گایباک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گایباک (بە هانگۆل: 계백؛ بە ھانجا: 階伯)، لەدایکبوونی نادیارە بەڵام لە ٢٠ی ئابی ٦٦٠ مردووە. ژەنەڕالی شانشینی بایکجی بوو. دوای ئەوەی بایکجی لەناو چوو گایباک لە شەڕی هوانگسانبۆل دۆڕا و مرد.

کۆتا شەڕەکە[دەستکاری]

لە ٦٦٠، بایکجی بە ٥٠،٠٠٠ سەربازی شیللا، و ١٤٤،٠٠٠ سەربازی پاڵپشتی تانگ داگیرکرا، بەرامبەر ٥،٠٠٠ سەربازی بایکجی لەژێر فەرمانی ژەنەڕاڵ گایباک. شەڕەکە لە هوانگسانبۆل بوو، بەرلەوەی کە شەڕەکە دەست پێ بکات وتراووە کە گایباک، هاوسەر و منداڵەکەی کوشتووە بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر کردەوەکانی نەبێت و نەشڵەژێت لە کاتی شەڕەکەدا.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەڕچاوە[دەستکاری]