ئاسمانگەرەکان (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە گەشتیاری بالوونەکە (فیلم)ەوە ڕەوانە کراوە)

ئاسمانگەرەکان (بە ئینگلیزی: The Aeronauts) فیلمێکی سەرکێشی ئینگلیزییە کەلەچیرۆکێکی ڕاستەقینەوە سەرچاوەی گرتوە، لە ساڵی ٢٠١٩ تۆم ھارپەر دەری ھێناوە، سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن جاک تۆرن نووسراوەتەوە، فیلمەکە لە پەرتوکی "بەربونەوە بۆ سەرەوە"٢٠١٣وەرگیراوە، کە ڕیچارد ھۆلمز نووسیویەتی. بەرھەمھێنانی تود لەیبەرمان و دەیڤد ھۆبێرمان و ھارپەرە، ئەستێرەکانی فیلمەکە ئێدی ڕیدماین و فیلیسیتی جۆنز و ھیمش پێتل و تۆم کۆرتینایە

بۆیەکەم جار لەسەرئاستی جیھان لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٩ لە میھرەجانی تیلۆرایدی سینەمایی نمایشکرا، دواتر لە ھەمان ساڵ لە میھرەجانی سینەمایی نێودەولەتی تۆرەنتۆ نمایش کرا. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە سینەماکانی شانشینی یەکگرتوو نمایشکرا، لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نمایشکرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]