کردووە دەست لە ئێسکەپەیکەرێکی ڕاستەقینە بدات مەبەستی ترساندنی، بەڵام لەو ڕۆژەوە ھۆڵمز حەزی لە بیرۆکەی مردن بوو.
لە زانکۆی میشیگان پزیشکی خوێندووە و پاشان دەرچووە پاش بڕینی تاقیکردنەوەکان. لە کاتی خوێندنیدا تەرمی تاقیگەی دەدزی و جەستەی دەبڕی و بانگەشەی ئەوە دەکرد کە تەرمی ئەو کەسانەن کە بە ھەڵە کوژراون بۆ ئەوەی پارەی بیمە لە ھەر کەسێکی مردوو کۆبکاتەوە. بۆ ئەوەی کاری دەرمانسازی بکات، ڕووی لە شیکاگۆ کردووە. ھەروەھا ھەر لەم کاتەدا بوو کە دەستی کرد بە بەشداریکردن لە چەندین کاری گومانلێکراو و خانووبەرە و گرێبەستە بانگەشەییەکان لەژێر ناوی "H.H. Holmes".
سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەشداربووانی ویکیپیدیا، «H. H. Holmes»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھێرمان وێبستەر مۆدجێت تێدایە. |