گەمژەیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نواندنی کەسایەتییەکی گەمژە (سەرەتاکانی سەدەی ١٦)، لەلایەن کوینتن ماتسیس

گەمژەیی بریتییە لە نەبوونی زیرەکی، تێگەیشتن، مێشک، یان ژیریی بۆ مرۆڤێک یان گیانلەبەرێک. لەوانەیە زگماکی بێت، گریمانەکراو بێت یان کاردانەوە بێت. وشەی گەمژە لە وشەی لاتینی stupere ھاتووە. زۆرجار کارەکتەرە گەمژەکان لە چیرۆکە خەیاڵییەکاندا لە بواری کۆمیدیا بەکاردەھێنرێن.[١]

وشەناسی[دەستکاری]

ڕەگیی وشەی گەمژە کە دەتوانرێت وەک باسکردن یان ناوێک بەکاربھێنرێت، لە وشەی لاتینی stupere وەرگیراوە، بە مانای بێھێزی یان سەرسامبوویەک دێت، و پەیوەندی بە بێھۆشبوونیشەوە ھەیە. لە کولتووری ڕۆمانییەکاندا، گەمژە ناوی کەسێکیی دواکەوتووی بێ پیشە بووە لەسەر تەختی شانۆیەکاندا.

بەپێی فەرھەنگی مێریام وێبستەر، وشەی گەمژە یاخود گەمژەیی لە ساڵی ١٥٤١ ھاتووەتە ناو زمانی ئینگلیزییەوە، لەو کاتەوە گەمژەیی و چەمکە پەیوەندیدارەکان وەک سووکایەتییەک بۆ کارە خراپەکان داندراوە، جا بە مەبەست بێت یان بەڕێکەوت، بەھۆی نەبوونی توانای دەروونی بە کەسێک گوتراوە.[٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://dictionary.cambridge.org/dictionary/english/stupid
  2. ^ https://www.macmillandictionary.com/dictionary/british/stupid_1
  3. ^ "Definition of STUPOR". www.merriam-webster.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-09-13.