گەرین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گەرین یەکێ لە چیاکانی پارێزگای لوڕستانە، کەوتۆتە دێستانی دەرەحمەی قەزای خوڕەماباد، لە باکوری ڕۆژھەڵاتی شاری خوڕەمابادەوە، ٣٥ کیلۆمەتر لەو شارە دوورە، بەرزایییەکەی ٣٦٤٥ مەترە. سەرچاوەی ڕووباری کەھمان دەکەوێتە ئەو چیایە. گەرین لە باشووردا گەیشتۆتە چیای میش پەروار و بە بەشێک لە زنجیرەچیاکانی زاگرۆس دەژمێردرێت.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ جوگرافیای کوردستان، عەبدوڵلا غەفور؛ دەزگای موکریانی، چاپی چوارەم، ھەولێر، ٢٠٠٥.