ھۆکارەکانی شێرپەنجەی مەمک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شێرپەنجەی مەمک: ئەو شیرپەنجەیە کە کار دەکاتە سەر خانەکانی مەمک. شێرپەنجەی مەمک ئەو شیرپەنجەیە کە کار دەکاتە سەر خانەکانی مەمک. دوای شێرپەنجەی پێست، شێرپەنجەی مەمک باوترین جۆری شێرپەنجە کە تووشی ژنان ئەکات لە وڵاتی ئەمرێکا. هەردوو پیاو و ژن تووشی شێرپەنجەی مەمک ئەبن، بەڵام لای ژنان باوترە.

هەلسەنگاندنی گشتی[دەستکاری]

شێرپەنجەی مەمک ئەو شیرپەنجەیە کە کار دەکاتە سەر خانەکانی مەمک. دوای شێرپەنجەی پێست، شێرپەنجەی مەمک باوترین جۆری شێرپەنجە کە تووشی ژنان ئەکات لە وڵاتی ئەمرێکا. هەردوو پیاو و ژن تووشی شێرپەنجەی مەمک ئەبن، بەڵام لای ژنان باوترە.

پاڵپشتی گەورە بۆ زیادکرنی هۆشیاری خەڵک و گرنگیدان بە توێژینەوەی زانستی لەسەر ئەم بابەتە هۆی ئەوە بوو کە دەستنیشانکردنی نەخۆشەکە و چارەسەرکردنی بەرەو باشتر ئەچێت. رێژەی نەجاتبوون لەم نەخۆشییە زیادبووە، و رێژەی گیان لە دەستدان لەبەر ئەم نەخۆشییە کەمبووە بە شێوەێکی دیاریکراو. و هۆکاری ئەمەیە: پشکنینی زوو، دانانی نەخشەی جیاواز بۆ هەر نەخۆشێک و تێگێشتنی باشتر لە نەخۆشیەکە.

نیشانەکانی نەخۆشییەکە[دەستکاری]

نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمک بریتین لە:

  • گرێیک یان خەستیەک کە هەستەکەی جیاوازە لە شانەی دەوروبەری.
  • گۆرانکاری لە قەبارە، شێوە، یان دیمەنی مەمک.
  • گۆرانکاری لە پێستی دەوروبەری مەمک، وەکو گوێ مەمک
  • لێکردنەوە، کراندنی ناوچەی بەرننکراو لە دەوروبەری گوێ مەمک یان پێستی مەمک.

·سووربوونەوە یان قوپانی پێستی مەمک، وەکو پێستی پرتەقاڵی لێ دێت

کەی ئەبێت سەردانی پزیشک بکرێت؟[دەستکاری]

کەی گرێیکت دۆزی، یان هەستت بە گۆرانکاریێکت کرد، پێویست ئەکات سەردانی دکتۆرەکەت بکەیت بۆ مەبەستی پشکنیین، هەتا ئەگەر پێش ماوەییک مامموگرامت کردبێت و نەتیجەکەی نۆرماڵ دەرچوو.  

هۆکارەکان[دەستکاری]

پزیشک ئەزانیت کە شیرپەنجە رووئەیات لەو کاتانە کە خانەکانی مەمک بە شێوەێکی نائاسایی گەشە دەکات. ئەم خانانە زیاتر لە خانەکانی ئاسایی  دابەش ئەکەن و زوو زوو گرێەک درووست ئەکەن. ئەم خانانە ئەگەری بڵاوبوونەوەیان هەیە لە ناو مەمک و لە ناو لیمفە بۆرییەکان یان بۆ بەشەکانی تری جەستە.

زۆربەی کات شیرپەنجەی مەمک لە کەناڵەکانی درووست کردنی شییر دەست پێ ئەکات. هەروەها لە شانەی لوویی یان لە خانە و شانەی تر لە ناو مەمکا درووست ئەبێت.لێکۆڵەرەکان هۆکاری هۆرمۆنی، شێوازی ژیان، و ژینگەییان دۆزی کە ئەگەری تووشبوونەوەی شێرپەنجەی مەمک زیاد ئەکەن. بەڵام ئاشکرا نییە بۆچی هەندێ خەڵک تووشی ئەم جۆری شێرپەنجە ئەبن کە هیچ لەم هۆکارانەیان نییە، لەو کاتانە کە خەڵکی تر ئەگەری تووشبوونەوەیان زۆر زیاترە، و هەر تووش نابن. وا دەرکەوتووە کە شێرپەنجەی مەمک هۆکارەکانی ئاڵۆزی هەیە بریتین لە هەردوو هۆکاری ژینگەیی ڵەگەڵ هۆکاری جینی.

