ھۆنۆریووس (ئیمپراتۆر)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

هۆنۆریووس (بە ئینگلیزی: Honorius) (٩ی ئەیلوولی ٣٨٤ – ١٥ی ئابی ٤٢٣) لە ساڵی ٣٩٣ تا ٤٢٣ ئیمپراتۆری ڕۆمانی بووە. کوڕە بچووکەکەی ئیمپراتۆر تیۆدۆسیۆسی یەکەم و هاوسەری یەکەمی ئیلیا فلاچیلا بوو. دوای مردنی تیۆدۆسیۆس لە ساڵی ٣٩٥، هۆنۆریووس لە ژێر دەسەڵاتی ستیلیچۆدا فەرمانڕەوایی نیوەی ڕۆژئاوای ئیمپراتۆریەتەکەی دەکرد لە کاتێکدا ئارکادیۆسی برای فەرمانڕەوایی نیوەی ڕۆژهەڵاتی دەکرد. حوکمڕانییەکەی بەسەر ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی ڕۆژئاوادا بە شێوەیەکی دیار ناجێگیر و پەشێو بوو. لە ساڵی ٤١٠دا شاری ڕۆما بۆ یەکەمجار لە دوای ماوەی نزیکەی ٨٠٠ ساڵدا تاڵان کرا .

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی