ھاوسەرگیری تەحلیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھاوسەرگیری تەحلیل یان زەواجی تەحلیل (بە عەرەبی: زواج التحليل‎) مەبەست لێی ئەو ژنەیە کە سێ جار تەڵاق دراوە و ھاوسەرگیری دەکاتە تا بۆ مێردی یەکەمی حەڵاڵ بێتەوە، و بابەتێکی ناشەرعییە لەسەر بنەمای بەڵگەکانی سوننەت و ئیجماع، بە پشت بەستن بە وتەی پێغەمبەر (د.خ) کە فەرموویەتی: «خودا نەفرەت دەکات لە حەڵاڵکار (موحەلیل) و لەوەی بۆی حەڵاڵ دەکات»، کە بابەتێکە ناکۆکی تێدا نییە.[١][٢][٣]

ھاوسەرگیری تەحلیل لای شیعەکان[دەستکاری]

فەقێ شیعەکان ڕێگە بەم ھاوسەرگیرییە دەدەن تەنانەت ئەگەر کەسی جیابووەوە لەگەڵ کەسێکی تر ڕێکبکەوێت بۆ ئەوەی ژنەکەی بۆ حەڵاڵ بکات، شێوازەکەش ئەوەیە کە پیاوی جیابووەوە لەگەڵ پیاوێکدا ڕێک دەکەوێت بۆ ئەوەی ھاوسەرگیری لەگەڵ ژنی پێشوویدا بکات و لەگەڵیدا جووت ببێت، دواتر چاوەڕێ دەکات تا تووشی سووڕی مانگانە دەبێت و دواتر پاک دەبێتەوە، پاشان لە کاتی پاکبوونەوەیدا لێی جیا دەبێتەوە، و واجب نییە ئەو پیاوە لێی جیاببێتەوە، دەتوانێت ژنەکە بۆ خۆی ببات با مێردی یەکەمیش پێی ناخۆش بێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]