شێرپەنجەی مەمکی بۆماوەیی[دەستکاری]

دکتۆرەکان تەخمینی ئەوەیان کرد کە لە ٥% بۆ ١٠% لە تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک، لە خێزانی خۆیان ئەم نەخۆشییە هەبووە و بۆیان گوزراوەتەوە لە رێگەی جیینی.ژمارەێیک لەو جینانە کە ئەگەری تووشبوونی شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکەن دیاریکراو بوون. یەکێک لە بەناوبانگتریین جینەکان جینی شێرپەنجەی مەمکی یەکەم (BRCA1)   ڵەگەڵ جینی شێرپەنجەی مەمکی دووەم (BRCA2)، کە ئەم دوو جیینە ئەگەری هەردوو شێرپەنجەی مەمک و شێرپەنجەی هێلکەدانی زیاد ئەکات.ئەگەر مێژووی ئەم جۆرە شێرپەنجە لە ناو خێزانت بە قووەت بووە، پزیشکی تۆ لەوانەیە تاقینکردنەوەی خوینت بۆ ڕادەسپێرێت بۆ مەبەستی دیاریکردنەوەی هەر گۆردرانێک لە جینی BRCA یان هەر جینێکی تر کە لە ناو خێزانەکەت گوازراوە.

هۆکارەکانی مەترسی[دەستکاری]

هۆکارەکانی مەترسی بریتین لە هەر شتێک  کە ئەگەری تووشبوونەوە زیاد ئەکات. بەڵام هەبوونی هۆکارێکی مەترسی یان چەندین هۆکاری مەترسی مانای ئەوە نییە کە لە سەدا سەد تووش ئەبیت. چەندیین ژن هەیە کە تووشی ئەم جۆرە شێرپەنجە بوون بەبێ هیچ هۆکاریک مەگەر لەبەر ئەوە ژن بوون.

هەندێک لەو هۆکارانە :

  • مێ بوونەوە ژن ئەگەری تووشبوونەوەی شێرپەنجەی مەمکیان زۆر زیاترە لە پیاو
  • پییربوون ئەگەری تووشبوونەوە زیاد ئەبێت لەگەڵ زییادبوونەوەی تەمەن
  • مێژووی کەسیی لەگەل کێشەی مەمک ئەگەر پێشتر توێژاڵی مەمکت کردبوو و قرژاڵەی پلۆکەییت دۆزی (LCIS) یان فرەشاناندنی نا ئاسایی، ئەوە ئەگەری تووشبوونەوەت زیاترە.
  • مێژووی کەسی لەگەڵ شەرپەنجەی مەمک ئەگەر پێشتر تووشی شێرپەنجە بوویت لە یاک مەمکا، ئەوا لە مەمکەکەی تر ئەگەری تووشبوونەوەی زیاترت ئەبێت
  • مێژووی خێزانی لەگەڵ شێرپەنجەی مەمک ئەگەر دایکت، خوشکەکەت یان کچەکەت تووشی ئەم جۆرەی شێرپەنجە بوون، بە تایبەتی لە تەمەنێکی بچووک، ئەوا ئەگەری تووشبوونەوەت زیاترە. هەروەها، زۆربەی ئەم ژنانە کە تووشی شێرپەنجەی مەمک بوون مێژووی خێزانیان نەبووە لەگەل ئەم نەخۆشییە.
  • جینی بۆ ماوەیی کە مەترسیی زیاد دەکات هەندێ گۆردرانی جینی کە لە دایک و باوک ئەگوازرێتەتەوە مەترسیی تووشبوونەوەی شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکەن. باوتریین گۆردرانی جینی ناویان ناوە BRCA1 & BRCA2 . ئەم جینانە ئەگەری تووشبوونەوە بە شێوەێکی دیاریکراو زیاد دەکەن بەڵام لێنەبوراوی ناکات.
  • کەوتنەبەر تیشکدانەوە ئەگەر لە مناڵییەوە کەوتیتە بەر تیشک ئەوا ئەگەری تووشبوونەوەت زیاد ئەبێت
  • قەڵەوی قەڵەو بوون مەترسی تووشبوونەوە زیاد ئەکات
  • زوو دەست پێکردنەوەی سووڕی مانگانە  بجووکتر لە ١٢ ساڵ
  • درەنگ دەست پێکردنەوەی تەمەنی لەچوونەوە
  • دایکبوون لە تەمەنێکی گەورە ئەگەری تووشبوونەوە لە شێرپەنجەی مەمک زیاد ئەبێت ئەگەر یەکەم مناڵت دوای ٣٠ ساڵت هەبووە.
  • دوو گیان نەبوون ئەم ژنانە کە قەت دوو گیان نەبوون مەترسی تووشبوونەوەیان زیاترە لەو ژنانە کە یەک یان دوو جار زگپڕبوون
  • چارەسەرکردنی هۆرمۆنی دوای لێچوونەوە ئەم ژنانە کە چارەسرکردنێک بەکارئەهێنن کە ئەسترۆجین و پرۆجیسترۆنی تیابێت بۆ مەبەستی کەمکردنەوەی نیشانەکانی لێچوونەوە، ئەگەری تووشبوونەوەیان بەرزترە. بەڵام ئەم ئەگەرە کەم ئەبێتەوە لەو کاتە کە چارەسەرکردنەکە ئەوەستن.
  • خواردنی کحولی

