ھاوسەرگیریی مسیار
هاوسەرگیریی مسیار ( بە عەرەبی: زواج المسيار) جۆرێکە لە گرێبەستی هاوسەرگیری کە هەندێک لە موسڵمانانی سوننە ڕێگەی پێدەدەن. ئەو ژن و مێردەی بەم شێوەیە یەکتریان گرتووە توانای ئەوەیان هەیە دەستبەرداری هەندێک مافی هاوسەرگیری وەک پێکەوە ژیان، مافی ژن بۆ پارەی نیشتەجێبوون و نەفەقە و مافی مێرد بۆ ماڵەوە و دەستڕاگەیشتن دەستبەردار بن. زۆرجار ئەم کارە لە هەندێک وڵاتی ئیسلامیدا بەکاردەهێنرێت بۆ دانپێدانانی یاسایی بەو ڕەفتارانەی کە ئەگەرنا ڕەنگە لە ڕێگەی هاوسەرگیری کاتی و گرێبەستییەوە بە زینا هەژمار بکرێن.[١]
یاسایی بوون[دەستکاری]
هاوسەرگیری مسیار لە یاسادا لە چوارچێوەی ڕێسا گشتیەکانی هاوسەرگیریدا جێی دەبێتەوە، بە مەرجێک تەنها هەموو مەرجەکانی گرێبەستی هاوسەرگیری شەرعی جێبەجێ بکات، واتە:
- ڕێککەوتنی هەردوولا
- دوو شایەتحاڵی یاسایی ( شایەتیدەر) .
- پێدانی مارەیی بەو بڕەی هەردوولا لەسەری ڕێککەوتوون
- نەبوونی ماوەی دیاریکراو بۆ گرێبەستەکە
- هەر مەرجێکی تایبەت کە هەردوو لایەن ڕێککەوتوون لەسەری بیخەنە ناو گرێبەستەکەوە و لەگەڵ یاسای هاوسەرگیری موسڵمانان بگونجێت
بەڵام هەندێک لە زانا و ڕێکخراوە سوننەکان بە تەواوی دژایەتی چەمکی هاوسەرگیری مسیاریان کردووە . [٢]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Al-Qaradawi, Yusuf : Misyar marriage". Archived from the original on 2011-01-04. Retrieved 2018-02-02.
- ^ "Prostitution Legalized". CIF INTERNATIONAL ASSOCIATION. Archived from the original on 2013-07-11. Retrieved 2013-06-16. ١١ی تەممووزی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.