ھاوسەنگی بارستایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھاوسەنگی بارستایی (بە ئینگلیزی: Mass Balance) بریتییە لە یاسایەک لە یاساکانی (مانەوی ماددە) بە ئینگلیزی (conservation of mass) بۆ شیکارکردنی سیستەمێکی فیزیایی، لەڕێگەی ژمێریارییەک کە لەسەر چوونەژوورەوە وھاتنەدەرەوەی ماددەکان بۆ ناو سیستەمەکە بەندە، (Mass flows)ئەتوانێت ئەو ماددانە بناسێتەوە کە کە لەوانەیە نەزانراوبن، یاخود سەختبێت پێوانەیان بکەین بەبێ بەکارھێنانی ئەم تەکنیکە. یاسای پاراستنی تەواو بەکارھاتوو کە بۆ شیکارکردنی سیستەمەکە پشتی پێدەبەسترێت دەبێت لە چوارچێوەی کێشەکەدا (کێشەی سیستەمەکە) دابێت، بەڵام ئەگاداربە دەبێت ھەموو یاساکان بەدەوری (conservation of mass)دا بخولێنەوە نابێت کارەکان لەخۆوە بکرێن.

ھەربۆیە (Mass Balance)بەفراوانی لە ئەندازە وڕێکخستنە ژینگەیییەکاندا بەکاردێت، بۆ نموونە بیردۆزی(Mass Balance) لە دیزاین کردنی ھاوکێشە کیمیاویەکاندا بەکاردێت، بۆ شیکردنەوەی پڕۆسەی جێگیرەوە بۆ بەرھەمھێنانی ماددە کیمیاویەکان، ھەروەھا بۆ ڕێگریکردن لە زیاتر پیسکردن لەلایەن کارگەکان و ھەندێک پڕۆسەی تری فیزیایی ئەم یاسایە بەکاردێنین. لە نزیکەوە تەکنیکی شیکاری پەیوەندیدار و تەواوکاری ھاوسەنگی دانیشتوان لەخۆدەگرێت (واتە ئایا لەوشارەدا چەن کەس دەژین، چەن دەمرن، چەن کۆچدەکەن، چەندکەس دێنە ناو شارەکەوە سەرەنجام ژمارەیەکمان دەستدەکەوێت کە بەنزییکەی ئەوەندە مرۆڤ لەو شارە دەژی)، ھاوسەنگی وزە وھاوسەنگی ناچالاک (ئینترۆپی) تارادەیەک ئاڵۆزترە. ئەم تەکنیکانە پێویستە بۆ دیزاین کردن وشیکردنەووەی سیستەمەکان بۆ نموونە وەک سووڕی ساردکرنەوە.

لە چاودێری ژینگەیی واژەی ژمێریاری بودجە بەکاردێت بۆ وەسفکردنی ھاوکێشەی ھاوسەنگی جەماوەری کەتیایدا بەکاردەھێنرێت بۆ ھەڵسەنگاندنی داتای چاودێری (بەراوردکردنی چوونەژوورەوە و ھاتنە دەرەوە، ھتد).

لە زیندەوەرزانیدا بیردۆزی بودجەی وزەی داینەمیکی بۆ ڕێکخراوە میتابۆلییەکان بە ئاشکرا یاساکانی (بارستە و وزە) ی ھاوسەنگ (Energy& Mass" Balance") بەکاردێت.

پێشەکی[دەستکاری]

قسەیەکی باو ھەیە لەسەر (Mass Balance) کە ئەڵێ"ماددەکان دێنەژوورەوە یان دەچنە دەرەوە بەپێی بارودۆخ بۆئەوەی ھاوسەنگی سیستەمەکە تێکنەچێت".