نەهێشتنی تووشبوون[دەستکاری]

کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بۆ ئەو ژنانە کە مەترسی تووشبوونیان بارزە:

  • لە پزیشکەکەت بپرسە زانیاری لە پزیشکی خۆت وەربگرە سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنەوە لە پشکنینی مەمک وەکو پشکنینی بێنگەیی یان مامۆگرام.
  • ئاشنا بوون لەگەڵ مەمکی خۆت لە رێگەی پشکنینی خودی ئەگەر هەستت بە گۆرانکارێکت کرد، گرێیک یان هەر شتێکی تر ئەوا پەیوەندی بە پزیشکەکەت بکەرەوە. مەمک ئاشنا بوون شێرپەنجەی مەمک ناوەستێت، بەڵام یارمەتی لەوە ئەکات کە تێگێشتنێکی باشترت هەبێت لەو گۆرانکارییانە کە لە مەمکت رووئەیات و دیاریی کردنی هەر نیشانێکی نا ئاسایی
  • وەرزش بکەرەوە لە زۆربەی رۆژەکانی حەفتە هەول بدەرەوە بە لایەنی کەمەوە ٣٠ دەقە وەرزش بکەیت لە زۆربەی رۆژەکانی حەفتە. ئەگەر لەم دواییەدا زۆر کارا نەبوویت وردە وردە دەستپێکەرەوە یان پرسیار لە پزیشکەکەت بکەرەوە ئەگەر ئەتوانیت یان نا.
  • کەم لە چارەسەرکردنی دوای لێچوونەوە بکەرەوە قسە لەگەڵ پزیشکەکەت بکەرەوە دەربارەی لایەنە باشە و لایەنە خراپەکانی چارەسەرکردنی هۆرمۆنی
  • کێشەی تەندرووست بپارێزە ئەگەر کێشەکەت تەندروست بوو، ئەوا بیپارێزە و ئەگەر پێویست ئەکات لە کێشەکەت کەمبکەیتەوە ئەوا زانیاری لە پزیشکەکەت وەربگرە سەبارەت بە چۆنیەتی دابەزاندنی کێش بە شێوەێکی تەندرووست. یەکەم جار کالۆریەکان کەم بکەرەوە کە لە یەک رۆژدا بەکاری ئەهێنی دوای دەست بکە بە وەرزش.
  • خواردنی تەندوست هەلبژێرە

کەم کردنەوەی مەترسی تووشبوون بۆ ئەو ژنانە کە لە مەترسییداین:

ئەگەر پزیشكەكەت پشكنینت بو كردووە و بە خویندنی مێژووی خێزانەکەت زانی کە هۆکاری تریشت هەیە وەکو حالەتی بەر لە قرژاڵە، کە ئەگەری تووشبوونەوە زیاد دەکات، ئەبێت گفتوگۆ بکرێت چۆن ئەم ئەگەرییە کەم بکرێت، وەکو:

جارەسەرکردنی پارێزگاری (کیمیاوی)  دەرمانی وەستاندنی ئەسترۆجیین، وەکو هەڵبژاردنی وەرگرەی ئەسترۆجینی و رێگری ئارۆماتەیز، ئەگەری تووشبوونەوە لە شێرپەنجەی مەمک کەم دەکاتەوە.

ئەم نەوعە دەرمانانە کاری لاوەکییان زۆرە بۆیە نابێت کەسێک بەکاری بهێنێەت مەگەر لە مەترسیێکی زۆر گەورە نەبووە.

برینگەری پارێزگاری ئەم ژنانە کە ئەگەری تووشبوونەوەیان گەورەیە ئەتوانن قەرار بدەن مەمکی تەندرووستیان لابەرن (برینەوەی مەمکی پارێزەر)، هەروەها ئەتوانن هێلکەدانی تەندرووستیان لابەرن ( برینەوەی هێلکەدانی پارێزەر) بۆ مەبەستی کەم کردنەوەی ئەگەری تووش بوون.