گاڵتەکردن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گاڵتەکردن
چەشنکۆمیدیای دراما
Tragicomedy
دانەرDave Holstein
ئەکتەران
ئاوازدانەر(ان)David Wingo
وڵاتی بەرھەمھێنەر ویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان۲
ژمارەی ئەڵقەکان20 (پێرستی ئەڵقەکان)
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
بەرھەمھێنەر(ان)
مۆنتاژ
  • Ivan Victor
  • Kyle Reiter
  • Jennifer Van Goethem
  • Tyler L. Cook
وێنەگر
  • Shawn Kim
  • Shasta Spahn
کامێراSingle-camera
ماوەی پەخش25–32 minutes
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر
دابەشکەرShowtime Networks
پەخش
تۆڕShowtime
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (2018-09-09) – present (present)
گرێدان بۆ دەرەوە
Official website

گاڵتەکردن (بە ئینگلیزی: Kidding) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی کۆمیدیای دراما لە لایەن دەیڤ ھۆڵستین دروستکراوە و بۆ یەکەم جار لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لەسەر شۆتایم پەخشکرا. ئەکتەرانی زنجیرەکە جیم کاری و فڕانک ڵانجێڵا و جودی گریر و کۆڵ ئاڵن و جوڵیەت مۆڕێس و کاتڕین کینەڕن و ھەروەھا دووەم ھاوبەشی نێوان بەڕێوبەر و بەرھەمھێنەری جێبەجێکار میشێڵ گاندری و کاڕییە، کە پێشتر لە فیلمی ڕۆشناییەکی ھەتاھەتایی بۆ مێشکێکی پاکدا پێکەوە کاریان کردبوو. تشرینی یەکەمی ٢٠١٨دا، شۆتایم زنجیرەکەی بۆ وەرزی دووەم نوێکردەوە کە لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٠دا بۆ یەکەم جار پەخش دەکرێت.

پێشەکی[دەستکاری]

گاڵتەکردن دەکەوێتە کۆڵومبەس (ئۆھایۆ) و دوای جێف پیکیڕیڵۆ دەکەوێت، کە ھەروەھا بە پێشکەشکاری بەرنامەی منداڵان بەڕێز پیکڵز ناسراوە، و لە لایەن منداڵ و دایبابەوە بەنرخە. بەڕێز پیکڵز ھەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی بەرنامەیەکی بازرگانی نرخەکەی ملیۆنەھا دۆلارە، بەڵام ئەو بەشێوەیەکی کەسی تووشی تاڵێتی و نەھامەتی دەبێت.[١]

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

پۆستەری بازرگانی زنجیرەکە جیم کاری وەک جێف پیکیڕیڵۆ نیشان دەدات.

پێشخستن[دەستکاری]

لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧دا، ئەوە بڵاوبوویەوە کە شۆتایم بۆ بەرھەمھێنان بۆ وەرزی یەکەمی زنجیرەکە داوای دە ئەڵقەی کردووە. زنجیرەکە لە لایەن دەیڤ ھۆڵستین دروستکراوە کە ھەروەھا لەگەڵ جیم کاری و میشێڵ گاندری و جەیسن بەیتمن و جیم گاراڤێنتێ و ڕافی ئادڵن و مایکڵ ئاگیڵار بەرھەمھێنەری جێبەجێکارە. ھۆڵستاین ئەڵقەی پایڵتەکەی نووسیوە و وەک بەڕێوبەری نمایشەکە خزمەتی کردووە و گاندری پایڵتەکەی دەرھێناوە.[١][٢][٣] ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا، ئەوە بڵاوبوویەوە کە زنجیرەکە لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ بۆ یەکەم جار پەخش دەکرێت.[٤]

لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨دا، ئەوە ڕاگەیەندرا کە شۆتایم زنجیرەکەی بۆ وەرزی دووەم بە دە ئەڵقە نوێکردۆتەوە کە لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بۆ یەکەم جار پەخش دەکرێت.[٥][٦] بەھەر حاڵ، لە ئەیلوولی ٢٠١٩دا شۆتایم ڕایگەیاند کە وەرزی دووەم لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٠ بۆ یەکەم جار پەخش دەکرێت.[٤]

ڕۆڵگێڕان[دەستکاری]

لەگەڵ بڵاوبوونەوە زانیاری دەربارەی زنجیرەکە، ئەوەی کە جیم کاری ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت دڵنیاکرایەوە.[١] لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧دا، ئاوە ڕاگەیەندرا کە کاتڕین کینەڕن بۆ ڕۆڵی سەرەکی ژنانە ھەڵبژێردراوە.[٧] لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨دا، ئەوە بڵاوبووەوە کە فڕانک ڵانجێڵا بۆ ڕۆڵێکی سەرەکیی ئاسایی ھەڵبژێردراوە.[٨] لە ١٣ی شوباتی ٢٠١٨دا، ئەوە بڵاوبوویەوە کە جودی گریریش ھەروەھا ھاتۆتە ناو ئەکتەرە سەرەکییەکانەوە.[٩] لە ١٥ی ئازار ٢٠١٨دا، ئەوە بڵاوبوویەوە کە جەستن کێڕک بۆ ڕۆڵێکی دووبارەبوو ھەڵبژێردراوە.[١٠]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب Andreeva, Nellie (September 14, 2017). "Jim Carrey To Topline Showtime Comedy Series 'Kidding'; Michel Gondry To Direct". Deadline Hollywood. Retrieved 13ی Januaryی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  2. ^ Otterson, Joe (September 14, 2017). "Jim Carrey to Star in New Showtime Comedy Series 'Kidding'". Variety. Retrieved 13ی Januaryی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  3. ^ Goldberg, Lesley (September 14, 2017). "Jim Carrey to Star in Showtime Straight-to-Series Comedy From Michel Gondry". The Hollywood Reporter. Retrieved 13ی Januaryی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  4. ^ ئ ا Pedersen, Erik (June 7, 2018). "'Shameless' Season 9 & Jim Carrey Comedy 'Kidding' Get Showtime Premiere Dates". Deadline Hollywood. Retrieved 13ی Januaryی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  5. ^ Patten, Dominic (October 10, 2018). "Jim Carrey's 'Kidding' Coming Back For Second Season On Showtime". Deadline Hollywood. Retrieved 13ی Januaryی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  6. ^ Pedersen, Erik (August 2, 2019). "Showtime Sets Premiere Dates For 'Shameless', 'Ray Donovan' & Jim Carrey's 'Kidding' – TCA". Deadline Hollywood. Retrieved 13ی Januaryی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  7. ^ Andreeva, Nellie (December 14, 2017). "Catherine Keener To Co-Star In Jim Carrey Comedy Series 'Kidding' On Showtime". Deadline Hollywood. Retrieved 13ی Januaryی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  8. ^ Petski, Denise (January 4, 2018). "'Kidding': Frank Langella Cast In Jim Carrey Comedy Series On Showtime". Deadline Hollywood. Retrieved 13ی Januaryی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  9. ^ Petski, Denise (February 13, 2018). "'Kidding': Judy Greer Cast In Jim Carrey Comedy Series On Showtime". Deadline Hollywood. Retrieved 13ی Januaryی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  10. ^ Petski, Denise (March 15, 2018). "'Kidding': Justin Kirk Set To Recur On Jim Carrey's Showtime Comedy Series". Deadline Hollywood. Retrieved 13ی Januaryی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]