بیرکاریانە یاسای (Mass Balance) بەبێ ڕوودانی کارلێکی کیمیاوی بەم جۆرەی خوارەوەیە:

Input=Output+ Accumulation

ھاوکێشەی سەرەوە ئاماژە بە ئەو کارلێکانەش دەکات کە بە کیمیاویانە بەڕێوەدەچن ئەگەر مەرجەکانی ھاوکێشەی ھاوسەنگی وەربگرێت بە ئاماژەکردن بە کۆی گشتی بارستایی و کۆی ھەموو جۆرە کیمیاویەکانی سیستەمەکە. لە نەبوونی ھیچ کارلێکێکی کیمیاوی ئەوا بڕی ھەر ماددییەک کە دێتە ژوورەوە و دەڕواتە دەرەووە وەک یەک دەبێت، ئەمە ھاوسەنگییەک بە سیستەمەکە دەبەخشێت. بەکورتی، ئەگەر سیستەمەکە کیمیایی نەبوو ئەوا بۆ شیکارکردنی(Mass Balance)ئەبێت ڕاستکردنەوەیەک بۆ زیادکردنەکان(Generation)وکەمکردنەکان(Consumption)بکرێت بۆ ھەر ماددییەکی کیمیایی. ھەندێک کات یەک ڕادە بەکاردێنین لەکاتی شیکارکردنی ھاوکێشە کیمیایییەکە، کە نەرێنی دەبێت بۆ کەمکردنەوەکە(Consumption) وئەرێنی دەبێت بۆ زیادکردنەکە(Generation){واتە کەمکردن ڕوونادات تەنھا زیادکردن ڕوودەدات}، جاری واش ھەیە ئاسایییە کە ھەردووکیان واتە زیادکردن وکەمکردنەکە بارێکی ئەرێنی یان نەرێنی یان بۆ دروستبێت (ھەردوو کارەکە ڕوودەدات یان ھەردووکیان پێکەوە ڕوونادەن) ھەرچەندە بەگشتی یەک ماددە کۆی ھاوسەنگی سیستەمەکە دیاریدەکات.

گەر ئەم شیکارییە بۆ بەشێکی کەمی پڕۆسەکە بەکاربھێنرێت بەجیا و پاشان بۆ ھەموو پڕۆسەکە، ئەوا ھەردوو جۆرەکەمان پێویستە. ئەم گۆڕانکارییە ھاوسەنگە ئەتوانرێت تەنھا بەکارنەھێنرێت بۆ سیستەمە وەڵامدەرەوەکان، بەڵکو بۆ بەرزبوونەوە ونزمبوونەوەی ژمارەی دانیشتوان ھەروەک لەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی بەشە جیاوازەکانی میکانیک دەبنەوە.

ھاوکێشەکە لە خوارەوە دراوە، تێبینی ئەوە بکە کاتێک زیادکردنەکە(Generation) سفر بێت ئەوا زۆر بە سانایی ھاوکێشەکە شیکاردەکرێت.

Input +Generation=Output +Accumulation +Consumption

  • لە نەبوونی کارلێکی ناوەکیدا ژمارەی گەردیلەکان کە لەدەرەوە و لەناوەوە ھەن دەبێت لە شوێنی خۆیاندا جێگیربن، تەنانەت ئەگەرکارلێکی کیمیایش ڕووبدات.
  • بۆ ئەوەی ھاوسەنگییەک دروستببێت، پێویستە سنوورەکانی سیستەمەکە ئاشکراو دیاربن.
  • (Mass Balance)ئەتوانێت لە چەندین پێوەردا دەستبگرێت بەسەر سیستەمە فیزیایەکان.
  • (Mass Balance)ئەتوانرێت ساکار بکرێت لەگەڵ گریمانەی باری جێگیریدا، کە دەستەواژەی کەڵەکەبوون تێیدا سفرە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • .Himmelblau, David M. (1967). Basic Principles and Calculations in Chemical Engineering (2nd ed.). Prentice Hall
  • 0-471-92435-0.Weber, Walter J., Jr. (1972). Physicochemical Processes for Water Quality Control. Wiley-Interscience. ISBN
  • .Perry, Robert H.; Chilton, Cecil H.; Kirkpatrick, Sidney D. (1963). Chemical Engineers' Handbook (4th ed.). McGraw-Hill. pp. 4–21