ھونەری ئەبستراکت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھونەری ئەبستراکت یان ھونەری ڕووتەکاری[١] یان ھونەری داڕندراو[٢](بە ئینگلیزی: Abstract art) بە ھونەرێک دەوترێت کە لەو ھونەرەدا ھیچ ڕواڵەت و وێنەی سروشتی لە دونیادا شیاوی ناسین نییە و تەنیا لە ڕەنگ و شێوەگەلی میناکی و ناسروشتی بۆ شرۆڤەی واتاکانی خۆی کەڵک وەردەگرێت.[٣] ئەم چەمکە بەشێوەیەکی ئاسایی لە بەرانبەر ھونەری فیگۆراتیڤدا بەکار دێت و لە واتایەکی بەربڵاودا دەکرێ بە ھەر شێوە ھونەرێک پێوەندی بدرێت کە پێشھاتەکان و شتگەلی شیاوی ناسین شرۆڤە ناکەن، بەڵام بەگشتی بەو تاقمە لە دەسکردە ھونەرییەکانی مۆدێرن دەوترێت کە لە ھەر شێوە کەڵکوەرگرتن لە سروشت یان لاساییکردنەوەی سروشت، بەو واتا ئاساییەی کە لە ھونەری ئەورووپیدا ھەیە، ڕوو وەردەگێڕنەوە.

کورتەمێژوو[دەستکاری]

لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا ئەم وشە زۆرتر بۆ بیروڕا ھونەرییەکانی وەکوو کوبیسم و فوتوریسم بەکار دەبرا لەبەر ئەوەی لەم مەکتەبانەدا سروشت لە شێوەگەلی سانا و یان زلکراو ــ تەنیا ڕوانگەیەکی لە مژاری سروشتیی سەرەکی ــ شرۆڤە دەکرد. لە وێنەگەرییەکانی ئەم شێوە سەبکانەدا بەیان و تۆمارکردنی بنەمای ڕاستەقینەی شتەکان ئامانج بووە نەک شێوەی ڕواڵەتی ئەوان. بە وتەی مێژوونووسانی ھونەری مۆدێرن، کاندینسکی یەکەم وێنەکێشێکە کە دەوروبەری ساڵی ١٩١٠ دا یەکەم وێنەی بەتەواوی بێ‌شرۆڤەی پێشکەش کردووە، و لەوە بەدواوە ھونەری ئەبستراکتی مۆدێرن لە زۆربەی بزووتنەوە و بیڕ و ڕاگەلی ھونەریی جۆربەجۆر پەروەردە کراوە.

گالێری[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ مانای ھونەر، نووسینی ھێربرت ڕید، وەرگێڕانی سەربەست خەسرەو عارف
  2. ^ ئەندێشە و ھونەر لە پێشکەوتنی کۆمەڵایەتیدا، شوکور مستەفا
  3. ^ Atkins, Robert, Art Spoke: A Guide to Modern Ideas, Movements, and Buzzwords, 1848-1944, Abbeville Press, New York, 1993

سەرچاوەکان[دەستکاری]