ھیوا سەعید
ڕواڵەت
ھیوا سەعید نووسەر و ھۆنراوەنووسێکی کوردە. لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری ھەولێر لەدایکبووە. بە زاراوەی سۆرانی دەنوسی، ئێستا لە باشووری کوردستان لە ھەولێر دەژیت.
https://hiwaseid.blogspot.com/
نیو تەمەن
[دەستکاری]-١-
بۆ ئەوەی دەڵێ ژیان لەسەر کەس ناوەستێت:
ئەوکاتەی مێژو چەق دەبەستێ
لەسەر قارەمانێک وەستاوە!
-٢-
هەندێک لەدایکبون هەیە
بەستراوەتەوە بە ڕزگاربونی هەزاران قوربانی،
هەندێک مردنیش
یەکسانە بە لەناوچونی هەزاران جەلاد،
قارەمانیش کەسێکە
سەرەتا دەمرێ، ئینجا لەدایک دەبێت!
-٣-
مێژوگۆڕین
خولاندنەوەی نیوەبازنەیەکی ئاگرینە لە تاریکییەوە
نەمری خەڵاتە
بۆ ئەو قارەمانەی لە جوانترین تەمەنی لاوەتی
زو پیر و هیچ خۆشییەک لەخۆی نەبینێت
شایەت ئەو مردوەیە
ئاگری لە چارەنوسێکی وەها بەردا!
هیوا سەعید