گەرمی (شار)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گەرمی

گەرمی یان گەرمو شارۆچکەیێکە لە پارێزگای ئەردەوێل باکووری ئێران و ناوەندی دەڤەری گەرمی یە و بەشێکە لە دەشتی ناوداری موغان. .

شارۆچکەی گەرمی

شارۆچکەی گەرمی دەکەوێتە باکووری شاری ئەردەوێل و باشووری شاری پارس ئاباد . ٩٠ کیلۆمەتر لە شاری ئەردەوێلەوەدوورە . ژمارەی دانیشتووانی ٣٢ ھەزار کەسە و زۆربەیان بە ئاژەڵداریی و کشتوکاڵەوە خەریکن.

ڕەنگە ناوی شارەکە لە وشەی (گەرم)ەوە ھاتبێت چونکە لێرە ھاوین گەرمە، زستانی فێنکە. شارەکە لە نێوان چوار شاخدایە. چەند گۆڕێکی سەردەمی پێش ئیسلام لە ڕۆژئاوای شارەکە لەسەر چیای لالە دۆزرانەوەو مێژوویەکی کۆنی ھەیە،. خەڵکی ئەم شارە بە زمانی تورکی ئازەربایجانی قسە دەکەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]